۱۳۸۹ اسفند ۲۵, چهارشنبه

شۆڕشگێڕانی دوێنێ و دیکتاتۆڕەکانی ئەمڕۆ


چیا کوردستانی
*لە کاتێک دا بە رەو پیری ساڵی نوێ دەچین کە جەندین رووداوی گرینگ لە رۆژهەڵاتی ناڤیندا سەریان هەڵدا کە زۆر گرینگن و جیگای لێ وردبوونەوەو تێڕامانن، ئەویش کۆتایی هێنان بە دەسەڵاتی دیکتاتۆڕی "بێن عەلی“ لە یەمەن و دەسەڵاتی دیکتاتۆڕی "حوسنی موبارەک“ لە میسرە کە شەپۆلەکانی راپەڕینی ئەو وڵاتانە کۆمەڵێک وڵاتی تریشی گرتۆتەوە کە هەنووکەش بەردەوامە. هەر ئێستا لە لیبی راپەڕینی خەڵک بەردەوامە و خەڵک دەسەڵاتی بەشێکی بەرچاو لە شارەکانی لیبی یان لە ژێر دەستی قەزافی دیکتاتۆڕ دەرهێناوەو هەروەها لە بەحرەین و چەند وڵاتی تریش جموجۆڵ دەستی پێ کردووە بەشێوەیەکی وا کە بە تەواوی دیکتاتۆڕەکان ترسیان رێ نیشتووەو هەر پێشەکی بەڵینی چاکسازیان بە خەڵکی وڵاتەکانیان داوە تاکوو بەم شێوەیە رێ لە سەرهەڵدان بگرن. ئەوەش بەرهەمی وشیاربوونەوەی خەڵکی ئەو وڵاتانەیە کە لەو نێوەدا راگەیەنە سه ربه خۆکان ڕۆڵێکی زۆر باشیان گێڕا و لەو نێوەدا فەیس بووک وەک ماڵپەڕێکی کۆمەڵایەتی لەم سەرهەڵدانانەدا پشکی شێری وەبەر دەکەوێ لە رێکخستنیخۆپێشانده ران دا.

ئه وەی جێگای تێڕامانە ئه وەیه کە ئه و دیکتاتۆڕانەی ئەمرۆ کە خه ڵکی وڵاته کانیان ده چه وسێننه و ه وخەڵکیان به دەست ده چه وسێته و ه، سەرده مێک شۆڕشگێڕێکی ناوداری ئازادی وڵاته کەیان بوون له دەست داگیر که ران و نه هامه تی وڵاته کانیان و زۆربەی زۆری خه ڵکی وڵات هکانیشیان شانازیان پێوه کردوون، بەڵام چی وای لێ کردوون که وا بوون بە دیکتاتۆڕ، هەر مرۆڤێک مه یل و ئاره زوویەکی دیکتاتۆڕی تێدایه کە ئه گەر دەرفەتی پێ بدرێ و رێگای بۆ هه موار بکرێ ئه وا ئەو مه یل هی زۆر زوو گوڵ دەکاو لە دەرفەتێکی کەمدا دیکتاتۆڕێکی زاڵمی لێ دەردێ کە ئه وەش بۆ خه ڵکی وڵاته کە ده گەڕێته وه ک  هەر له سەره تای هاتنه س هرکاری ئه م که سانەوە رێگایان بۆ خۆش ده که رێ و لێپرسینه وه یان لێ ناکه ن و له بچووکترین هه ڵەکانیان را بگر ه تاکوو ده گاته هه ڵه و سەرەرۆیی یه گه وره کان واته خەڵک بۆ خۆیان دیکتاتۆر دروست ده که ن کە ده توانین ئاماژ ه به قسه یەکی "وینیستۆن چێڕچیل“ سیاسه توانی ناوداری ئینگلیز بکه ین کە ده ڵێ هه ر میلله تەی شایانی ئەو رێبەره یه که هه یه تی، بە واتایەکی دیکە ده بێ ئه و میلله ته بۆ خۆی نیشان بدات که شایانی دیکتاتۆڕ نیه و وه کوو زۆربەی خەڵکی  وڵاتە پێشکه وتوو هکانی شایانی باشترین سیستمە کە له ودا دادپه روه ری حاکم بێت و تاکێک یان چه ند که س له جیاتی هه موو خەڵکی وڵات بڕیار نه ده ن و سه روه تو سامانی وڵاتەکانیان بۆ ئامانجه که سه کیەکانیان ته رخان نه که ن.
ئه وەی جێگای دڵ خۆشی یە که لاوانی ئێستا لە هه موو وڵاتان دا لە ریزی هەرە پێشه وەی ئەو که سان هدان که دژی دیکتاتۆڕی وڵاته که یان راپه ڕیون و داوای داد په رو هری و ن ههێشتنی گه ند هڵی ده ک هن و ل ه هه موو ئه و شۆڕش و سه رهه ڵدانانه ی ک ه ب ه درێژایی مێژوو هاتوونه ته کایه و ه لاوان ه هر ل ه ریزی پێشه و ه بوون، که ئه وەش بۆ زاتی لاو ده گه ڕێته وه ک ه ده گ هڵ نوێ بوونه وه و دادپه رو هری ی هو زۆڵم زۆری بۆ قبوول ناکرێت.
ئه وه ی کە پێوەندی بە ئێران به گشتی و کوردستان بەتایبه تی هه یە ئه وه یه کە د ەبێ خەڵکی ئێران بە گشتی و لاوان بە تایبەتی نیشان بده ن که شایانی ئه و سیستمه کۆنه پ هر هست و سه ده ناوه راستی یه نی نوزۆر لەوە زیات هەڵدەگرن و هەر وەکی لە رابردوودا نیشانیان داوە کە زوڵم و زۆری دیکتاتۆڕانیان پێ قەبووڵ ناکرێ، چونکە گەلانی ئێران ئازادی خوازن و چی دیکە ناتوانن و نایانهەوێ ئاخۆندە کەلە ویشک و سەدە نێوەڕاست ییەکان بەسەریان دا حکومەت بکەن و باڵا دەست بن.
بە هیوای ئێرانێکی ئازادو دێموکڕاتیک
*ئەم وتارە، سەروتاری گۆڤاری "لاوان" ژمارە ٤١


هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر