۱۳۹۲ مهر ۲۱, یکشنبه

بیردۆزی گەشەسەندن

لایەنگرانی بیردۆزی گەشەسەندن باوەڕیان وایە لەگەڵ پەرەسەندن و گەشەسەندی بنەماڵە دەوڵەت پێک دێت. بنەماڵەی لانکەی دەوڵەتە، دەڵێ تەمەنی مرۆڤ کورتە، بەڵام بە پێکهێنانی ژیانی هابەش و پێک هێنانی بنەماڵە و خستنەوەی نەوە بنەماڵە نەتەنیا بەردەوام دەبێت، بەڵکوو پەرەش دەستێنێت. نەوەکانی ئەم بنەماڵەیە بۆخۆیان بە پێک هێنانی ژیانی هاوبەش بنەماڵەی نوێ پێک دێنن. لە کاتێک دا کە پێوەندی بنەماڵە نوێیەکان لەگەڵ بنەماڵەی سەرەکی ناپچڕێت.
ئەم پەرەسەندنەی بنەماڵە تایفە پێک دێنیت و تایفەش رێ وشوێن و نەریتێکی هەیە بۆ نموونە کەسانێک کە خاوەنی جەدی هاوبەشن تایفەیەک پێک دێنن. بە ناوبژیوانی گەورەکان ناکۆکیەکانی نێوان تایفە بە ئاشتی و سازان کۆتایی پێدێت. مافی میرات گرتن لە یەکتر پێوەندی هەر بە ئەندامانی تایفەی کۆچکردووەوە هەیە و تاکەکانی تایفەی دیکە ناتوانن میرات وەرگرن. زەویە کشتوکاڵیەکانی تایفەیەک لە ژێر دەسەڵاتی سەرۆکی تایفە دایە و ئەوە کە  داوا لە ئەندامانی تایفە دەکات بۆ کاری کشتوکاڵی ـ هەر تایفەیەک خاوەنی رێوشوێن و داب و نەریتی خۆیەتی ـ لە کاتی کۆچی دوایی ئەندامێکی تایفە هەموو ئەندامانی تایفە ماتەمبارن ـ تەواوی ئەندامانی تایفە لەسەریانە کە یارمەتی تاکە هەژارەکان بدەن ـ ئەگەر ئەندامێکی تایفە تاوانێکی کرد هەموو ئەندامانی تایفە بەرپرسیارن و دەبێ جەریمە بدەن بەو تایفەیەی تاوانەکەی بەرامبەر کراوە. دەڵێن ئەم جۆرە لە پێوەندی لە تایفەدا لە رۆم و یونانی کۆن و لە ناو تایفەکانی ژێرمەن و ئۆسلاڤ باو بووە. لایەنگرانی بیردۆزی گەشەسەندن لەسەر ئەو بڕوایەن کە ڕێساکانی پێوەندیدار بە پێک هاتنی تایفە کۆڵەکەی پێکهاتنی دوڵەتە و لە ئاکامدا دەبێ سەرچاوەو بنچینەی دەوڵەت لە گەشەسەندنی بنەماڵە و تایفەدا بدۆزینەوە.

زۆرێک لە زانا کۆمەڵناسەکان و بۆ نموونە ماک لێنان[1] و مۆرگان[2] ڕخنە لە بیردۆزی گەشەسەندن دەگرن و رەدی دەکەنەوە و دەڵێن ئەگەر دەوڵەت لە ئاکامی گەشەسەندنی بنەماڵە دا پێک هاتووە کەواتە  پێویستە بوو هەموو دانیشتوانی وڵاتێک کە دەوڵەت پێك دێنن لە یەک نەژاد بن و بە یەک زمان قسە بکەن لە کاتێک دا دەبێنین کە بۆ نموونە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەوڵەت پێک هاتووە لە کاتێک دا دانیشتوانەکەی لە نەژادێک نین و بەڵکوو لە تەواوی جیهانەوە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کۆچیان کردوەو لە نەژادی جۆراوجۆرن هەروەها دەوڵەتی سویسڕا کە خەڵکەکەی بە سێ زمان قسە دەکەن. لە هەر وڵاتێک لەو بارەوە تاوتوێ بکەین پێچەوانەی بیردۆزی گەشەسەندن دەسەڵمێندرێت.



[1] ـ Mac Lenan
[2] ـ Morgan


ن. سەید جلال الدین حسینی.
و. چیا

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر