۱۳۹۲ آبان ۵, یکشنبه

بیردۆزی زاڵ بوون (غلبە)

لایەنگرانی بیردۆزی زاڵبوون و کە گۆمپلوویچ (Ludwig Gumplovich) یەکێک لەو لایەنگرانەیە لەسەر ئەو بڕوایەن کە پێکهاتنی دەوڵەت لە ئاکامی سەرکەوتن و زاڵبوونی ویلایەت و قەومە بەهێزەکان بەسەر ئەقوام و ویلایەتە لاوازەکاندایە دەڵین کاتێک کە مرۆڤ چۆتە ژێر چەتری تایفە و ویلایەتی جۆراجۆرەوە پێکدادان و شەڕی زۆری هەبووە تاکوو بەرژەوەندی زۆرتر بۆ خۆی بەدەست بێنێت و ئەم شەڕانەش بۆنەتە هۆی زاڵبوونی ئیل و قەبیلەی بەهێزتر و ئەم گرووپە زاڵ و سەرکەوتووەی شەڕ هەوڵیانداوە کە رێکخستنێک پێک بێنن کە بەردەوام هیزی خۆی بپارێزێت و زاڵبوونەکەیان بەردەوام بێت.
ئەم بیردۆزە لە ناو زاناکانی مافە بنەڕەتیەکاندا لایەنگری زۆری نیە تەنیا هەندێکی وەکوو لینگ (Linng) و بلۆک (Block) بە پێی هەندێک مەرج و بەربەست پشتیوانیان لێ کردووە.

ن. سید جلال الدین حسینی
و/ چیا

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر