۱۳۹۲ آذر ۲۶, سه‌شنبه

ئالای کوردستان و پێشنیارێک

شایانی باسە کە هەر وڵات و هەریمێک ئالای تایبەت بە خۆی هەیە و ئاڵاش رەمزێکی گرینگ و پیرۆزی وڵاتانە. وڵاتەکانیش بە ئالاکەیانەوە دەناسرێتەوە و هەر ئالایەکیش بە شێوەیەک لە شێوەیەکان پێناسەی ئەو وڵاتەیە و تایبەتمەندیەکانی هەر وڵاتێک لە لە ناو ئاڵاکەیدا خۆی دەنوێنێت. کوردستانیش ئەگەرچی تاکوو هەنووکە وڵاتێکی سەربەخۆ نیە، بەڵام لە بەشێکی نیشتمان واتە باشووری کوردستان زیاتر لە دوو دەیەیە کە حکومەتێکی نیوە سەربەخۆ و ئاڵای خۆی هەیە کە ئەو ئاڵایە بۆتە سومبولی حكومەتی هەریمی کوردستان هەروەها بەشێکی زۆری دانیشتوانی کوردستان.

۱۳۹۲ آذر ۲۲, جمعه

رۆژی بەخشینی شت ومەکی زیادی

رۆژی هەینی ڕابردوو  مامۆستای وانەی کوڵتورمان پێی گوتین کە بۆ رۆژی دووشەممەی داهاتوو واتە ٩ی مانگی ١٢ ساڵی ٢٠١٣ زایینی، لێرە لە فێرگەکەمان شت و مەکی زیادی دادەندرێت و ئێوەش دەتوانن  هەر شت و مەکێکی زیادیتان هەیە لە ماڵەوە و بەکاری ناهێنن ئەوا بیهێنن بۆ فێرگەکەمان و ئەگەریش شت و مەک ناهێنن ئەوا بۆ خۆتان دەتوانن لێرە بەشداری بکەن لە رۆژی بەخشینی شت و مەکی زیادی و هەر شتێک کە زانیتان بە کاری ئێوە دێت دەتوانن هەڵی بگرن بۆ خۆتان.

۱۳۹۲ آذر ۱۷, یکشنبه

چالاکی ژینگە پارێزانی شاری سەردەشت لە تاڤگەی شڵماش

ناڕەزایەتی بە دژی سزای لەسێدارەدان

لە رۆژهەڵاتی کوردستان و لە شاری سەقز بە دژی سزای لە سێدارەدان نارەزایەتیان بە دژی سزای لە سێدارەدان دەڕبرێ بە شێوەیەکی ناوازە کە شێوەی مرۆڤی لەسێدارەدراویان لە لاپەرە کاغەز دەرهێنابوو بە رەنگی جۆراجۆر و بە بەن بە لقی دارەکانیان هەڵواسیبوون. کە ئەوە بۆ خۆی نارەزایەتیەکی هێنمانە و نوێیە بە دژی سزای لە سێدارەدان.

۱۳۹۲ آذر ۱۶, شنبه

''کاوە گەرمیانی'' شەهیدێکی دیکەی ''قەلەم'' لە هەریمی کوردستان!


تیرۆری هەر ڕۆژنامە نوسێک تیروری هەموو رۆژنامەنوسانە، تیرۆری ئازادی و دێموکڕاسی، تیرۆری رخنە و دەنگی جیاوازە، تیرۆری یاسا و ڕەوایەتی(مشروع) دەسەڵاتیشە.
بۆیە دەبێ بەر لە هەموو کەس رۆژنامەنوسان بە مانگرتن و لە کردەوە دا بە پەکخستنی ڕاگەیەنەکان لە سەرتاسەری هەریمی کوردستان ئەو کردەوە قێزەونە پروتیستۆ بکەن.
خەڵکیش دەبێ بە خۆپێشاندان نارەزایەتی خۆیان دەببڕن و پشتیوانی رۆژنامەنوسان بن. هەموو لا بەیەکەوە فشارێکی وا بۆ دەسەڵاتی هەریمی کوردستان و لایەنەکان بێنن کە بە شێوەیەکی پێداگیر دەستەکانی پشت پەردەی تیرۆری کاوە گەرمیانی ئاشکرا بکەن و بیاندەنە دەست دادگایەکی دادپەروەرانە.

۱۳۹۲ آذر ۱۵, جمعه

پیرۆز بێ ٩٦ەمین ساڵی سەربەخۆیی وڵاتی فینلاند

فینلاند وڵاتێکی پێشکەوتووی جیهانە لە روی بەرزی ئاستی ژیان و ئاسایش و پاک و خاوێنی و هەروەها باشترین سیستمی پەروەردەو فێرکردنی هەیە لە سەر ئاستی جیهاندا بە شێوەیەک کە سیستمی پەروەردە و فێرکردن هەناردە دەکات.
لەم وڵاتەدا هەموو ماف و ئازادیەکان بە شێوەیەکی باش پارێزراون بۆ هەموو تاکەکانی کۆمەڵگای فینلاند بە پەنابەرەکانیشەوە و یاسایەکی یەکسان بۆ هەموو لایەک لە کاردایە، هەرچەند دەبێ ئاماژەش بەوە بکەم کە بە ڕادەیەکی کەم هەڵسوکەوتی ''ڕاسیستی'' لە فینلاند بوونی هەیە، بەڵام یاسا دژی هەر جۆرە هەڵسوکەوتێکی لەو جۆرەیە  ئەو هەڵسوکەوتانە بەڕاورد ناکرێن لە گەڵ هەڵسوکەوتی رەگەز پەرەستانەی وڵاتانی دواکەوتوو تەنانەت بەرامبەر بە هاوڵاتیان خۆشیان.

Nelson Mandela نێلسۆن ماندێلا

ئەو تایبەتمەندیانەی کە ماندێلایان کردە هێمایەکی هەتا هەتایی جیهان

 ‌هێمایەک لە ئاشتیخوازی و ئازادی، لێبوردەیی، خەبات لە دژی هەڵاواردنی ڕەگەزی.

١ـ خەبات لە دژی هەڵاواردنی رەگەزی: کاتێک کە لە هەر شوێنێکی جیهان باس لە خەبات لە دژی هەڵواردنی رەگەزی و هەموو جۆرەکانی هەڵاواردن دەکرێت ئەوا ناوی ''نێلسۆن ماندێلا'' لە پێش هەموو شتێکدا خۆی دەنوێنێت.
٢ـ پابەند بوون بە بنەماو بایەخە مرۆییانەی کە باوەڕی پێ بوون لە هەموو کاتەکاندا چ ئەو کاتەی کە لە زیندان بوو چ ئەوکاتەی بوو بە ڕێبەر، ئەو ئامانجی ئاشتی و نەهێشتنی هەڵاواردنی رەگەزی بوو کە لە ئامانجەکانیشی دا سەرکەوتوو بوو. ئەو بۆ بە دەستەوە گرتنی دەسەڵات خەباتی نەکرد ئەوەشی بەوە سەڵماند کە دوای ئەوەی کە بوو بە سەرۆک کۆمار دوای تەواو بوونی وادەکەی وازی لە دەسەڵات هێنا و وەک کەسایەتیەکی ئەفریقای باشوور مایەوە.
٣ـ لێبوردەیی یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی ماندێلا بوو بە شێوەیەک کاتێک لە زیندان ئازاد بوو و لەو پەری هێز و دەسەڵات دابوو هەموو نەیارەکانی خۆی و وڵاتەکەی (ئەفریقای باشوور) بەخشی.
٤ـ خۆڕاگری: یەکێکی دیکە لە تایبەتمەندیەکانی خۆڕاگری بوو ئەو ماوەی بیست و حەوت ساڵ لە زیندان دا بوو بەڵام هەرگیز کۆڵی نەدا  و ئەوە ئەو بوو کە نەیاران و دەسەڵاتی ئاپارتایدی بە چۆک داهێنا
٥ـ خەڵکی بوون: ماندێلا هەمیشە وەک کەسێکی ئاسایی دەجوڵایەوە و خۆی جیا نەدەکردەوە لە خەڵکەکەی خۆشەویستی ئەو لە ناو خودی خەڵکی وڵاتەکەی و جیهان سەڵمێنەری ئەو راستیانەن.