۱۳۹۳ تیر ۸, یکشنبه

گروپی پاسکیل سوارانی کورد چالاکیەکیان بۆ رێز گرتن لە قوربانیان ٧ی پوشپەڕ بەڕێوە برد

ئەمرۆ شەممە ٧ی پوشپەڕ گروپی پاسکیل سوارانی کورد لە شاری تۆرکۆ لە وڵاتی فینلاند بە بۆنەی ٢٧ ساڵی کیمیابارانکردنی شاری سەردەشت لە لایەن رێژیمی روخاوی بەعسی ئێراق چالاکیەکیان بەو بۆنەوە بەڕێوە برد.

چالاکیەکە بە بەشداری بەشێک لە پاسکیل سواران و کوردانی دانیشتووی شاری تورکو کاتژمێر ١٠ی سەر لەبەیانی لە ناوەندی شاری تۆرکۆ دەستی پێکرد و بەشداربوانی وێنەکانی قوربانیانی کارەساتەکە و هەروەها بابەتێکیان لە سەر کیمیاباران کردنی شاری سەردەشت کە بە زمانی فینلاندی بوو بە نێو خەڵک دا بڵاو کردەوەو هەروەها سەبارەت بەو روداوە بۆ کەسانێک کە خوازیاری زانیاری زیاتر بوون قسە کرا. ئەو چالاکیە دوو کاتژمێری خایاند. شایانی باسە کە گروپی پاسکیل سوارانی کورد لە شاری تۆرکۆ ماوەی چەند ساڵێکە دامەزراوە و ئەندامی فیدراسیۆنی پاسکیلسوارانی فینلاندە و جیا لە چالاکیە کۆمەڵیک چالاکی دیکەشی بەڕێوە بردوون کە جێگای دەست خۆشیە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر