۱۳۹۳ خرداد ۱۵, پنجشنبه

نا بۆ راسیزم

راسیزم لە وشەی Race  را هاتووە کە بە واتای رەگەز (نەژاد) دێت واتە لێرەدا نەژادێکی خۆی لە نەژادەکانی دیکە بە باشتر دەزانێ لە تەواوی لایەنەکانەوە بۆ نمونە نژادی سپی یا نژادی رەش بۆ نمونە لە ناو وڵاتێک دا خەڵکی ئەو وڵاتە بەرامبەر بە خەڵکێک کە هاتوونەتە وڵاتەکەیان خۆیان بە باشتر دەزانن و بە چاوێکی سوک چاو لە خەڵکێک دەکەن کە بێگانەن لە وڵاتەکەیاندا.
یان بەواتایەکی دیکە بەشێک لە مرۆڤەکان هەست دەکەن و وا دەزانن کە ئەو مرۆڤانەی کە رەنگی پێستیان جیاوازە یان لە وڵاتێکی دیکە راهاتوون یان خەڵکی وڵاتی دیکە لە چاو ئەوان لەرووی مافەوە بایەخیان کەمترە.

هەنوکە لە وڵاتانی ئەوروپایی راسیزم کێشەیەکە کە بونی هەیەو وڵاتان بە شێوەی جۆراوجۆر لەهەوڵی بەگژداچونەوەی ئەو کێشەیەدان. فینلاندیش وەک یەکێک لەو وڵاتانەی کە راسیزم تێیدا بوونی هەیە  و هەوڵ دەدرێ کە بەگژیدابچنەوەو هەوروەها کۆمەڵگا ئاگادار بکەنەوە لەو هەڵسوکەوتانەی کە هێمای راسیزمن.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر