۱۳۹۰ مهر ۲۰, چهارشنبه

۱۳۸۹ اسفند ۲۶, پنجشنبه

رێکخراوە ناحکوومی‌یەکان لە سەردەشت


چالاکی رێکخراوە ناحکوومی‌یەکان بە گشتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان نوێیە و هەمووی ناگاتە دە ساڵ، بەڵام لەم ماوە کورتەش دا لە زۆربەی شارەکانی کوردستان رێکخراوی ناحکوومی لە لایەن رووناکبیران و خوێندکارانی خەم خۆری نیشتمانەوە دامەزراون و رۆڵێکی زۆر باشیان بینیوە لە وشیار کردنەوەی خەڵک و بەرز کردنەوەو بڕه‌و پێدانی کلتووری کاری بە کۆمەڵ و یەک خستنی تواناکان بۆ بەڕێوەبردنی کاری هەرەوەزی لەو پێناوانەی کە بۆیان دامەزراون.

۱۳۸۹ اسفند ۲۵, چهارشنبه

شۆڕشگێڕانی دوێنێ و دیکتاتۆڕەکانی ئەمڕۆ


چیا کوردستانی
*لە کاتێک دا بە رەو پیری ساڵی نوێ دەچین کە جەندین رووداوی گرینگ لە رۆژهەڵاتی ناڤیندا سەریان هەڵدا کە زۆر گرینگن و جیگای لێ وردبوونەوەو تێڕامانن، ئەویش کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی دیکتاتۆڕی "بێن عەلی“ لە یەمەن و دەسەڵاتی دیکتاتۆڕی "حوسنی موبارەک“ لە میسرە کە شەپۆلەکانی راپەڕینی ئەو وڵاتانە کۆمەڵێک وڵاتی تریشی گرتۆتەوە کە هەنووکەش بەردەوامە. هەر ئێستا لە لیبی راپەڕینی خەڵک بەردەوامە و خەڵک دەسەڵاتی بەشێکی بەرچاو لە شارەکانی لیبی یان لە ژێر دەستی قەزافی دیکتاتۆڕ دەرهێناوەو هەروەها لە بەحرەین و چەند وڵاتی تریش جموجۆڵ دەستی پێ کردووە بەشێوەیەکی وا کە بە تەواوی دیکتاتۆڕەکان ترسیان رێ نیشتووەو هەر پێشەکی بەڵینی چاکسازیان بە خەڵکی وڵاتەکانیان داوە تاکوو بەم شێوەیە رێ لە سەرهەڵدان بگرن. ئەوەش بەرهەمی وشیاربوونەوەی خەڵکی ئەو وڵاتانەیە کە لەو نێوەدا راگەیەنە سه ربه خۆکان ڕۆڵێکی زۆر باشیان گێڕا و لەو نێوەدا فەیس بووک وەک ماڵپەڕێکی کۆمەڵایەتی لەم سەرهەڵدانانەدا پشکی شێری وەبەر دەکەوێ لە رێکخستنیخۆپێشانده ران دا.

۱۳۸۹ اسفند ۱۹, پنجشنبه

وتووێژی گۆڤاری لاوان لەگەل لاوی وەرزشوان ئاگری عەبدوڵڵاپوور



ئاگری عەبدوڵڵاپوور:
لە هەر قۆناغ و بارودۆخێك دا بم هەموو هەوڵی خۆم دەخەمە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم سەركەوتن بەدەست بێنم

*وتووێژ: چیا کوردستانی                          
لاوان: سەرەتا لە زمانی خۆتەوە خۆت بناسینە؟
ئاگری عەبدوڵڵاپوور: پێش هەموو شتێك سوپاستان بكەم بۆ ئەوەی كە ئەو هەلەو بۆ ڕەخساندم تا لە ڕێگای گۆڤارەكەتان واتە گۆڤاری خۆشەویستی لاوانەوە لە خزمەت لاوەكان دا بم و وەڵامی پرسیارەكانتان بدەمەوەو سڵاو و رێزم بۆ گشت لاوان بە تایبەت لاوانی وەرزشكاری كوردستان.
من ئاگری عەبدوڵڵاپوور لە شاری سەردەشت لە دایك بووم و لە ساڵی١٣٨٨ی هەتاوی هاتوومەتە نێو ریزی پێشمەرگەكانی حیزبی دێموكڕاتی كوردستان‌و ئێستاش ئەندامی یەكیەتیی لاوانم‌و لە خزمەتتان دام.
لاوان: ماوەی چەند ساڵە وەرزش دەكەی و یەكەم جار لە كوێ دەستت پێ كرد؟
ئاگری عەبدوڵڵاپوور: من لە سەرەتایی منداڵی‌یەوە زۆرم حەز لە وەرزش بوو بە تایبەتی "كۆنگفۆ"، چونكە ‌زۆرم سەیری فیلمی رەزمی دەكردو حەز و خولیایەكی تایبەتیم پێ‌ پەیدا كرد، ئەوەبوو لە تەمەنی 14 ساڵی ڕا لە ڕێگای كوڕە ‌خاڵەكەم "فریا ئەسپەندار" كە ئێستا لە نێو ریزی تێكۆشەرانی دێموكڕات دایە كە ئەو كات دەچوو بۆ باشگای كاڕاتە و منی هان دا بۆ ئەوەی كە لە گەڵی بچم بۆ باشگا، بەڵام من زۆرم حەز لە كاڕاتە نەبوو بۆیە ماوەیەكی كەم چووم و کاراتەم کردو ئەوە بوو دەسپێکی کاری وەرزشی من .

۱۳۸۹ دی ۲۳, پنجشنبه

هۆكارەكانی دوور كەوتنەوەی لاوان له سیاسەت


چیا کوردستانی ‘‘خهڵكانێکی زۆر خۆشی و بەختەوەری سەردەمی پیریەکەیان بە قەرزباری گیرو گرفت و سەختیەکانی سەردەمی گەنجێتی یان دەزانن’’ (ناپێلئۆن)
سهرهتا
لاوان بزوێنهری چهرخی پێشكهوتنی كۆمهڵگان، لاوان وهك یهكێك له سهرمایه ههره گرینگ و بە نرخەكانی وڵاتان بۆ له سیاسهت دوور دهكهونهوه؟ ئاخۆ لاوان بۆ خۆیان حهز به كاری سیاسی ناكهن یان وایان لێ دهكهن كه له سیاسهت دوور كهونهوه؟ ئهو پرسه لهم بابهتهدا به كورتی دێنینه بهرباس.
به ههر رادهیهك كه كه هاوڵاتیان له كارو باری  سیاسهت دا رۆڵی خۆیان بگێڕن بهو رادهیهش پڕۆسهی گۆڕانكاریه بنیاتنهرهكهنان زۆر دهبێ و به پێچهوانهوهش ههر راسته. دور كهوتنهوه له سیاسهت له بنهرهتدا به هۆی دور كهوتنهوهو نامۆ خهڵك له دهوڵهت، ئهم بابهته به هۆكاری جۆراوجۆر بۆ وێنە ترسانی خهڵك به هۆی لهدهست دانی پێگهی كۆمهڵایهتی، سەركوتی بهردهوامی دهسهڵاتداران، و هۆكارگهلێكی لهو بابهته له پڕۆسهیهكی دیاری كراودا شكڵ دهگرێ.

۱۳۸۹ دی ۱۷, جمعه

نا بۆ بێدەنگی لەهەمبەر لەسێدارەدانی لاوانی کوردستان


ماوەیەک لەمەوبەرخۆپێشاندان و نارەزایەتی دەڕبرین بە دژی بڕیاری جێبەجێ کردنی سزای لە سێدارەدانی حەبیبوڵڵای لەتیفی لە زۆریک لە وڵاتانی ئەوروپاو هەروەها لە هەریمی کوردستان، لە شاری سلێمانی و هەولێر بەرێوەچوو و هەروەها لە هەموویان گرینگتر هەڵویستی بەشێکی بەرچاوی خەڵکی سنە بوو کە نارەزایەتیان دەربڕی و بەردەرگای زیندانی ناوەندی سنەیان بەرنەدا، و لە ئاکامدا ئەو هەڵوێستانە بوونە هۆی ئەوەی کە ئەگەر بۆ ماوەیەکی کاتیش بێت بڕیاری جێبەجێ کردنی حوکمەکە راوەستێ و جێبەجێ نەکرێ.