بەرامبەر یا خۆد پێچوانەی ئازادی، بەندیخانە و کۆت و دیڵیەتیە کە لە
لایەک لە لەیەن دەسەڵات بە سەر مرۆڤە ئازادی خوازەکاندا دەسەپێندرێت و لە لایەکی
دیکەشەوە کۆمەڵگاو کۆمەڵێک داب و نەریت و کولتوری دواکەوتووەوە بەسەر مرۆڤ دا دەسەپێندرێت
و ئەو خۆی ڕاستەقینەی مرۆڤ دیل دەکات و هەم دەیکاتە دیل و هەمیش دیلەوان.
مەبەستی من لێرەدا باس
کردنە لەو دیل و دیلەوانەیە کە ئەگەر بەدوای سەری داوەوەکەوە بچین لە کۆتاییدا دەگەینە نەبوونی ئازادی، کە نەبوونی ئەو ئازادیەیە کە
هۆکاری کولتور و داب و نەریتی دواکەوتوانە و بەردەوام بوونیانە، کە ئەوانیش
کاریگەری ڕاستەوخۆ لەسەر مرۆڤی ناو خۆیان دەکەن و کەسایەیەکی دیلیان لێ درۆست
دەکەن کە مرۆڤەکە دیلەوانی خۆیەتی یان بە واتایەکی دیکە دیلی خۆیەتی، خۆیەک کە خۆی
ڕاستەقینەی دیل کردووە.