۱۳۹۱ اردیبهشت ۱۲, سه‌شنبه

رۆژی جیهانی کرێکار پیرۆز بێت


لە یەکەمی مانگی مای ساڵی ١٨٨٦ لە شیکاگۆی ئەمریکا کرێکاران لە پێناو گۆرانکاری پێکهێنان لە بارودۆخی کار و هەروەها کەمکردنەوەی کاتژمێرەکانی کارکردن لە ١٠ کاتژمێر بۆ ٨ کاتژمێر مانیان گرتن و هاتنە سەرشەقام و بریار وابوو کە داواکاری کرێکارەکان جێ بەجێ بکرێت بەڵام کە پشت گوێ خرا ئەوا  رۆژی ٤ی مای هەمان ساڵ کرێکاران رێپێوانیان کرد کە ئەو رێپێوانە بە تووندی رووبەرووی توندوتیژی بۆوە.
لەو کاتەوە تاکوو ئێستا رۆژی مانگی مای هەموو ساڵی بە مەبەستی پشتیوانی کردن لە داخوازی کرێکاران لە زۆربەی وڵاتانی جیهان ئەم رۆژە پیرۆز دەکرێت. لە کوردستانیش وەک زۆر شوێنی جیهان ئەم رۆژە پیرۆز دەکرێت. هەرچەندە کوردستان بە هۆی هەڵاواردنی دەسەڵاتی ناوەندی لە تاران کەمتر گرینگی پێدراوە و لەو رووەوە کارخانە وکۆمپانیای گرینگی زۆر کەمن و ئەوەش وادەکات کە کرێکار بەو پێناسەیەی کە باوە کەمتر کرێکارانی کوردستان بگرێتەوە بەڵام بەگشتی کرێکارانی کوردستانیش بەدەرنین لەو رەنج و هەڵاواردنەی کە کرێکاران بەگشتی لەگەڵی بەرەو روون.

هەنووکە لە سەردەمی ئەمرۆ دا کە کۆمپانیا گەرەکان دەستیان بەسەر ئابووری جیهان دا گرتووە و چاویان بە هیچ پر نابێتەوە و هەر لە قازانجی زۆرتر دەگەرێن، ئەوا بەو مەبەستە روو لەو وڵاتانە دەکەن کە دەستی کاریان تێدا هەرزانە و یاسای کاریان زۆر سەرەتایین یان ئەوی کە بە کردوە ئەو یاسایانە پەیرەو ناکرێن و لەوێش بە چەوساندنەوەی کرێکاران هەوڵی بەدەست هێنانی قازاجی زۆرتر دەدەن کە تازەترین نموونەیان شیرکەتی گەورەی ئەپل بوو کە لە چین هەستاوە بە چەوساندنەوەی کرێکارەکان و ئەوەی کە جێگای سەرنجە ئەوەیە کە چۆن دەبێ لە وڵاتێکی کۆمۆنیستی دا رێ بدرێت کە بە شێوەیەکی وا زەق کرێکاران لە لایەن کۆمپانیای ئەپلەوە بچەوسێندرێنەوە. دەبێ وڵاتان و کۆمەڵگای جیهانی بەگشتی سنووری بەهێز دابنێ لە پێناو نەهێشتنی چەوساندنەوەی کرێکاران بە شێوەیەکی وا کە هەم رێ لە پێشکەوتن نەگرێت و هەمیش کرێکاران مافەکانیان پارێزراو بن.
لەم رۆژە دا پیرۆزبایی لە هەموو کرێکارانی جیهان بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی دەکەم و هیوادارم کە جیهانێکی بێبەری لە جەوساندنەوە و پێشێل کرانی مافەکان بۆ هەموو مرۆڤەکان بێتە کایەوە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر