۱۳۹۱ تیر ۵, دوشنبه

جارنامەی جیهانی مافی مرۆڤ

ده‌قی جارنامه‌ی گه‌ردونی مافی مروڤ

له هیواکانی هاوبه‌ش ته‌واوی گه‌ڵ و نه‌ته‌وه‌کان راده‌گه‌یه‌ندریت تاوکو هه‌مو خه‌ڵک و ریکخراوه‌کانی کومه‌لگا ئه‌م جارنامه‌یه‌ له‌ به‌ر چاو بگرن و هه‌وڵ بده‌ن به‌ هاریکاری ریکخراوی وزاره‌تی په‌روه‌رده ،  له‌ به‌ر چاو گرتنی ئه‌م ماف و ئازادیانه‌ په‌ره‌ی پی بدریت به‌ ریوشوینی گونجاوی نه‌ته‌وه‌یی وه‌ نیونه‌ته‌وه‌یی، پیناسه‌ی وه‌گه‌رخستنی گونجاو به‌گشتی له‌ دونیادا و کاریگه‌ری ئه‌مانه‌ چ له‌ نیوان کومه‌لگه‌ی ولآتانی ئه‌ندام وه‌ چ ئه‌و ناوچه‌ ئتنیکه‌ کانی  که‌ له‌ ناو سنورکانیان دان ، دابین بکریت.

بنەمای یەکەم:
هه‌موو مروڤێک به‌ ئازادی له‌دایک ده‌بێ و که‌ڕامه‌ت و مافی یه‌کسانیان هه‌یه‌ ، هه‌موویان خاوه‌نی ئه‌قڵ و ویژدانن و ده‌بی له‌گه‌ڵ یه‌کدا هه‌ڵسوکه‌وتی برایانه‌یان هه‌بێ.

بنەمای دووهەم:
ئه‌م ئازادی و مافانه‌ی که‌ له‌ جاڕنامه‌که‌دا ئاماژه‌یان پێکراوه ‌هه‌موو مرۆڤێک به‌ شێوه‌ی یه‌کسان و به‌ بێ هیچ چه‌شنه‌ جیاوازییه‌ک  ده‌گرێته‌وه‌ واته‌ نیژاد ، ره‌نگ ،  ره‌گه‌ز ، زمان ،‌ ئائین ، بیروڕای رامیاری و یان هه‌ر باوه‌ریکی دیکه‌ ی، هه‌روها ره‌چه‌ڵه‌ک،‌ بارودۆخی کومه‌لاتی ، سه‌روه‌ت وه‌ سامان ، له‌ دایک بون و‌ هه‌ر شیواز یا بارودوخیکی دیکه‌ . هه‌روه‌ها هیچ هه‌ڵاواردنێک له‌ سه‌ر بنمای رامیاری ، ئیداری یان نێوده‌وڵه‌تیی وڵاتێک یان نیشتیمانێک هه‌بێ که‌ که‌س هاوڵاتیی ئه‌و شوێنه‌ بێ. جا ئه‌م ولاته‌  یان  ناوچه‌یه‌ سه‌ربه‌خو بیت ، یان داگیرکراو یان ده‌سه‌ڵاتێکی سنورداری هه‌بێت.

بنەمای سێهەم:
هه‌موو که‌س مافی هه‌یه‌ ژیان و ئازادی و ئاسایشیی شه‌خسی هه‌بێ.

بنەمایچوارەم:
هیچ که‌سیک ناتوانێ که‌سێک به‌کویڵه‌ بهێلێته‌وه‌ و کڕین و فرۆشتنی کۆیله‌ به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ک قه‌ده‌غه‌یه‌.

بنەمای پێنجەم: 

هیچ که‌سیک نابی ئه‌شکه‌نجه‌ بکریت یان به‌ شێوه‌ی زاڵمانه‌ سزا بدرێت یان رووبه‌ڕووی هه‌ڵسوکه‌وتی دژه‌ مرۆڤی بێته‌وه‌ یان بچه‌وسێندرێته‌وه‌.

بنەمای شەشەم: 
هه‌موو که‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌  که‌ که‌سایه‌تی حقوقی خوی له‌ هه‌مو شوینیک وه‌کو مرۆڤ به‌ فه‌رمی بناسرێت.

بنەمای هەوتەم:
هه‌مو که‌سیک له‌ به‌رامبه‌ر یاسادا یه‌کسانن و مافیان هه‌یه‌ به‌ بی هیچ جیاوازی و هه‌لاواردنیک یاسا پشتیوانیان لێ بکا ،هه‌مو مافی هه‌یه‌ له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر چه‌شنه‌ هه‌لاواردن یان جیاوازیه‌ک که‌ دژ به‌م جارنامه‌یه‌ بیت و دژ‌ به‌ هه‌رچه‌شنه‌ هاندانێک که‌ هه‌لاواردنێکی له‌م شێوه‌یه‌ به‌دیبێنێ ، له‌ یاسا سود وه‌ربگرێت.

بنەمای هەشتەم:
له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر کرده‌وه‌یه‌ک که‌ مافه‌ بنه‌ڕه‌تییه‌کانی تاک پێشێل بکا – و ئه‌و مافانه‌ به‌ هۆی یاسای بنچینه‌یی یان یاسایه‌کی دیکه‌ بۆ تاک ناسرا بێت، مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌ دادگای باڵای نه‌ته‌وه‌یی پێداچوونه‌وه‌ی بۆ بکرێ.
بنەمای نۆیەم:

هیچ که‌س نابی سه‌ره‌رویانه ده‌ستبه‌سه‌ر، زیندانی یان شاربه‌ده‌ر بکریت.‌

بنەمای دەیەم:
هه‌موو که‌سیک به‌ بێ جیاوازی مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ که‌ سکاڵای خوی له‌ دادگایه‌کی سه‌ربه‌خۆ و‌ بی لایه‌ن ، به‌ ئاشکرا  کاره‌کانی بو به‌ریوه‌ ببه‌ن. دادگایه‌کی ئاوا له‌باره‌ی ماف و‌ ئه‌رکه‌کان یان هه‌ر تۆمه‌تێکی که‌ خرابێته‌ پاڵی ،ده‌بی بریاری له‌سه‌ر بدات.

بنەمای یازدەیەم: 

1 ) هه‌ر که‌سیک ‌ تاوانی خرابێته‌پاڵ ، هه‌تا ئه‌وکاته‌ بێتاوانه‌ که‌ له‌ دادگایه‌کی گشتیدا که‌ هه‌موو گه‌ره‌نتییه‌ک بۆ به‌رگریکردنی بۆ دابین ده‌کرێ و تاوانباربونی به‌ شیوه‌ی یاسایی پشتراست ده‌بێته‌وه‌‌‌.
2  ) هیچ که‌س  بۆ ئه‌نجامدان یان ئه‌نجامنه‌دانی کرده‌وه‌یه‌ک له‌ کاتی روودانی کرده‌وه‌که‌ ، به‌ پێی مافی نه‌ته‌وه‌یی یان نێوده‌وڵه‌تی به‌ تاوان دانه‌نراوه‌ تاوانبار له‌قه‌ڵه‌م نادرێ، به‌م هۆیه‌ هیچ سزایه‌ک له‌وه‌ قورستر که‌ له‌ کاتی روودانی تاوانه‌که‌ ده‌سه‌پێندرێت رووبه‌رووی که‌س نابێته‌وه‌.

بنەمای دوازدەیەم:
هیچ که‌س نابێ له‌ ژیانی تایبه‌تی ، کارو باری کومه‌لایه‌تی ، شوینی ژیان وپیوه‌ندیه‌کانیدا سه‌ره‌رۆیانه‌ لێپرسینه‌وه‌ی لێبکرێت و هێرش بکرێته‌ سه‌ر شه‌ره‌فه‌ت و که‌سایه‌تی و ناوو ناوبانگی ، هه‌موو که‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ که‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌مچه‌شنه‌ لێپرسینه‌وه‌ و هێرشکردنانه‌دا یاسا پشتیوانی لێبکا.

بنەمای سێزدەیەم:     

1 ) هه‌موو که‌سیک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌ هه‌موو ولاتیکدا به‌ ئازادانه‌  هاتوچو بکات و شوینی ژیانی خۆی هه‌ڵبژێرێت.
2 ) هه‌مووکه‌سیک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌  هه‌ر ولاتیک ، یه‌ک له‌وان ولاتی خوی به‌جی بیڵیت یان بگه‌ریته‌وه‌ بو ولاتی خوی. .

بنەمای چاردەیەم: 
1 ) هه‌موو که‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ که‌ له‌به‌رامبه‌ر راوه‌دوونان، ئه‌شکه‌نجه‌ و‌ ئازار، په‌نایه‌ک بدۆزێته‌وه‌ و له‌ وڵاتانی دیکه‌ ببێته‌ په‌نابه‌ر.
2 ) ئه‌گه‌ر راوه‌دوونان ‌ به‌هۆی تاوانی گشتی و نا‌ سیاسی وره‌فتاری دژ به‌ بنه‌ما و مه‌به‌سته‌کانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان بێ ، ناتوانریت سوود له‌م مافه‌ وه‌ربگیرێت.

بنەمای بنەمای پازدەیەم:  
هه‌ر که‌س مافی  تایبه‌تی هاولاتی بونی هه‌یه‌، 
هیچ که‌سێک نابێت سه‌ره‌رۆیانه‌ له‌ هاوڵاتی بون، یان له‌ گۆڕینی مافی هاوڵاتی بون بێبه‌ش بکرێت.

بنەمای شازدەیەم  
1 ) هه‌موو  ژن و پیاوێکی پێگه‌یشتوو مافیان هه‌یه به‌ بی هیچ سنورێک له رووی‌ نیژاد ،  نه‌ته‌وه ، یان ئایینه‌وه‌ پیکه‌وه‌ ژیانی هاوبه‌ش پێک بێنن. و له‌ کاتی جیابوونه‌وه‌شیان ژن و میرد له‌ هه‌موو کاره‌باره‌کانی په‌یوه‌ندیدار به‌ ژیانی هاوبەش مافی  یه‌کسانیان هه‌یه .
‌‌‌2 ) پێکه‌وه‌نانی ژیانی هاوبه‌شی ده‌بێ له‌ سه‌ر رەزامه‌ندی و ئازادی  ته‌واوی  ژن و پیاو بێت . 
3 ) بنه‌ماڵه‌ کۆڵه‌که‌ی سروشتی و بنچینه‌ی کومه‌ڵگایه‌ و ده‌بێ مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێ سود له‌ پشتیوانیی کومه‌ڵگا وده‌وڵه‌ت وه‌ربگرێ. 

بنەمای هەڤدەیەم:    
1 ) هه‌موو که‌سیک به‌ ته‌نیا، یان به‌ هاوبه‌شیی مافی به‌خاونبوون هه‌یه.
2 )  هیچ که‌س نابێ سه‌ره‌رویانه‌ له‌ مافی خاوه‌ندرایی بی به‌ش بکریت.

بنەمای هەژدەیەم:
هه‌موو که‌سیک  مافی هه‌یه‌ به‌ ئازادی سود له‌ بیرو ویژدان و ئایین وه‌رگریت. ئه‌م مافه‌ گورینی ئازادانه‌ی دین یان بیر و بڕوا وه‌خۆده‌گرێت. هه‌روه‌ها په‌روه‌رده‌ی ئایینی و به‌ریوه‌بردنی مه‌راسیمی ئایینی ده‌گرێته‌وه‌. هه‌موو که‌سێک به‌ته‌نیا یان به‌ کۆمه‌ڵ به‌شێوه‌ی تایبه‌تی یان به‌ هابه‌شی گشتی ده‌توانێ ئه‌و مافه‌ی هه‌بێ.

بنەمای نۆزدەیەم:  

هه‌موو که‌سێکمافی هه‌یه‌ به‌ ئازادی بیر و رای خۆی ده‌ربڕێت. ئه‌م مافه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کا که‌ هه‌موو که‌سێک به‌ بێ ترس و دڵه‌ڕاوکێ بڕوای تایبه‌ت به‌ خۆی هه‌بێت و له‌ به‌ده‌ستهینانی زانیاریی و بیرو را و بڵاوکردنه‌وه‌یان به‌ئازادی ده‌ستی به‌ ئامرازه‌کانی پێویست رابگات.

بنەمای بیستەم:

1 ) هه‌موو که‌سێک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ به‌ ئازادیی کۆڕ و کۆمه‌ڵ و گروپی ئاشتیخواز پێک بهێنێت.
2 ) که‌س ناتوانێ که‌سێک ناچار بکا له‌ کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌دا به‌شداری بکا.

بنەمای بیست و یەکەم:  
1 )  هه‌موو که‌سیک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌  که‌ له‌ کارو باری  به‌ریوه‌ به‌رایه‌تی گشتی ولاتی خۆی ، به‌شیوه‌ی راسته‌و خو یان له‌ رێگه‌ی هه‌لبژارده‌نی نوینه‌رانێک که‌ ئازادانه‌ هه‌لبژێردراون به‌شداری بکات.
2 ) هه‌موو که‌سیک مافی هه‌یه‌ به‌ یه‌کسانیی هه‌لومه‌رجه‌کان، کاروباری گشتیی وڵاتی هه‌بێ.

3 )  ئیراده‌ی گه‌ڵ ،بنچینه‌ و سه‌رچاوه‌ی ده‌سه‌لاتی حکومه‌ته‌. ئه‌م ئیراده‌یه‌ ده‌بی به‌ شێوه‌ی هه‌لبژاردن بیته‌ ئاراوه‌ که‌ که‌ به‌ پێی راستگۆیی و به‌شیوه‌ی ده‌وره‌ئی پیک بیت.هه‌لبژاردن ده‌بی گشتی و به‌ ته‌بایی بێت وبه‌ ده‌نگی نه‌هینی یان هاو‌شیوه‌کانی به‌ریوه‌ بچیت که‌ ئازادی ده‌نگدانی تیدا مسۆگه‌ر بووبێت.

بنەمای بیست و دووهەم:
هه‌موو که‌سیک وه‌کو ئه‌ندامی کومه‌لگا مافی ئاسایشی کومه‌لایه‌تی هه‌یه‌ و ریگه‌ی پیدراوه‌ به‌ پشتیوانی گشتی و هاوکاری نیوده‌وله‌تی ، مافی ئابوری ، کومه‌لایه‌تی کولتووریی خۆی به‌ وه‌به‌رچاوگرتنی پێکهاته‌ و سه‌رچاوه‌کانی هه‌ر وڵاتێک که‌ پیویستیی پله‌ و پێگه‌یشتنیی ئازادانه‌ی که‌سایه‌تیی ئه‌وه‌ به‌ده‌ست بێنێ.

بنەمای  بیست و سێهەم: 

1 ) هه‌موو که‌سیک مافی ‌ کار کردنی هه‌یه‌، به‌ ئازادی کاری خۆی ده‌ستنیشان بکا ، هه‌لومه‌رجی به‌دوور له‌ غه‌در و ئه‌رخه‌یان به‌خش بۆخۆی بخوازێ و له‌ کاتی بێکاربوونیدا پشتیوانیان لێبکرێت.
2 )  هه‌مو که‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ که‌ به‌بی هیچ جیاوازیه‌ک ، له‌ به‌رامبه‌ر کارکردنی یه‌کساندا ، موچه‌ی یه‌کسان وربگرێت.
3 ) هه‌ر که‌سێک که‌ کار ده‌کات موچه‌ و حه‌قده‌ستی گونجاو و ئه‌رخه‌یانبه‌خش وه‌ر بگریت که‌ ژیانی خۆی و بنه‌ماله‌که‌ی له‌ ئاستی ئینسانیدا به‌ڕێوه‌ ببات و له‌ کاتی پیویستدا به‌ یارمه‌تی که‌ره‌سته‌کانی پشتیوانیی کۆمه‌ڵایه‌تی، باشتری بکا.
4 ) هه‌موو که‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی له‌گه‌ل که‌سانی دیکه‌دا یه‌کێتی دروست بکات و به‌شداری یه‌کێتییه‌کان بێت.

بنەمای بیست و چوارەم: 

هه‌موو که‌سیک مافی حه‌سانه‌وه‌ و پشوو و سه‌یرانی هه‌یه و‌ ‌به‌ تایبه‌ت ده‌بی له‌ سنوردار بوونی گونجاوی سه‌عا‌تی کار و مه‌ره‌خه‌سی و پشووه‌کان به‌شێوه‌ی ده‌وره‌یی موچه‌ی پێبدرێ.

بنەمای بیست و پینجەم:  

1 ) هه‌موو که‌سیک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که‌ ژیانیکی گونجاوی بو دابین کردنی سلامه‌تی و خۆشگوزه‌رانی و خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی هه‌بێ، به‌ تایبه‌تی له‌ رووی خوارده‌مه‌نی ، جلو به‌رگ ، خانو ، چاودیری پزیشکی و خزمه‌ت گوزاریه‌کانی تایبه‌تی کومه‌لگاوه‌. هه‌روه‌ها مافی هه‌یه که‌  له‌ کاتی بی کاری ‌‌، نه‌خوشی ، که‌م ئه‌ندامبوون ، بیوه‌ ( ژن یان پیاو ) ، په‌که‌وته‌ یان له‌ ته‌واوی بواره‌کانی دیکه‌ی ژیان که‌ به‌هوکاری به‌ده‌ر له‌ توانای خۆی نه‌توانێ بژیوی خۆی دابین بکا له‌ بیمه‌ی کۆمه‌ڵه‌یه‌تی سود وه‌ربگرێ.

2 ) دایکان و مندالان مافیان هه‌یه که‌ له‌ یارمه‌تی و چاوه‌دێریی تایبه‌ت سوود وه‌ربگرن. هه‌موو مندالان ، چ ئه‌وانه‌ی سه‌مه‌ره‌ی زه‌واج بن یان به‌بی زه‌واج دینه‌ دونیا ، مافیان هه‌یه‌ له‌ پشتیوانی کۆمه‌ڵاتیی یه‌کسان سود وه‌ر بگرن.

بنەمای بیست و شەشەم: 
1 ) ههموو‌ که‌سیک مافی هه‌یه له‌ دامو ده‌زگای په‌روه‌رده‌ سود وه‌ر بگریت. خویندن و په‌روه‌رده‌ ، لانی که‌م خویندنی سه‌ره‌تایی و خویندنی و سه‌ره‌تاییده‌بێ خۆڕایی بێت. خویندنی سه‌ره‌تایی ئه‌رکی سه‌ره‌کیه‌، په‌روه‌رده‌ی تکنیکی وه‌ پیشه‌یی ده‌بی ببیته‌ گشتی ، به‌ده‌ستهینانی خویندنی بالا ده‌بی به‌ یه‌کسانیه‌کی ته‌واو بو هه‌مو که‌س دابین بکریت  هه‌تا هه‌ر که‌سیک بتوانیت به‌ پی توانای خۆی‌ سودی لێوه‌ر بگریت.
2 ) ئامانجی خویندن و په‌روه‌رده ده‌بی گه‌شه‌کردنی هه‌مولایه‌نی ‌ که‌ سایه‌تی مروڤ و باشتر وه‌به‌رچاوگرتنی مافی مروڤ و ئازادییه‌ بنچینه‌ییه‌کان بیت . خویندن و‌ په‌روه‌رده‌ ده‌بی بو په‌ره‌پیدانی لیک تیگه‌شتن و یه‌کتر قه‌بول کردن  و دوستایه‌تی له‌ نیوان ته‌واوی نه‌ته‌وه‌کان وه‌ گروپه‌ نیژادی  یان ئایینیه‌کان یارمه‌تیده‌ر بێت و هه‌ر وه‌ ها په‌ره‌ بدات به‌ چالاکییه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان بۆ پارستنی ئاشتی.

3 ) باوک و دایک له‌ ده‌ست نیشان کردنی چونیه‌تی خویندن وه‌ په‌روه‌رده  بو مندالانی خویان  له‌ هه‌موو که‌س له‌پێشترن.

بنەمای بیست و هەوتەم:  

‌1 ) هه‌مووکه‌سیک مافی هه‌یه‌ ئازادانه‌ له‌ ژیانی کولتووری  وکومه‌لایه‌تی به‌شی هه‌بیت به‌شدار بێت و له‌ هونه‌ره‌کان و به‌ تایبه‌ت له‌ پێشکه‌وتنی زانستی و قازانجه‌کانی سوود ببینێت.
2 ) هه‌موو که‌سیک مافی هه‌یه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ مه‌عنه‌وی و مادیی به‌رهه‌مه زانستی و ئه‌ده‌بی یان هونه‌رییه‌کانی خۆی سود وه‌ربگرێت.


بنەمای بیست و هەشتەم:
هه‌موو که‌سیک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ خوازیاری پیکهینانی نه‌زمو نیزامیک له‌ بۆواری کۆمه‌ڵایه‌تی و له‌ ئاستی نیو ده‌وله‌تی دا بیت که‌ ماف و ئازادیه‌کانی ناو براو  له‌م جارنامه‌یه‌ به‌ ته‌واوی دابین  و به‌کرده‌وه‌ جی به‌جی بکات.

بنەمای بیست و نۆهەم: 

1 ) هه‌رتاکیک ته‌نیا له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و کومه‌لگایه‌ ئه‌رکی له‌ ئه‌ستو دایه‌ که‌ گه‌شه‌ سندنی ئازادانه‌ و هه‌مه‌لایه‌نه‌ی بو ده‌سته‌به‌ربکات ،
2 )  هه‌ر که‌س له‌ به‌کارهێنانی ماف وسود وه‌رگرتن له‌و ئازادیانه‌ی خوی که‌ ته‌نیا گوی رایه‌لی ئه‌و سنوره‌ یاساییانه‌یه‌‌‌ 
که‌ ته‌نیا بۆ ناسین و وه‌به‌رچاوگرتنی ماف و ئازادییه‌کانی خه‌ڵك و بۆ وه‌به‌رچاوگرتنی هه‌لومه‌رجی عادیلانه‌ی ئه‌خلاقی و شیرازه‌ی گشتی و خۆشگوزه‌رانیی هه‌مووان له‌ کۆمه‌ڵگایه‌کی دیموکراتیکدا دیاری کرابن.

3 ) ئه‌م ماف و ئازادیانه‌ له‌ هیچ بواریک دا نابی به‌ دژی ئامانج و بنه‌ماکانی  نه‌ته‌وه‌ یه‌ک گرتوکان به‌کار بهێندرێن‌.

بنەمای سییەم:

هیچکام له‌م خاڵانه‌ی جارنامه‌ی به‌ر ده‌ست نابیت وا لیک بدریته‌وه‌ که‌ ببێته‌ مافێک بۆ ده‌وڵه‌ت یان گروپ یان تاکێک هه‌تا بتوانێ ماف و ئازادییه‌کانی ئاماژه‌پێکراو له‌م جاڕنامه‌یه‌دا پێشێل بکات یان کارێکی له‌م شێوه‌یه‌ ئه‌نجام بدات.


۱ نظر: