۱۳۹۳ فروردین ۷, پنجشنبه

ماڵئاوا ئەبوبەکری شەریعەت پەنا

درانگانی شەو لە رێگای فەیس بووکەوە زانیم ئەبوبەکر شەریعەت پەنا هاوڕێی دەورانی قوتابخانەم و دڵسۆزێکی نیشتمان و چالاکێکی کلتوری شارەکەمان کۆچی دوایی کردوە، زۆر دڵگرام بووم بۆ ئەو کۆچە ناوەختەی ئەویش بۆ کەسێکی وا دڵسۆز و چالاک کە داهاتوویەکی زۆر روونی هەبوو.

۱۳۹۳ فروردین ۴, دوشنبه

Kurdistan saapui Helsinkiin


Tiedätkö sinä, missä sijaitsee Itä-Kurdistan?
Olen asunut Suomessa vuodesta 1991, siis yli puolet iästäni. Minulta kysytään yhä kiitettävän usein mistä olen kotoisin. Vastaan aina olevani Kurdistanista tai Itä-Kurdistanista. 1990-luvulla vastaukseni herätti aina jatkokysymyksiä: Mikä Kurdistan? Missä on Kurdistan? Missä päin sijaitsee Itä-Kurdistan?
Welat Nehri

''کریستینا کۆیڤونێن'' (Kristiina Koivunen) دڵسۆزێکی ڕاستەقینەی کوردستان

جەژنی نەورۆزی بۆنەیەکی باشە بۆئەوەی کە کوردانی هەرچوار پارچە لە دەوری یەک ببینی و لە دوری یەک بە شادی و خۆشی تێپبەر بکەی بۆ جەژنی نەورۆزی ئەو ساڵ هونەرمەندان ''عەزیز وەیسی'' و ''لۆکە زاهیر'' بانگهێشت کرابوون، بەڵام جیا لەوە ئەم بۆنەیە بۆ من دەستکەوتێکی دیکەی هەبوو ئەویش دیتنی بەرێز ''کریستینا کۆیڤونێن'' (Kristiina Koivunen)  ناوبراو کەسێکی کە هەموو کارو چالاکیەکانی تەرخان کردوە بۆ ناساندنی کورد و کێشەکانی و لەم پێوەندیەش دا چەندین کتێبی لەسەر کورد نوسیوە کە دەتوانم ئاماژە بەم کتێبانە بکەم: