لەم رۆژانەدا ئاکامی هەڵبژاردنی ئەندامانی پارڵمانی کوردستان ڕاگەیەندرا کە ئاکامەکەی هەرچیەک بێت خواستی خەڵکە و دەبێ رێزی لێ بگیردرێت، لەبەر ئەوەی کە رێز گرتن لە ئاکامی هەڵبژاردن رێزگرتنە لە دێموکڕاسی ویستی خەڵک.
هەموو لایەنە سیاسیەکانی هەریمی
کوردستان بە بێ جیاوازی و بێ بەربەستی یاسایی کاندیدی خۆیان هەبوو لە هەڵبژاردن
و خەڵکی هەریمی کوردستانیش ئازادانە دەنگی
خۆیان خستە ناو سندوقەکانی دەنگدانەو لە ژێر چاوەدێری وردی چاوەدێرانی نێودەولەتی
و هەروەها لایەنەکان هەڵبژاردنێکی زۆر باش بەرێوە چوو کە وڵاتانی دەوروبەر و
راگەیەنە گرینگەکانی جیهانیش باسیان لەم ئەزمونی دێموکراسیەی هەریم کرد کە لە
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا زۆر کەم دەبیندرێت. ئەگەر ئێران لەم بوارەدا بە نمونە
بێنینەوە ئەوا هەم کاندیداکان و هەمیش خەڵک وەکوو خەڵکی هەریمی
کوردستان ناتوانن ئازادانە خۆیان بپاڵێون
یان نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان هەڵبژێرن.