۱۳۹۲ تیر ۲۲, شنبه

بنەمای بەرزی یاسای بنەڕەتی لە سەر یاسا ئاساییەکان

وا باوە و بنەما ئەوەیە کە تەواوی یاسا ئاساییەکانی وڵاتێک و هەموو پەسەند کراوەکانی دەوڵەت (نامەپەسەندکراوەکان، ئایین نامە، بەرنامەو پێڕەو، بڕیارو ڕێساکان) لەگەڵ یاسای بنەڕەتی بێنەوە و ئەمە ئەکامی بەرزی یاسای بنەڕەتیە. ئەگەر یاسای ئاسای بتوانێ یاسای بنەڕەتی پێشێل بکات پلە بەندی و هیرارشیەتی یاسایی و بەرزی بۆ یاسای بنەڕەتی نامێنێتەوە لەم کاتەدا یاسای بنەڕەتی هەروەکوو یاسای ئاساییە.
بۆ پێشگرتن لەوەها دۆخێک زۆرجار لە یاسای بنەڕەتی دا پێشبینی پێویست لەبەرچاو گیراوەو یان بە هۆی ڕێوشوێنێکەوە جۆرێک کۆنترۆڵ هاتۆتە کایەوە بۆ نموونە لە یاسای بنەڕەتیی ئەمریکا تاکوو ساڵی ١٨٠٣ بابەتێک سەبارەت بە گونجانی یاسا ئاساییەکان و یاسای بنەڕەتیی بوونی نەبوو لەم ساڵەدا بە پەسەند کردنی یاسای ئاسایی پێچەوانەی یاسای بنەڕەتی مارشاڵ سەرۆکی دادگای باڵای وڵات بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی دا بەم پێە ڕێوشوێنێک لە تەواوکردنی مافە بنەڕەتیەکانی ئەمریکادا دروست کرا و لەدوای ئەوە دەسەڵاتی دادوەری بوو بە خاوەنی مافی کۆنترۆل کردن و دادگای باڵای وڵات هەر یاسایەک کە پێچەوانەی یاسای بنەڕەتی بێ، هەڵدەوەشێنێتەوە[1]و زۆرێک لە وڵاتان کۆنترۆڵی دادوەرییان پەسەند کردووە و لە یاسای بنەڕەتی خۆیاندا ئەم مافەیان بە یەکێک لە دوو شێوەکان بە دادوەرەکان داوە[2] لە شێوەی یەکەم دا دادگەیەکی تایبەتیان بۆ هاوتا کردن و گونجاندن راسپاردوە. بە شێوەی سرووشتی دادوەرانی دادگای تایبەت مەرجگەلێکی زیاتریان لە دادوەری دادگای ئاسایی هەیە تاکوو بتوانن بەربەرەکانی لە گەڵ پەسەندکراوەکانی دەسەڵاتی یاسادانان بکەن و بێ بایەخی پەسەندکراوەکان لە کاتی نەگونجانیان لەگەڵ یاسای بنەڕەتی دا رابگەیەنن. لە شێوەی دووهەم دا هەر دادگایەکی ئاسایی مافی پێراگەیشتن و چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەی هەیە. دادگای تایبەت و یان دادگای ئاسایی بە یەکێک لە دوو شێوازەکان دەتوانن بۆچوونی خۆیان لەسەر بەتاڵ کردنەوەو هەڵوەشاندنەوی ئەو یاسا ئاساییانەی کە پێچەوانەی یاسای بنەڕەتین دەرببڕن. یەکەم بە شێوەی سەربەخۆ و بەبێ بەرزکردنەوەی داوا یان شکایەت لە لایەن کەسێکەوە کە بەرژەوەندی تێدایە، لەم کاتەدا هەر یاسایەک کە لە لایەن دەسەڵاتی یاسادانانەوە پەسەند کرابێ دەتوانرێ لێکدانەوەوی لەسەر بکرێت لە کۆتایی دا هەڵوەشێندرێتەوە، لە شێوەی دووهەم دا دادگا ڕاستەوخۆ و بە تەنیا پێی راناگات و بۆچوونی خۆی رانەگەیەنێت مەگین ئەوەی کە شکایەت یان داوایەک بێتە بەرباس و لایەنەکانی داوا دژایەتی و ناتەبایی یاسای ئاساییان راگەیاند بێت و داوای هەڵوەشاندنەوەی بکەن. یاسای بنەڕەتی مەشروتیەت ڕێگایەکی بۆ گونجاندن پێش بینی نەکردووبوو دادوەرەکان ئەرکێکیان بۆ هاوتاکردن و هەڵوەشاندنەوەی هەست پێ نەدەکرد و هەر یاسایەکی ئاسایان تەنانەت ئەگەر پێچەوانەی یاسای بنەڕەتیش بوایە جێ بەجێ دەکرد. لە یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی دا بە هۆی ئەوەی کە شۆڕای چاوەدێری بۆ ئەو مەبەستە پێشبینی کراوە[3] ئەرکێکی وا لەم بارەوە بۆ سەرچاوە دادوەریەکان نەماوەتەوە. دادگای کارگێڕی تەنیا بە نیسبەت پەسەندکراوەکانی دەوڵەت و بەراورد کردنیان لەگەڵ یاساکان تاکوو قۆناخی هەڵوەشاندنەوە دەسەڵاتی هەیە.
هەندێک وڵاتان دانی مافی کۆنترۆڵ کردن بە دادوەرەکانیان بە باش نەزانیوە و ئەوەیان بە پێچەوانەی بنەمای لێک جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکانیان داناوە. و دامەزراوەیەکی سیاسیان بە بەرپرسیاری بەراورد کردن و دیاری کردن داناوە کاتی پەسەند کرانی یاسای بنەڕەتی ساڵی ١٧٩٥ی فەرانسا لەگەڵ پێشنیاری "سی یس" دژایەتی کرا سەبارەت بە پێک هاتنی ''گرووپی یاسای بنەڕەتی'' کە دامەزراوەیەکی سیاسی بوو، لە کاتی پەسەند کرانی یاسای بنەڕەتی ئەم وڵاتە لە ساڵی ١٧٩٩ ئەم دەسەڵاتە درا بە ئەنجومەنی سینا دواتر لە کۆماری چوارەم لە ساڵی ١٩٤٦ کۆمیتەی یاسای بنەڕەتی بۆ ئەرکی بەراورد کردن پێشبینی کرا و لە کۆماری پێنجەم دا بە یاسای بنەڕەتی ساڵی ١٩٥٨ شۆڕای یاسای بنەڕەتی پێکهاتوو لە ٩ ئەندام یەکێک لە ئەرکەکانی بەراورد کردنی یاسا ئاساییەکان لەگەڵ یاسای بنەڕەتیە.



[1] . بەڵگەی سەرۆکی دادگای باڵای وڵاتی ئەمریکا ئەمە بوو کە دادوەرەکان ئەرکی بەراورد کردن و گونجاندنی ئاسا لەسەر داواکان و چارەسەری کێشەکانیان لە ئەستۆیە و یاسا بەم بۆنەوە شی دەکەنەوە و شرۆڤەی دەکەن هەرکات لە کاتی دەرکردنی بڕیار رووبەڕووی دوو یاسای دژ بە یەک بوونەوە دەبێ سنووری متمانە و بڕەوی هەر یەک لە ئاساکان دیاری بکەن، کەواتە ئەگەر یەکێک لە دوو یاسایەی کە شایانی گونجاندنن لە سەر داواکە، یاسای بنەڕەتی بێت دادگا دەبێ بڕیار بدات کە داواکە بە پێی یاسای ئاسایی چارەسەر بکات و کۆتایی پێ بێنێت و یاسای بنەڕەتی لەبەر چاو نەگرێت یان بە پێچەوانە بە پێی یاسای بنەڕەتی بڕیار بدات و کاڕێگەری یاسا ئاسایەکە نەهێلێت. لەبەر ئەمەی کە یاسای بنەڕەتی لە هەر کات دا لەسەروو پەسەندکراوەکانی دەسەڵاتی دادوەریەوەیە. دادوەر دەبێ ئەو بەرسسەر داواکەدا بگونجێنێت و بە پێی ئەو بریار بدات.
[2] . لە وڵاتی مەکزیک ئەو کەسانەی کە بەرژەوەندیان لە مەترسی دەکەوێ دەتوانن داوای هەڵوەشانەوەی ئەو یاسایانەی ناکۆکن لە گەل یاسای بنەڕيتی لە دادگاکانی فیدراڵی بکەن و دادگاش لە کاتێک دا کە بۆی دەرکەوت دەنگ دەدات بە هەڵوەشانەوەی بڕیارەکە. لە وڵاتی نەمسا دادگای باڵای وڵات مافی ئەوەی هەیە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بنەمایانەی لە یاسای بنەڕەتی دا هاتوون یاسا ئاساییەکان هەلوەشێنێتەوە. بە پێی یاسای بنەڕەتی دەوڵەتی فیدرالی سویسرا دادگای باڵای ئەم وڵاتە رێگەی پێدراوە بەپێی داوای ئەو کەسانەی کە بەرژەوەندیان هەیە یاسا ئاساییەکانی ناوچەکان و فەرمانەکانی بەرپرسەکان کە لەگەڵ یاسای بنەڕەتی نایەنەوە هەڵوەشێنیتەوە و کاڕێگەریان نەهێلیت، بەڵام دادگای ناوبراو ناتوانێ ئەو یاسایانەی کە لە لایەن پارڵمانەکانی هەرێمەکانی دەوڵەتی فیدڕال پەسەند کراون بەم هۆکارە هەڵوەشێنێتەوە و لە هەر بارێک دا رێگری لە جێبەجێ کردنیان بگرێت.
[3] . بنەمای ٩١ی یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی دەڵیت: بە مەبەستی پارێزگاری لە ئەحکامە ئیسلامیەکانو یاسای بنەڕەتی لە رووی نەبوونی ناتەبایی پەسەند کراوەکانی پارڵمانی شۆڕای ئیسلامی لە گەڵ ئەوان شۆرایەک بە ناوێ شۆرای چاوەدێری بە شێوەی خوارەوە پێک دێت.
١. شەش کەس لەوان فوقەهای دادپەروەر و ئاگا بە رووداوەکانی رۆژگار و رووداوەکانی رۆژە، کە ئەم چەند کەسە لە لایەن رێبەرەوە هەڵدەبژێردرێن.''
٢. شەش کەسەکەی دیکە لە "ناو ئەو یاسا ناسە موسلمانانە کە لە لایەن سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەریەوە بە پارڵمانی شۆڕای ئیسلامی دەناسرێن، بە دەنگی پارڵمان هەڵدبژێردرێن.
بنەمای ٩٤ـ گشت پەسەند كراوەكانی ئەنجومەنی شۆرای ئیسلامی دەبێ‌ بۆ شۆراینیگابان بنێردرێن. شۆرای نیگابان لەسەریەتی لە ماوەی دە رۆژ لە رێكەوتی گەیشتنی، لە رووی ناتەبایی لەگەڵا رێوشوێنەكانی ئیسلامی و یاسای بنەڕەتی تاوتوێ‌ بكات و ئەگەر دیتی كە ناتەبایی هەیە بۆ پێداچوونەوە دەیگەرێنێتەوە بۆ ئەنجومەنی شۆرای ئیسلامی (پەرلەمان). دەنا لەو كاتەدا پەسەند كراوەكە دەچێتە بواری جێ‌بەجێ‌ كردنەوە. 


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر