۱۳۹۲ شهریور ۱۶, شنبه

پێڕەوی ناوخۆیی پارڵمان

حەوتەم: پێڕەوی ناوخۆیی پارڵمان وەک سەرچاوەی مافەبنەڕەتیەکان
بنەماکانی یاسای بنەڕيتی گشتین و وردەکاریەکان بۆ یاسا ئاساییەکان جێ دەهێڵدرێن. پارڵمانەکانی یاسادانان پێرەوی ناوخۆ بۆ خۆیان پەسەند دەکەن کە بەو پێی ئەم پێڕەوە ناوخۆییە ئەرکەکانیان و بۆ نمونە یاسا دادەنێن. ئەم پێڕەوانە درێژەی بنەماکانی یاسای بنەڕەتیە و یا دەربڕو شێ کەرەوە و تەواو کەری ئەو بنەمایانەیە.


لە ئێراندا پێرەوی ناوخۆی پارڵمان ئەگەرچی یاسایە، بەڵام پەسەند کرانی دەبێ لە لایەن دوو لەسەر سێی نوێنەرانی بەشدار بێت. لە وڵاتانێک کە دوو ئەنجۆمەنیان (پارڵمان) هەیە هەر پارڵمانێک پێرەوی ناخۆیی خۆی پەسەند دەکات. و پێرەوی ناوخۆی بۆ پەسەند کران نانێرێت بۆ پارڵمانەکەی دیکە لە کاتێک دا سەبارەت بە پرۆژەو گەڵالەکانی دیکە پێویستە لە لایەن هەردوو پارڵمانەکە  پەسەند بکرێت. پێڕەوی ناوخۆیی پارڵمان کە بە یەکێک لە سەەرچاوەکانی مافە بنەڕەتیەکان دەناسرێت هەموو ڕێساکانی پێوەندی دار بە کاروبارەکانی پارڵمان لە کاتی کردنەوە تاکوو کۆتایی هاتنی لەخۆ دەگرێت. ڕێساکانی پێوەندیدار بە دەستەی بەڕێوەبەری لە "سنی" کاتی و بەردەوام، ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری لە سەرۆک، جێگری سەرۆک، ئامادەکارەکان، سکرتێرەکان، کاتی فەرمی بوونی پارڵمان، شێوەی هێنانە بەر باسی پرۆژە و گەڵاڵەکان لە کۆمیسیۆنەکان ـ کۆبوونەوەی ئاشکرای پارڵمان، ریزبەندی بەڕێوەبردنی کۆبوونەوەکان و چۆنایەتی هێنانە بەرباسی پێشنیار و ئامادە بوونی سەرۆک کۆمار و وەزیرەکان لە پارڵمان، شێوەی پرۆسەی پرسیارکردن و داوای روونکرنەوە، شێوەی دەنگی متمانە و نەبوونی متمانە و کاڕێگەریەکانی هەرکامەیان.


نوسینی سید جلال الدین حسینی
و. چیا عەبدوڵڵاپوور

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر