۱۳۹۲ آبان ۲۰, دوشنبه

بیردۆزی ئابووری بنچینەو سەرچاوەی دەوڵەت

لایەنگرانی ئەم بیردۆزە لەسەر ئەو باوەڕەن کە ناکۆکیە چینایەتیەکان و جیاوازی نێوان فەقیر و دەوڵەمەند لە هۆکارەکانی پێک هاتنی دەوڵەتە. ناودارترین لایەنگری ئەم بیردۆزە ئینگێلس (Frederich Engels) نووسەری ناوداری ئاڵمانیە کە باوەڕی وایە بۆ مانەوەو بەردەوام بوونی مرۆڤ و بۆ بەردەوام بوونی ژیانی مرۆڤ دەوڵەت پێویست نیە،
 بەڵکوو ئەوەی کە پێویستی بوونی دەوڵەت دێنێتە کایەوە جیاوازی دۆخی ئابووری تاکەکانە ئێنگلس بانگەشە دەکات کە دەوڵەمەندەکان و خاوەن سامانەکان بە دامەزراندنی دەڵەت و دابین کردنی هێزە مادیەکان لە ئەرتەش و دادگستری و دابین کردنی چەکوچۆڵ لە ڕاستی دا ویستوویانە ماڵی خۆیان لە هەمبەر فەقیرەکاندا بپارێزن و ئەگەر رۆژێک جیاوازی ماڵێ لەناو بچێت و یەکسانی ماڵی لە ناو مرۆڤەکاندا هەبێت و یان بە دەڕبڕینێکی دیکە هەموو لە  رووی مادیەوە لە یەک ئاست دابن دەوڵەت هەر بۆخۆی لەناو دەچێت.

ئێنگێلس بەدوای هەڵوەشاندنەوەی خاوەنداریەتی تاکەکەسەکیە بوو. دەرکەوتن و رووخانی کۆمۆنیزم تا رادەیەک لەم پێوەندیەدا بوو. ئەم بیردۆزە سەرەنج ناداتە هۆکار و لایەنەکانی دەرکەوتنی خاوەنداریەتی و سەرمایە. ویستی سرووشتی مرڤیانی بۆ کۆکردنەوەی سەروەت و سامان لە بیر کردووە و بەو ئاکامە دەیشتووە کە لە دوای هەڵوەشاندنەوەی خاوەنداریەتی تاکەکەسەکی و گواستنەوەی گشت ئامرازەکانی بەرهەم هێنان بۆ کۆمەڵگا هیچ پێویست بەوە ناکات کە دەوڵەت هەبێت.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر