۱۳۹۲ مهر ۱۴, یکشنبه

بیردۆزی سروشتی بوونی دەوڵەت

بیردۆزی سرووشتی بوونی دەوڵەت یەکەم جار لە لایەن فەیلەسوفانی یونانیەوە هاتۆتە بەرباس. ئەرەستوو دەڵێت ژیانی کۆمەڵایەتی نەتەنیا بۆ سرووشتی مرۆڤ گرینگە، بەڵکوو زۆرێک لە ئاژەلەکانیش سرووشتی ئەوەیان تێدایە کە بە کۆمەڵ ژیان بکەن. مێرولە و هەنگ بەرچاوترین نموونەی ئەم قسەیەن.

مرۆڤ سەرەڕای کۆمەڵایەتی بوون هێزی قسەکردنی هەیە و مرۆڤ لە ڕێگای قسە کردن و بە هاوکاری و هەرەوەزی لەگەڵ یەک پێویستیەکانی خۆی دابین دەکات. ئەرەستوو دەڵێت کۆمەڵی مرۆڤایەتی کێشەی جۆراوجۆری هەیە. بنەماڵە، فەوجی چەکداران،  کۆمەڵە ئایینیەکان و نموونەکانی وەک ئەو پێک دێت تاکوو یارمەتی یەکتر بدەن. دەوڵەت بە بڕوای ئەرەستوو کۆمەڵێکی تەواو سەربەخۆ زۆر باشە، ئەرەستوو  دەڵێت کە بەبێ دەوڵەت تاکەکان بەختەوەری و بەختیاری بەخۆیانەوە نابینن.
سیسڕۆن لە کتێبەکەی خۆیدا بەناوی حکەمەتی کۆماری بۆچووونەکانی ئەرەستوو سەبارەت بە هۆکارەکانی پێک هاتنی دەوڵەتی شی کردۆتەوە و بوونی سروشتی هۆگری مرۆڤ بە ژیانی کۆمەڵایەتی، بۆتە هۆی پێکهاتنی دەوڵەت لەبەر ئەوەی کۆمەڵی بە دیسپلین و خاوەن یاسا بەبێ رێبەر و دەسەڵاتدار نایەتە کایەوە.


ن. سەید جلال الدین حوسێنی.
و. چیا

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر