٢ـ کوردستان لە بەردەم سەربەخۆیی دا (Kurdistan itsenäisyyden kynnyksellä? )،
٣ـ سەفەرێکی هونەریانە لە ناوچەی شەڕ (Taiteilijatreffit sota-alueella )،
٤ـ رێبوارێکی قارەمان لە باشوری روژهەڵاتی تورکیە (Sankarimatkailijan Kaakkois-Turkki )،
٥ـ چا لە کوردستاندا (Teetä Kurdistanissa )،
٦ـ سەرهەڵدان (Serhildan).
هەروەها چەندین جار سەردانی باکور، باشور و رۆژئاوای کوردستانی کردوە و هەروەها کۆمەلێکی زۆر سمینارو کۆڕو کۆبونەوەی لە سەر پرسی کورد لە زانکۆ و هەروەها لە شارەکانی فینلاند پێک هێناوە.
پێویستە ئاماژەش بەوە بکەم کە تەنانەت
ناوبراو جارێک لە تورکیە لە سەر کێشەی کورد گیراوە و دەستبەسەر کراوە.
''کریستینا کۆیڤونێن'' (Kristiina
Koivunen)
مرۆڤێک پڕاو پڕ لە مرۆڤایەتی و دڵسۆزی بۆ کوردان کە بەراستی زیاتر لە کوردێکی
دڵسۆز مشوور لە کورد و کوردستان دەخوات و هەوڵی ناساندنی و چارەسەری کێشەکانی دەدات.




شەوی جەژنی نەورۆزی 2714 ئەو خانمە بەڕێزەش هاتبوو کە چەندین کتێبی خۆی و کتێبێکی دیکەش کە لەسەر کورد نوسرابوو دانابوون بۆ فرۆشتن من لە لایەن دۆستێکی خوشەویست ئاگادار کرامەوە و من و دۆستەکەشم لە هەرکام لە کتێبەکان یەکی یەکدانەمان کڕین و ئەوەندەی ئاگادار بم زۆربەی ئەو کتێبانەی کە هێنابوونی لەوێ فروشران.
ئەوەی
کە زۆر بەلامەوە سەرنجراکێش بوو ئەوە بوو کە باسی ئەوەی کرد کە دەبێ منداڵەکەم
فێری کوردی بکەم و پێداگری لەسەر دەکردەوە کە دەبێ فێری نوسی و خوێندەوەی بە
کوردیش بکەم. ئەوەم زۆر بەلاوە سەرنجراکێش بوو، چەنکە بەراستی لەوانەیە زۆر لە
دایک وباوکە کوردەکان ئەوەیان هەر بۆ گرینگ نەبێت کە داخوا منداڵەکەیان دەزانن بە
کوردی بنوسن و بخوێننەوە!
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر