۱۳۹۲ آذر ۱۵, جمعه

پیرۆز بێ ٩٦ەمین ساڵی سەربەخۆیی وڵاتی فینلاند

فینلاند وڵاتێکی پێشکەوتووی جیهانە لە روی بەرزی ئاستی ژیان و ئاسایش و پاک و خاوێنی و هەروەها باشترین سیستمی پەروەردەو فێرکردنی هەیە لە سەر ئاستی جیهاندا بە شێوەیەک کە سیستمی پەروەردە و فێرکردن هەناردە دەکات.
لەم وڵاتەدا هەموو ماف و ئازادیەکان بە شێوەیەکی باش پارێزراون بۆ هەموو تاکەکانی کۆمەڵگای فینلاند بە پەنابەرەکانیشەوە و یاسایەکی یەکسان بۆ هەموو لایەک لە کاردایە، هەرچەند دەبێ ئاماژەش بەوە بکەم کە بە ڕادەیەکی کەم هەڵسوکەوتی ''ڕاسیستی'' لە فینلاند بوونی هەیە، بەڵام یاسا دژی هەر جۆرە هەڵسوکەوتێکی لەو جۆرەیە  ئەو هەڵسوکەوتانە بەڕاورد ناکرێن لە گەڵ هەڵسوکەوتی رەگەز پەرەستانەی وڵاتانی دواکەوتوو تەنانەت بەرامبەر بە هاوڵاتیان خۆشیان.



ئێستا من وەک کوردێک کە زیاتر لە دوو ساڵە لە فینلاند دەژیم  و زیاتر لە ساڵێکە مافی نیشتەجێ بوونم هەیە هەست بەوە ناکەم کە مرۆڤێکی پلە دووم و مافم پێشێل دەکرێت. و ئەگەر قەراریش بێت وەک کوردێک شوێنێک جیا لە کوردستان کە هەنووکە وەک وڵات لە خەریتەی جیهانیدا بوونی نیە بە ولاتی خۆم بزانم ئەوا فینلاند بە وڵاتی خۆم دەزانم نەک ئێران کەوا لە ئێران بە پێی یاسا  و بە کردەوە وەک مرۆڤی پلە دوو و سێ هەڵسوکەوتت لەگەڵ دەکرێت و سەرەتاییترین مافەکانت پێشێل دەکرێن.
بۆیە هەموو ساڵێ بە یادی سەربەخۆیی فینلاند زۆر دڵخۆشم و هیوادەخوازم کە فینلاند هەر لە پێشکەوتن دابێت.

مێژووی وڵاتی فینلاند بە کورتی:

وڵاتی فینلاند 7000 ساڵ لەمەوبەر
ـ بەر لە ١٠.٠٠٠ـ ١١.٠٠٠ ساڵ لەمەوبەر بۆ یەکەمین جار ژیانی دانیشتوانی مرۆیی لە فینلاند دەستی پێکرد.
ـ7000 ساڵ لەمەوبەر بەشی هەرە زۆری فینلاندی ئێستا بە ئاو داپۆشرابوو بەر لەوە هەمووی بە سەهۆڵ داپۆشرابوو. دواتر مرۆڤەکان لە کەناراوەکان (روبار و دەریاچەکان) نیشتەجێ بوون.







ـ فینلاند هەر لە سەرەتاوە وڵاتێک یا خۆد حکومەت نەبوو و باجی دەدا بە شای سوید و حکومەتی بە سەردا دەکرد.

ـ یەکەم سەفەری کەشتی بۆ فینلاند لە ساڵەکانی 1155 دەستی پێکرد و هەر لەو ساڵانەش دا ئاینی مەسیحی هات بۆ فینلاند.

ـ لە ساڵی 1323 فینلاند بوو بە خاوەنی سنور کە بە دورگەی ئاشتی پەهکینە (Pähkinäsaaren rauha)ناسراوە.










ـ تورکو (Turku) گرینگترین ناوچەی فینلاند بوو چونکە لە سوید نزیک بوو و هەروەها بەرێوەبەری کەنیسەکان لە تورکو دەژیان.


ـ "کوستا ڤاسا'' (Kustaa Vaasa) [60ـ1523] دەسەڵاتی بە سەر فینلاند دا دەکرد و لەساڵی 1550 شاری هیلسینکی (پێتەختی ئێستای فینلاند) دامەزراند.











ـ لە ساڵەکانی 1548 میکائیل ئاگری کۆلا ''Mikael Agricola" زمانی فینلاندی دانا و فینلاند بوو بە خاوەنی مامۆستا و خوێندنگا و هەروەها کەشیش. لەو کاتەوە بەوڵاوە خەڵکی ئەو دەڤەرە دەبنە خاوەنی ناسنامەی خۆیان.








ـ لە ساڵەکانی 1800 کوڵتوری فینلاندی بەرز دەبێتەوە و مەکتەبی سوسیالیستی و لیبڕالی گەشە دەکات.

ـ لە ساڵەکانی 1860 دەبنە خاوەنی پارەی خۆیان کە ناوی ''مارک'' بوو. هەروەها خاوەنی ئەرتەشی خۆیان و وڵاتێکی دو زمانە بەو واتایە کە دوو زمانی فەرمی هەیە کە سویدی و فینلاندیە.

ـ فینلاند کە سەرەتا لە ژێر دەسەڵاتی پاشای سوید دا بوو ئەوا بە یارمەتی روسیا توانی خۆی لە  ژێر دەستی سوید رزگار بکات، داگیرکەرێکی دیکە جێگای سوێدی گرتەوە ئەویش روسیا بوو، روسیا دانی نا بە فینلاند وەک ناوچەیەکی ئۆتۆنۆمی. کە دواتر ئەوە یارمەتیدەرێکی باش بوو بۆ رزگاری و سەربەخۆیی یەکجارەکی.

ـ ئەو کاتەی کە فینلاند ناوچەیەکی ئۆتۆنۆمی روسیا بوو ئەوا لە لایەن ژنێڕالەکانی روسیای قەیسەریەوە ئیدارە دەکرا لە ساڵی 1899 لە لایەن ژێنێڕال ''بۆریکۆڤ'' (Bobrikov) ئیدارە دەکرا.

ـ لە ساڵی 1904 ژێنێڕال ''بۆبریکۆڤ'' لە لایەن خوێندکارێکی زانکۆ بە ناوی ''ئێوگێن شاومان'' (Eugen Schauman) گوژرا.








ـ لە ساڵی 1906 ژنانی فینلاند مافی دەنگدانیان بەدەست هێنا کە فینلاند یەکەمین وڵاتی ئەوروپایی بوو لەم کارەدا.

ـ لە ساڵی 1917 شۆڕشی روسیا سەری هەڵدا و هەر لەو ساڵەدا و لە رێکەوتی 6.12.1917 فینلاند سەربەخۆیی خۆی بەدەست هێنا.

دیمەنێک لە شەڕی ناوخۆیی فینلاند
ـ لە ساڵی 1918 شەڕی ناوخۆیی لە فینلاند دەستی پێکرد کە ئەوکات کۆمەڵگای فینلاندی بەسەر  سورەکان (کۆمۆنیستەکان) و سپیەکان (بورژواکان) دابەش ببوو. جێگای ئاماژەیە کە شاری ''تامپێرێ'' ناوەندی سورەکان ژپێتەختی سورەکان بوو کە لە شەری ناوخۆیی دا بە تەواوی وێران بوو، لە شەری ناوخۆیی دا سپیەکان سەرکەوتن بە سەر سورەکاندا.







K.J Stålberg
ـ K.J Stålberg (1925ـ1919) بوو بە یەکەم سەرۆک کۆماری فینلاند.













ـ حکومەتی فینلاند لە ساڵی 1919ـ 1932 یاسای رێگرتن لە فروشتنی  خواردنەوە سەرخۆشکەرەکانی دانا.










ـ لە ساڵی 1921 یاسای پەروەردە و فێرکردنی زۆرەکی لە فینلاند دەرکرا. هەر لە ئاکامی ئەو یاسایەیە کە لە وڵاتی فینلاند ساڵانێکی زۆرە کە نەخوێندەواری تێدا نیە.
شەرەکانی فینلاند 1939 ـ 1945

ـ شەڕەکانی ساڵی 1939 کە ماوەی سێ مانگ درێژەی کێشا و بە ''شەڕی زستانە'' بەناوبانگە.






هیتلێر و گوستاڤ مانیەرهێمین سەرۆکی ئەرکانی فینلاندی
ـ هاوپەیمانی ئاڵمانیا و فینلاند کە ئەو هاوپەیمانەتیە بوو بە هۆی ترسانی روسیا کە لەبەر ئەوە کە روسیا وای هەست دەکرد کە ئاڵمانی نازی لە رێگای فینلاندەوە هێرش دەکاتە سەر فینلاند.











ـ بەردەوامی شەڕ لە جەنگی جیهانی دوهەم دا 1941ـ 1944

ـ شەڕی لاپی ''Lapin sota"
 فینلاند لە هەموو ئەو شەڕانەدا کە لە گەڵ روسیا کردی شکستی خوارد و ناوچەکانی ''کاریالا (Karjala)، سالا (Salla)، پێتسامۆ (Petsamo)و جەزیرەکانی کەنداوی فینلاند و  پۆڕکالا (Porkkala) لە دەست بدا و هەوروەها ناچار بوو کە قەرەبووی هەموو ئەو زیانانەی کە بەوەر روسیا کەوتبوو بکاتەوە.













فینلاند ئەگەرچی یەکێک لەو وڵاتانەی ئەورۆپایە کە خاوەن پانتایەکی زۆرە، بەڵام لە هەمان کات دا وڵاتێکە کە ژمارەی دانیشتوانی پێنج میلیون و نیو کەسە. وڵاتێک ئارام و پاک کە ئارامی و پاکیەکەی بە سروشت و خەڵکەکەیەوە دیارە من ئەوە زیاتر لە دوو ساڵە لە فینلاند دەژیم و بەڕاستی زۆر سەرسام بووم بە زۆر شت لەم وڵاتەدا، هەرچەند سەبارەت بە فینلاند  وکولتوری ئەوروپا زۆرم خوێندۆتەوە و زۆربەمان لە لە رێگای فیلم کارتۆن و فیلمی سینەمای و زنجیرە دراما ئەوروپیەکاندا شتمان دیتوە بەڵام هیچی نابێتە ئەوەی کە خۆت لە ناو کۆمەڵگایەکی ئەوروپی دا ژیان بەسەر بەری.
لێرە یەکسانی و ئازادی بە شێوەیەکی بەرفراوان بوونی هەیە و بەراستی لێرە مرۆڤ هەست دەکات کە ژیان چیە و ژیانی رابردووی لە وڵاتی خۆی چەندە بە ناخۆشی و دواکەوتوویی تێپەر کردووە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر