۱۳۹۲ آبان ۵, یکشنبه

بیردۆزی زاڵ بوون (غلبە)

لایەنگرانی بیردۆزی زاڵبوون و کە گۆمپلوویچ (Ludwig Gumplovich) یەکێک لەو لایەنگرانەیە لەسەر ئەو بڕوایەن کە پێکهاتنی دەوڵەت لە ئاکامی سەرکەوتن و زاڵبوونی ویلایەت و قەومە بەهێزەکان بەسەر ئەقوام و ویلایەتە لاوازەکاندایە دەڵین کاتێک کە مرۆڤ چۆتە ژێر چەتری تایفە و ویلایەتی جۆراجۆرەوە پێکدادان و شەڕی زۆری هەبووە تاکوو بەرژەوەندی زۆرتر بۆ خۆی بەدەست بێنێت و ئەم شەڕانەش بۆنەتە هۆی زاڵبوونی ئیل و قەبیلەی بەهێزتر و ئەم گرووپە زاڵ و سەرکەوتووەی شەڕ هەوڵیانداوە کە رێکخستنێک پێک بێنن کە بەردەوام هیزی خۆی بپارێزێت و زاڵبوونەکەیان بەردەوام بێت.

۱۳۹۲ مهر ۲۸, یکشنبه

بیردۆزی گرێبەستی کۆمەڵایەتی

بیردۆزی گرێبەستی کۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە بۆ سەدە نوێیەکان ئەوەڵێن جار هۆگۆگرۆسیوسی هۆلەندی هێنایە بەر باس و دواتر زۆرێک لە فەیلەسوفان و زانایانی یاسای سەدەی ١٧ و ١٨ پشتیوانیان لەو بیردۆزە کرد و وردەکاریەکانیان شی کردنەوە.
لایەنگرانی بیردۆزی گڕێبەستی کۆمەڵایەتی باوەڕیان وایە کە تاکەکانی مرۆڤ سەرەتا بە تەنیا دەژیان و لەناو کۆمەڵدا نەدەژیان لەو کاتەدا هەموو کەس ئازادی تەواوی هەبوو و ملکەچی هیچ هێزیكی مرۆیی نەبوو لەوەها دۆخێک دا ناچار بوو لەگەڵ هێزەکانی سرووش بەربەرەکانی بکات، بە ژیانی سرووشتی نەیدەتوانی بەسەر هێزەکانی سروشت دا زاڵ بێت لەبەر ئەوە مرۆڤەکان کۆبوونەوەو گرێبەستێکیان بەست و دەوڵەتیان پێک هێنا. لایەنگرانی گڕێبەستی کۆمەڵایەتی سەبارەت بە بەستنی گرێبەستی کۆمەڵایەتی دەبنە دوو لایەن.

۱۳۹۲ مهر ۲۱, یکشنبه

بیردۆزی گەشەسەندن

لایەنگرانی بیردۆزی گەشەسەندن باوەڕیان وایە لەگەڵ پەرەسەندن و گەشەسەندی بنەماڵە دەوڵەت پێک دێت. بنەماڵەی لانکەی دەوڵەتە، دەڵێ تەمەنی مرۆڤ کورتە، بەڵام بە پێکهێنانی ژیانی هابەش و پێک هێنانی بنەماڵە و خستنەوەی نەوە بنەماڵە نەتەنیا بەردەوام دەبێت، بەڵکوو پەرەش دەستێنێت. نەوەکانی ئەم بنەماڵەیە بۆخۆیان بە پێک هێنانی ژیانی هاوبەش بنەماڵەی نوێ پێک دێنن. لە کاتێک دا کە پێوەندی بنەماڵە نوێیەکان لەگەڵ بنەماڵەی سەرەکی ناپچڕێت.

۱۳۹۲ مهر ۱۴, یکشنبه

بیردۆزی سروشتی بوونی دەوڵەت

بیردۆزی سرووشتی بوونی دەوڵەت یەکەم جار لە لایەن فەیلەسوفانی یونانیەوە هاتۆتە بەرباس. ئەرەستوو دەڵێت ژیانی کۆمەڵایەتی نەتەنیا بۆ سرووشتی مرۆڤ گرینگە، بەڵکوو زۆرێک لە ئاژەلەکانیش سرووشتی ئەوەیان تێدایە کە بە کۆمەڵ ژیان بکەن. مێرولە و هەنگ بەرچاوترین نموونەی ئەم قسەیەن.

مرۆڤ سەرەڕای کۆمەڵایەتی بوون هێزی قسەکردنی هەیە و مرۆڤ لە ڕێگای قسە کردن و بە هاوکاری و هەرەوەزی لەگەڵ یەک پێویستیەکانی خۆی دابین دەکات. ئەرەستوو دەڵێت کۆمەڵی مرۆڤایەتی کێشەی جۆراوجۆری هەیە. بنەماڵە، فەوجی چەکداران،  کۆمەڵە ئایینیەکان و نموونەکانی وەک ئەو پێک دێت تاکوو یارمەتی یەکتر بدەن. دەوڵەت بە بڕوای ئەرەستوو کۆمەڵێکی تەواو سەربەخۆ زۆر باشە، ئەرەستوو  دەڵێت کە بەبێ دەوڵەت تاکەکان بەختەوەری و بەختیاری بەخۆیانەوە نابینن.

۱۳۹۲ مهر ۱۲, جمعه

راپۆرتی ئاماری پیشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە ناوچە کوردنشینەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان لە ماوەی سێ مانگی وەرزی ھاوینی سالێ (1392 )ی ھەتاوی

راپۆرتی ئاماری سەبارەت بە پیشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە لایەن کۆماری ئیسلامی لە ناوچە کوردنشینەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان لە ماوەی سێ مانگی وەرزی ھاوینی سالێ (1392 )ی ھەتاوی . راپۆرتی ئاماری ناوەندی رۆژھەلات بۆ توێژینەوەی کۆمەلایەتی " سەبارەت بە پیشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە لایەن کۆماری ئیسلامی لە ماوەی سێ مانگی وەرزی ھاوینی سالی (1392 ) ی ھەتاوی ، بە پێ ئەو ئاماروداتایانەی کە لە بەردەست ناوەندی رۆژھەڵات بون .

۱۳۹۲ مهر ۹, سه‌شنبه

یەکیەتی نیشتمانی و هەڵوێستێکی دەگمەن!


لەم رۆژانەدا ئاکامی هەڵبژاردنی ئەندامانی پارڵمانی کوردستان ڕاگەیەندرا کە ئاکامەکەی هەرچیەک بێت خواستی خەڵکە و دەبێ رێزی لێ بگیردرێت، لەبەر ئەوەی کە رێز گرتن لە ئاکامی هەڵبژاردن رێزگرتنە لە دێموکڕاسی ویستی خەڵک.
هەموو لایەنە سیاسیەکانی هەریمی کوردستان بە بێ جیاوازی و بێ بەربەستی یاسایی کاندیدی خۆیان هەبوو لە هەڵبژاردن و  خەڵکی هەریمی کوردستانیش ئازادانە دەنگی خۆیان خستە ناو سندوقەکانی دەنگدانەو لە ژێر چاوەدێری وردی چاوەدێرانی نێودەولەتی و هەروەها لایەنەکان هەڵبژاردنێکی زۆر باش بەرێوە چوو کە وڵاتانی دەوروبەر و راگەیەنە گرینگەکانی جیهانیش باسیان لەم ئەزمونی دێموکراسیەی هەریم کرد کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا زۆر کەم دەبیندرێت. ئەگەر ئێران لەم بوارەدا بە نمونە بێنینەوە ئەوا هەم کاندیداکان و هەمیش خەڵک وەکوو خەڵکی هەریمی کوردستان ناتوانن ئازادانە خۆیان بپاڵێون یان نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان هەڵبژێرن.