۱۳۹۲ شهریور ۳۱, یکشنبه

ناسینی سەرچاوەی دەوڵەت

١ـ هێنانە بەرباسی بابەتی سەرچاوەی دەوڵەت
 لە بابەتەکانی مافە بنەڕيتیەکاندا زۆر قسە لە دەوڵەت کراوە. سەرەتا دەبێ وەبیربێنینەوە کە لە فارسی دا وشەی ''دەوڵەت'' بە واتای جۆراوجۆر بەکار هاتووە هەندێ جار دەوڵەت بە واتای وڵات بەکار هاتووە و مەبەستیش یەکەی سیاسیە کە خاوەنی خەڵک و هەرێم و هێزی دەسەڵات و سەربەخۆییە بۆ نموونە کاتێک دەگوترێت دەوڵەتی پاکستان ئەندامی نەتەوە یەکگرتوەکانە واتە وڵاتی پاکستان بە تەواوەتی ئەم ئەندامیەتیەی هەیە.
هەندێ جار دەوڵەت بە واتای دەسەڵاتی بەڕێوەبەریە واتە سەرۆکی دەسەڵاتی بەڕێوەبەڕی و وەزیرەکان و هەموو وەزارەتەکان لەخۆ دەگرێت واتە گرووپێک کە دەسەڵاتدارن، حکومەت دەکەن، و کاروباری بەڕێوەبەری وڵاتیان لەدەست دایە و  لە کۆتاییدا هەندێک جار مەبەست لە دەوڵەت کابینەی وەزیرانە بۆ نموونە کاتێک دەگوترێت کۆبوونەوەی دەوڵەت بە سەرۆکایەتی سەرۆک کۆمار پێک دێت مەبەست کابینەی وەزیرانە، یان ئەگەر گوترا ئەندامانی دەوڵەت لە پارڵماندا ئامادە بوون بە واتای کابینەی وەزیران هاتووە.
لەم بەشەدا سەرچاوەی دەوڵەت و چۆنیەتی پێکهاتن و دامەزرانی دەوڵەت و بنەما فەلسەفیەکانی جێگای سەرەنج و باسە و باس لە بۆچوونەکانی فەیلەسوفان و زانایانی یاسا دەکەین، واژەی دەوڵەتمان لە واتای یەکەم دا مەبەستە واتە ئەو کۆمەڵگا سیاسیەی کە ڕەگەزەکانی بریتین لە دانیشتوان، هەرێم و دەسەڵاتی باڵا و لە ناویدا چەمکی حکومەت و نەتەوە بوونی هەیە.
سەبارەت بە سەرچاوەی دەرکەوتنی دەوڵەت بیردۆزی زانایانی ئایینیمان (الهیون) هەیە کە لە کۆنترین بیردۆزەکانە و بەم پێیە تاکوو ئەمڕۆکانە بەم هەموو گۆرانکاریانەی کەبەسەریدا هاتووە هەر لەگەڵ ویستی سرووشتی مرۆڤەکان دەگونجێت.
بیردۆزی سروشتی و سروشتی بوونی پێکهاتنی دەوڵەت، کە ئەوەڵین جار لە لایەن فەیلەسوفانی یونان هاتە بەرباس  لە  قۆناخەکانی مێژوودا جێگای سەرەنج بووە.

لە گۆرانکاریە کۆمەڵایەتیەکاندا و لەگەڵ شۆڕشی پیشەسازی سەدەی هەژدەیەم بیردۆزی "گرێبەستی کۆمەڵایەتی" کە ماوەیەک پێش لەو گرێبەستە "هۆگۆگریسیوس" هێنابوویە بەر باس لایەنگری باشی لە دەوری خۆی کۆ کردنەوە و کوتیان کە  دەوڵەت لە سەر بنەمای گرێبەستێک هاتۆتە کایەوە کە هەموو تاکەکان تێیدا بەشدار بوون. لە بیردۆزی "گەشەسەندن" دا دیتنەوەی سەرچاوەکانی دەوڵەت لەگەڵ بنەماڵەو گەشەسەندنی دەوڵەت پێوەندی پەیدا دەکات جیا لەو بیردۆزانەی سەرەوە دوو بۆچونی  دیکەش بیردۆزی "زاڵبوون" و بیردۆزی "ئابووری"ـە کە باسگەلێکیان لێ کەوتۆتەوە کە لە خوارەوە هەر کامەیان شی دەکەینەوە.

ن. سەید جەلالدین حوسێنی
و. چیا

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر