۱۳۹۳ مهر ۲۴, پنجشنبه

ئاورین چوو بۆ باخچەی ساوایان (*Päivä koti)

وردە وردە کاتی ئەوە هاتووە کە ئاورین ببەین بۆ باخچەی ساوایان (Päivä koti) ئاخر کەژەکەم (دایکی) سەرەتای مانگی یازدە دەچێتەوە بۆ کار و پشووری دایکایەتی تەواو دەبێت.
لە لای ڤاریسیۆ (Varisuo) شوێنیان داوە بە ئاورین کە دەبێ ماوەیەی دوو هەفتە بیبەین کە دایکی لەگەڵی بێت و رۆژانە چەند کاتژمێر لە گەڵێ بێت تاکوو رابێت و ناسیاو بێت لەگەڵ پەرستار و منداڵەکان و هەروەها کەشی باخچەی ساوایان (Päivä koti). چونکە ئەوێ دەبێتە ماڵی دووهەمی و بەشێک لە ژیانی لەوێ دەباتە سەر.

۱۳۹۳ مهر ۱۵, سه‌شنبه

مانگرتنی چالاکانی کورد بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی "کۆبانێ''

ئێوارەی رۆژی سێ شەممە چالاکانی کوردی لە شاری تۆرکۆ لە یەکێک لە شەقامە سەرەکیەکانی ئەو شارە کۆبوونەوە بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە مانگرتنی سێ رۆژەی چالاکانی کۆرد بۆ پشتیوانی لە بەرخۆدانی ''کۆبانێ''.