۱۳۹۱ اردیبهشت ۲۹, جمعه

لە كوردستان زەخت و گوشار بۆ سەر مامۆستایانی ئایینی روو لە زیاد بوونە


یەكێك لە مامۆستایانی ئایینیی گەڕەكێكی شاری سەردەشت بۆ شەشەمین جار بە تاوانی باس كردن لەبارەی پرسی نەتەوەیی، بانگهێشتی دادگای رۆحانیەتی شاری ورمێ‌ كراوە.


بەپێی راپۆرتی هەواڵنێری كوردپا، مامۆستا مەلا سەلام گوڵنوازی، پێش نوێژ و مامۆستای ئایینیی مزگەوتی حەزرەتی عومەر لە گەڕەكی شیوە برایم لە شاری سەردەشت، بە تاوانی قسە كردن لەسەر پرسی نەتەوەیی كورد، بۆ شەشەمین جار بانگهێشتی دادگای رۆحانیەتی شاری ورمێ‌ كراوە.

هەواڵنێری كوردپا لە درێژەی راپۆرتەكەیدا ئاماژەی بەوەش داوە 100 كەس لە خەڵكی شاری سەردەشت كە بۆ شایەتی دان بۆ مەلا سەلام، رۆیشتبوونە دادگای ورمێ‌، لە ئیعتراز بە كەمتەرخەمیی بەرپرسانی دادگای رۆحانیەت، وێڕای مەلا سەلام دادگایان بەجێ‌ هێشتووە و بەرو شاری سەردەشت گەڕاونەتەوە.

۱۳۹۱ اردیبهشت ۱۲, سه‌شنبه

رۆژی جیهانی کرێکار پیرۆز بێت


لە یەکەمی مانگی مای ساڵی ١٨٨٦ لە شیکاگۆی ئەمریکا کرێکاران لە پێناو گۆرانکاری پێکهێنان لە بارودۆخی کار و هەروەها کەمکردنەوەی کاتژمێرەکانی کارکردن لە ١٠ کاتژمێر بۆ ٨ کاتژمێر مانیان گرتن و هاتنە سەرشەقام و بریار وابوو کە داواکاری کرێکارەکان جێ بەجێ بکرێت بەڵام کە پشت گوێ خرا ئەوا  رۆژی ٤ی مای هەمان ساڵ کرێکاران رێپێوانیان کرد کە ئەو رێپێوانە بە تووندی رووبەرووی توندوتیژی بۆوە.
لەو کاتەوە تاکوو ئێستا رۆژی مانگی مای هەموو ساڵی بە مەبەستی پشتیوانی کردن لە داخوازی کرێکاران لە زۆربەی وڵاتانی جیهان ئەم رۆژە پیرۆز دەکرێت. لە کوردستانیش وەک زۆر شوێنی جیهان ئەم رۆژە پیرۆز دەکرێت. هەرچەندە کوردستان بە هۆی هەڵاواردنی دەسەڵاتی ناوەندی لە تاران کەمتر گرینگی پێدراوە و لەو رووەوە کارخانە وکۆمپانیای گرینگی زۆر کەمن و ئەوەش وادەکات کە کرێکار بەو پێناسەیەی کە باوە کەمتر کرێکارانی کوردستان بگرێتەوە بەڵام بەگشتی کرێکارانی کوردستانیش بەدەرنین لەو رەنج و هەڵاواردنەی کە کرێکاران بەگشتی لەگەڵی بەرەو روون.