ژیاننامە


کورتەیەک لە ژیاننامەکەم 

 
لە رژهەڵاتی کوردستان لە دایک بووم و قۆناخی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و هەروەها دوو ساڵم خوێندنی دواناوەندی هەر لە رۆژهەڵاتی کوردستان تێپەر کردووە. یەکەم چالاکی سیاسیم لە ساڵی ٧٧ بە بەشداری کردن لە خۆپێشاندانی دژی گەلەکۆمەکی نێودەوڵەتی لە دژی بەرێز ''ئۆجەلان'' دەست پێکردووە و دواتر لە کۆتایی‌یەکانی ساڵی ٧٨ی هەتاوی چووم بۆ ناو ریزی حیزبی دێموکڕات و لە ساڵی ٧٩ هەتاوی دا بە فەرمی بوومە بە پێشمەرگە هەر لەسەرەتای پێشمەرگایەتی‌یەوە بووم به‌‌ ئەندامی یەکیەتی لاوان و بەردەوام لەگەڵ بەجێ گەیاندنی ئەرکی پێشمەرگایەتی چالاکیم له‌و رێکخراوه‌دا هەبووە، به‌ دامەزراندنی رۆژنامە دیواری "برووسکە" کە رۆژنامە دیواری کۆمیتەی یەکیەتی لاوان بوو لە هێزی "پارێزگاری" یەکەم کاری نوسین، وەرگێران و بڵاو کراوەییم دەست پێ کردووه‌، دواتر لە رۆژنامەی کوردستان، گۆڤاری تیشک و گۆڤاری لاوان کارم کردووە. ماوەی چوار ساڵ بەرپرسی راگەیاندنی یەکیەتی لاوان بووم و لە ماوەی پێشمەرگایەتی دا بەردەوام لە هەوڵی ئەوە دەبووم کە  بگەڕێمەوە  ناو خوێندنگە و ئەوە ئاواتێک بوو کە هەر لەسەرەتای پێشمەرگایەتیەوە لە هەوڵی وەدیهێنانیدابووم کە بەخۆشیەوە  دوای هەوڵ و ماندووبونێکی زۆر لەساڵێ ٢٠٠٦  دا هاتە دی و لە ساڵی خوێندنی ٢٠٠٦ ـ ٢٠٠٧ دا  شێوەی خوێندنی دەرەکی قۆناخی دواناوەندیم لە هەولێر بڕی و هەر لەو ساڵەدا  لە "کۆلێژی یاسای زانکۆی کۆیە" وەک خوێندکار وەرگیرام و هەر لەگەڵ خوێندن لە زانکۆ و ڕاپەڕاندنی ئەرکی پێشمەرگایەتی ماوەی ٣ ساڵیش سەرنوسەری گۆڤاری لاوان بووم و لە کۆنگرەی چوار و پێنجی یەکیەتی لاوانیش وەک ئەندامی بەرێوەبەری هەڵبژێردراوم و لە کۆبوونەوەی بەرێوەبەری دوای کۆنگرەی پێنجدا وەک جێگری سکرتێری لاوان هەڵبژێردراوم. ساڵی ٢٠١١ لیسانسم لە بەشی یاسا لە زانکۆی کۆیە لە باشووری کوردستان وەرگرتووەو ئێستاش لە وڵاتی فینلاند دەژیم.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر