۱۳۸۹ دی ۲۳, پنجشنبه

هۆكارەكانی دوور كەوتنەوەی لاوان له سیاسەت


چیا کوردستانی ‘‘خه‌ڵكانێکی زۆر خۆشی و بەختەوەری سەردەمی پیریەکەیان بە قەرزباری گیر‌و گرفت و سەختیەکانی سەردەمی گەنجێتی یان دەزانن’’ (ناپێلئۆن)
سه‌ره‌تا
لاوان بزوێنه‌ری چه‌رخی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگان، لاوان وه‌ك یه‌كێك له سه‌رمایه هه‌ره گرینگ و بە نرخەكانی وڵاتان بۆ له سیاسه‌ت دوور ده‌كه‌ونه‌وه؟ ئاخۆ لاوان بۆ خۆیان حه‌ز به كاری سیاسی ناكه‌ن یان وایان لێ ده‌كه‌ن كه له سیاسه‌ت دوور كه‌ونه‌وه؟ ئه‌و پرسه له‌م بابه‌ته‌دا به كورتی دێنینه به‌رباس.
به هه‌ر راده‌یه‌ك كه كه هاوڵاتیان له كار‌و باری  سیاسه‌ت دا رۆڵی خۆیان بگێڕن به‌و راده‌یه‌ش پڕۆسه‌ی گۆڕانكاریه بنیاتنهرهكهنان زۆر ده‌بێ و به پێچه‌وانه‌وه‌ش هه‌ر راسته. دور كه‌وتنه‌وه له سیاسه‌ت له بنه‌ره‌تدا به هۆی دور كه‌وتنه‌وه‌و نامۆ خه‌ڵك له ده‌وڵه‌ت، ئه‌م بابه‌ته به هۆكاری جۆراوجۆر بۆ وێنە ترسانی خه‌ڵك به هۆی له‌ده‌ست دانی پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، سەركوتی به‌رده‌وامی ده‌سه‌ڵاتداران، و هۆكارگه‌لێكی له‌و بابه‌ته له پڕۆسه‌یه‌كی دیاری كراودا شكڵ ده‌گرێ.


لاو كێ یه‌و  سیاسه‌ت چی یه؟
پێناسه‌یه‌كی ورد  بۆ لاو كه هەموو لایه‌ك له‌سه‌ری كۆك بن بوونی نیه و بۆچوونی جیاوازی لهسهرەو هۆكارگهلێكیش ئەو پێناسه‌یان   له‌سه‌ر لاو قورس كردووه كه ده‌توانین ئاماژه به بوونی 1. پێناسه‌ی جیاواز له لاو له وڵاتێك دا له لایه‌ن گرووپه جۆراوجۆره‌كانه‌وه 2. نه‌بوونی پێناسه‌یه‌ك كه هه‌موو کەس له‌سه‌ری كۆك بن 3. جیاوازی گه‌لێكی زۆر كه له نێو لاوه‌كان دا بوونی هه‌یه.(1)
لاو كه‌سێكه كه قۆناغی هه‌رزه كاری و پێگه‌یشتوویی تێ پهڕکردووه و گۆڕانێكی گشتی به‌سه‌ر داهاتووه و به گشتی چالاكترین و خۆشترین قۆناغی ژیانی هه‌ر مرۆڤێك بریتی یه له قۆناغی لاویه‌تی. (2) هه‌ر وڵاتێك یان رێكخراوێك قۆناغێكی له ته‌مه‌ن به قۆناغی لاویه‌تی داناوه، به‌ڵام به گشتی ده‌توانین بڵێین لاو له رووی ته‌مه‌نه‌وه بە زۆری كات له قۆناغی ته‌مه‌نی  15 ساڵی تاكوو  ته‌مه‌نی 25 ساڵی ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام لاو یان لاویه‌تی به‌و سەردەمە کە سەردەمێکی سه‌ختی ژیانه‌و له‌ودا  لاو هه‌ستی گیانبازی و خه‌بات به دژی زوڵم و سته‌م و پشتیوانی كردن له چه‌وساوه‌كانی تێدا دروست ده‌بێ.
سیاسه‌ت به گشتی بریتی یه له به‌كارهێنانی هه‌ر رێگا‌و شێوه‌یه‌ك بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ر بوارێك له بواره‌كان، چ تاكی بێ و چ كۆمه‌ڵایه‌تی. به شێوه‌یه‌ك كه قسه له سیاسه‌تی ئابووری ، سیاسه‌تی نیزامی، سیاسه‌تی ماڵی، سیاسه‌تی په‌روه‌رده دەکرێ.
سیاسه‌ت به واتای تایبه‌ت، هه‌ر بوارێك كه پێوه‌ندی به ده‌وڵه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌ری و دیاری كردنی شێوه‌و ئامانجی و شێوه‌ی چالاكی ده‌وڵه‌ت بێ، له گوتاری سیاسه‌ته. كه‌واته هه‌ر كاتێك قسه له سیاسه‌ت ده‌كه‌ین به واتای تایبه‌ت، به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت واته رێكخراوی هێز له كۆمه‌ڵگادا، كه كێشكی سیستمی ئهرایی یان به‌ره‌و پێش بردنی ئه‌وه، پێوه‌ندیمان هه‌یه. بواری سیاسی پرس گه‌لی پێوه‌ندیدار به دروست كردنی ده‌وڵه‌ت، رێكخستنی كار‌و باری وڵات، رێبه‌ری كردنی چین و توێژه‌كان، پرسگه‌لی پێوه‌ندیدار به كێشه‌و بێنه‌و به‌ره له سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌نێو ئه‌و حیزب و گرووپانه‌ی كه حیسابی تایبەتیان لەسەرەو به‌ره‌ویان هەیهو ...هتد.
هه‌روه‌ها پێوه‌ندی نێوان نه‌ته‌وه‌كان و ده‌وڵه‌ته‌كان له‌م گوتاره‌‌کە سەر بە سیاسه‌تی دهرهوهیە، گرینگ‌ترین توخمی  ده‌سه‌ڵاته كه بۆ توێژینه‌وه‌ی بواره‌كانی سیاسی به‌كار دێت. به شێوه‌یه‌كی تر بابه‌تی سیاسی بریتییه له هه‌وڵدان بۆ راگرتنی یان به‌ده‌ست هێنانی ده‌سه‌ڵات یان به‌كار هێنانی هێزی ده‌وڵه‌ت به‌ره‌و ئامانج و خواسته جۆراوجۆره‌كان.(3)
سیاسه‌ت شێوه‌یه‌ك لە ژیانه بۆ ئێستا و بۆ داهاتوو، له ئێستادا ده‌ژی و بۆ داهاتوو بەرنامه داده‌ڕێژێ. باشترین سیاسه‌تمه‌داریش كه‌سێكه كه بزانێ كه چی ده‌وێ، ده‌بێ چ بكات و چۆن ده‌توانێ به خێراترین شێوه و به تێچوویەكی كه‌م به ئامهنجهكهی بگات.(4)
هه‌روها گرینگ‌ترین پێناسه‌ی سیاسه‌ت لای رۆژ ئاوایه‌كان ئه‌وه‌یه كه سیاسه‌ت بهربهرهكانیه بۆ وه‌ده‌ست هێنانی ده‌سه‌ڵات و بڕه‌و و به‌كارهێنانی له كۆمه‌ڵگا دایه.(5)
هۆكاره‌كان
كۆمه‌لێك هۆكار هه‌ن كه وا له لاوان ده‌كه‌ن كه له سیاسه‌ت دوور بكه‌ونه‌وه كه لێره‌دا هه‌ندێكیان ده‌هێنینه به‌ر باس.
1ـ لێک دانەوە و تێگه‌یشتنی هه‌ڵه له سیاسه‌ت:
زۆر لێك دانه‌وه‌و تێگه‌یشنی هه‌ڵه له سیاسه‌ت له ناو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای ئێران به گشتی و لاوان و گه‌نجان به‌تایبه‌تی وه‌به‌ر چاو ده‌كه‌وێ، كاتێك گه‌نجان و لاوان  له بنه‌ماڵه‌و كۆمه‌ڵگادا وێنایه‌كی هه‌ڵه‌یان له سیاسه‌ت پیشان ده‌درێ، هه‌وڵ ده‌ده‌ن كه لێی دوور بكه‌ونه‌وه بۆ وێنە كاتێك كه لاوێك  له بنه‌ماڵه‌كه‌یدا له باوك یان برای گه‌وره‌تر ده‌بیستێ كه سیاسه‌ت واتا درۆ و دووڕوویی ئه‌و گه‌نج و لاوانەی كه خاوه‌نی گیانێكی پاك و به هه‌ڵه تێگه‌یشتن له سیاسه‌ت یه‌كێك له‌و هۆكارانه‌یه كه لاوان له سیاسه‌ت دوور ده‌خاته‌وه، بۆ وێنه لاوان وا له سیاسه‌ت ده‌گه‌ن كه سیاسه‌ت واته درۆ یان سیاسه‌ت هیچ سنوورێكی نیه و مرۆڤی سیاسی هیچ هه‌ست و سۆزێكی نیه و ئه‌وه‌ش له‌و بوارانەیە كه لاوان كاری تێدا ده‌كه‌ن به روونی ده‌ر ده‌كه‌وێ .
2 ـ نه‌گۆڕانی حیزبه‌كان:
حیزب وه‌ك كه‌ره‌سته‌یه‌كی مۆدێرن و پێشكه‌وتوو بۆگه‌یشتن به ئامانجه‌كان بۆ یه‌كه‌م جار له ئه‌ورووپا سه‌ری هه‌ڵدا و دواتر له شوێنه‌كانی دیکەی جیهانیش دا تاكه‌كان به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان حیزبی سیاسیان دامه‌زراند. هه‌ر حیزبێك بۆخۆی خاوه‌نی ستراتیژێكه كه خه‌باتی بۆ ده‌كات.
 لێره‌دا كاتێك حیزب له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریه‌كانی سه‌رده‌م خۆی ناگونجێنێ و گۆڕان له خۆیدا پێك ناهێنێ ئه‌وه له گه‌ڵ گیانی لاوان نایه‌ته‌وه چونكه ئه‌وه گه‌نجان و لاوان نین كه ده‌بێ خۆیان بگۆڕن، به‌ڵكوو پارته كلاسیكه‌كانی ده‌بێ خۆیان نوێ بكه‌نه‌وه و به پێی بارودۆخی هه‌نووكه‌یی كۆمه‌ڵگا سیاسه‌ت دابڕێژن و خۆیان رێك بخه‌ن.(6)
گه‌نجان و لاوان زۆر زوو له گه‌ڵ سه‌رده‌م خۆیان ده‌گونجێنن و زوو زوو گۆڕانیان به‌سه‌ردا دێ و هه‌روه‌ها لاو هه‌ر به سروشتی خۆی به‌رده‌وام له گه‌ڵ گۆرانكاریه‌كان ده‌كه‌وێ. لێره‌دا گه‌نجان و لاوان خۆیان به‌دوور ده‌گرن له‌و حیزبانه‌و له نیهایه‌تیش دا خۆیان له كاری سیاسی به‌دوور ده‌گرن.
هه‌روه‌ها نه‌گۆڕانی حیزب له رێبه‌ری دا
كاتێك كه كه‌سه قهدیمیهكان خۆیان به خاوه‌ن ئه‌زموون ده‌زانن و وای ده‌بینن كه كاتێك چینی تازه له ئاستی رێبه‌ری دا وه‌رگرن كارێكی خه‌راپه و ته‌ندروستی هزری و كرده‌كی بزووتنه‌وه ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه، به‌م وێنایه، خۆیان له‌گه‌ڵ كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌تر به‌ره‌و ڕوو ده‌كه‌نه‌وه ئه‌ویش بریتییه له جێگرتنی ریزی دوهه‌م و سێهه‌می تاكه‌كانی رێكخستن له حاله‌تی بێ هیوایی و نایۆمێدی دا. ئه‌م حاڵه‌ته هێزی چالاكانی پێشڕه‌و له درێژه‌دان به كاره‌كه‌یان ده‌گرێ. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه به ته‌نیایی هێزی پێویستیان بۆ به‌رده‌وامی بزوتنه‌وه نیه و یان بەو هۆیەوە کە بیری ئه‌وان توانای په‌سه‌ند كردنی چاوه‌دێری و زاڵ بوونیان به‌سه‌ر بارودۆخی نوێ دا نیه یان هێزی ئه‌وه‌یان نیه كه له‌سه‌ر بنه‌مای چوونه نێو ئه‌زموونێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراویان له رووی بارودۆخه ناجێگیر و بگۆڕهكان، هه‌نگاو هه‌ڵێننه‌وه، چونکە كه ئه‌وان كه‌سی پێویستی وایان نیه كه توانایی وه‌ها ئه‌زموونێكی هه‌بێ.(7)
3 ـ گرینگی نه‌دانی ده‌سه‌ڵات به لاوان:
چ كه‌سێك ئاماده‌یه له سیستمێك و حیزبێك دا  كه هیچ ئیمكانێكی هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵبژێران بوونی نیه، به‌ڵكوو ته‌نیا ئه‌و كارانه‌ی كه  «پێویستن» كه ده‌بی ئه‌نجام بدرێن، چالاك بێ.(8)  ده‌سه‌ڵات به گشتی و پارت و رێكخراوه سیاسیه‌كان به تایبەتی وا راهاتوون كه وه‌ك ئامراز بۆ هێنانه دی و گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان كه‌ڵك له لاوان و گه‌نجان وه‌رگرن، قۆناغی لاوایش قۆناغی جووڵه‌و چالاكیه كه له‌ودا لاو له ئامانجێك ده‌گه‌رێ كه ده‌بێ لایه‌نگری لێبكات و به دوای كۆمه‌ڵگایه‌كدایه كه پێوه‌ی پێوه‌ست بێ  پێویستی پێی بێ و به‌دوای ئامرازگهلێكهوهیه كه رێگاكه‌ی پێ دیاری بكا و كاتێك ده‌سه‌ڵات ناتوانێ كێشه‌كانی لاوان چاره‌سه‌ر بكات و هه‌ر وه‌كوو ئامراز كه‌ڵك له لاوان وه‌رده‌گرێ، لاوانیش ئه‌وه‌یان پێ پەسن ناكرێ و لێره‌دا تێروانینێكی وایان تێدا دروست ده‌بێ كه خۆ له سیاسه‌ت به‌دوور بگرن و هه‌وڵ نه‌ده‌ن كه بچنه نێو ده‌سه‌ڵاته‌وه و به چاوێكی ره‌ش چاو له ده‌سه‌ڵات به گشتی و حیزب به تایبه‌تی بكه‌ن.
ئه‌وه‌ش زۆرتر خۆی له سیستمه دیكتاتۆڕ و نا دێموكڕاتیكهكاندا ده‌بینێته‌وه ئه‌و جۆره سیستمانه‌ش زیاتر یه‌ك حیزب ده‌سه‌ڵاتی ره‌های هه‌یه و هیچ حیزبێكی دیكه مافی چالاكی نیه له‌م سیستمانه‌دا ته‌واوی ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی تاقمێك یان كه‌سێك دا كۆ ده‌بێته‌وه‌و ئه‌و كه‌سه وه‌ك بوتی لێ دێ و به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نیه ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی بداته ده‌ست كه‌سێكی دیكه ته‌نیا له كاتێك دا كه ئه‌و كه‌سه له لایه‌ن خۆیه‌وه داندرابێت كه وا له كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌ن كه له سیاسه‌ت دوور بكه‌ونه‌وه خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگا به گشتی و گه‌نجان و لاوان به تایبه‌تی له‌و جۆره سیستمه دا گرینگی به سیاسه‌ت ناده‌ن، چونكه وای لێك ده‌ده‌نه‌وه كه سیاسه‌ت ته‌نیا ئامرازێكه تایبه‌ت به دیكتاتۆڕهكان و ئه‌وان بیره‌وه‌ریه‌كی ره‌شیان له‌و سیاسه‌تمه‌دارانه هه‌یه كه له‌و جۆره سیستمانه‌دا كار ده‌كه‌ن بۆنمونه كاتێك له‌و جۆره سیستمانه‌دا خه‌ڵك سه‌ركوت ده‌كرێ و رێز له ئیراده‌ی زۆرینه ناگیردرێ و هه‌روه‌ها گرینگی به تواناكانی لاوان نادرێ، و رێ نادرێ كه لاوان و گه‌نجان به‌شداری ده‌سه‌ڵات بن و ده‌سه‌ڵات ته‌نیا له لایه‌ن تاقمێك كه ده‌ستیان به‌سه‌ر كار‌و باری وڵات دا گرتووه به‌كار ده‌هێندرێ له پێناو ئامانجه كهسهكیهكانیان.
5 ـ گه‌نده‌ڵی و نادادپه‌روه‌ری
لاوان له به‌رامبه‌ر نادادپه‌روه‌ری، گه‌نده‌ڵی و پرسه گرینگه كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیه‌كان دژكرده‌وه له‌خۆیان نیشان ده‌ده‌ن
ئه‌گه‌ر هەنووکە لاوان كه‌متر خۆ لە سیاسه‌ت ده‌ده‌ن و هۆگری نیشان دەدەن هۆی ته‌مبه‌ڵی و نه‌بوونی هۆگریان نیه، چونكه چالاكیه‌كانی لاوان له شێوە جۆراوجۆره‌كان كه له چوارچێوه‌ی پارته كلاسیكه‌كاندا ناگونجێ، كه‌م نیه.(9)  گه‌نده‌ڵی و  به‌رپرس نه‌بوون و جێ به‌جێ نه‌كردنی ئه‌ركه‌كان و فه‌سادی لایه‌نه سیاسیه‌كان و ده‌سه‌ڵات به گشتی پێناسه‌یه‌كی ناشیرین و نا واقعی له سیاسه‌ت نیشانی گه‌نج ده‌دا و لاوی بێزار كردووه و له راستی دا گه‌نجان و لاوان بۆ ئامانج گه‌لێك نزیكایه‌تی و به‌شداری لایه‌نه سیاسیه‌كان و ده‌سه‌ڵات ده‌كەن، كاتێك ئه‌و لایه‌نانه‌ش نادادپه‌روه‌رو گه‌ندڵ بن به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵگا به گشتی و به‌رامبه‌ر بەهرهو تواناكانی لاوان ئه‌وه ده‌بێته هۆكارێك كه لاوان له سیاسه‌ت دوور بكه‌ونه‌وه(10) لاوان دادپه‌روه‌رن و چاوه‌ڕوانن كه ده‌سه‌ڵات و سیاسه‌تمه‌داره‌كانیش دادپه‌روه‌ر بن و كاتێك كه بۆ وێنه  ده‌بینن كه‌سێكی سیاسی یان لایه‌نێكی سیاسی گه‌نده‌ڵی  و نادادپه‌روه‌ری لێ ئاشكرا ده‌بێ ئه‌و گه‌ندەڵی، كاریگه‌ری نه‌رێنی ده‌بێ له‌سه‌ر دوور كه‌وتنه‌وه‌ی لاوه‌كان له سیاسه‌ت، چونكه ئه‌وه له گه‌ڵ گیانی لاوان كه خوازیاری دادپه‌روه‌رین و چاوه‌روانی وه‌ها پرسێك نین، ئه‌وا تووشی شۆك ده‌بن.
به گشتی ئه‌ركی سیاسه‌تێك كه ده‌یهه‌وێ كۆمه‌ڵگایه‌كی دێموكڕاتیك بێنێته كایه‌وه و به‌رده‌وامی و گۆڕانكاری و به‌ره‌و پێش بردنی مسۆگه‌ر بكات ئه‌وه‌یه كه هه‌لی ئه‌وه بۆ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا  له رووی وه‌ده‌ست هێنانی باوه‌ڕ به‌خۆبوون بره‌خسێنێ و شه‌ریك بوون و به‌شدار بوون له ده‌سه‌ڵات بێنێته كایه‌وه‌و ئه‌وه بۆ هاوڵاتیان بره‌خسێنێ. ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌كان هەست نه‌كه‌ن كه ده‌توانن له سیاسه‌ت دانان، بڕیاردان به‌شدار و كاریگه‌ر بن «هێزی باو» زاڵ ده‌بێ و رێگری له به‌شدار بوونی چالاكانه و به‌رفراوان خه‌ڵك له ناكۆكیه سیاسی و ململانێ كۆمهڵایهتییەكان ده‌گرێ.(11)


سه‌رچاوه‌كان:
1ـ و. طاهر زاده. سعیده، «تدوین سیاست جوانان»، چاپ اول: تهران، تابستان 1383
2ـ صالحی.سید محمد، روز جوان ، گلبرگ فروردین 1380، ش 14
http://www.hawzah.net/hawzah/Magazines/MagArt.aspx?MagazineNumberID=5141&id=46715
3ـ آشوری داریوش، دانشنامه سیاسی
4ـ  حافظی . احمد ، سیاست چیست؟
5ـ تعریف و مفهوم سیاست
6ـ  مصطفی. سلطانی رزها،  جوانان و سیاسه‌ت
7ـ فضل الله. سید محمد موضع گیری منفی نسبت به سیاست ، مصاحبە
http://www.hawzah.net/Hawzah/Magazines/MagArt.aspx?LanguageID=1&id=22834&SubjectID=79035
8ـ مصطفی. سلطانی رزها،  جوانان و سیاسه‌ت
9ـ سه‌رچاوه‌ی پێشوو
10ـ  وه‌رچه‌رخان ، دیمانه  سه‌لمان كۆچه‌ری ، صووێژ  له‌گه‌ڵ م. عوسمان جه‌عفه‌ری
11ـ  مصطفی. سلطانی رزها،  جوانان و سیاسه‌ت

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر