۱۳۹۲ آذر ۱۵, جمعه

Nelson Mandela نێلسۆن ماندێلا

ئەو تایبەتمەندیانەی کە ماندێلایان کردە هێمایەکی هەتا هەتایی جیهان

 ‌هێمایەک لە ئاشتیخوازی و ئازادی، لێبوردەیی، خەبات لە دژی هەڵاواردنی ڕەگەزی.

١ـ خەبات لە دژی هەڵاواردنی رەگەزی: کاتێک کە لە هەر شوێنێکی جیهان باس لە خەبات لە دژی هەڵواردنی رەگەزی و هەموو جۆرەکانی هەڵاواردن دەکرێت ئەوا ناوی ''نێلسۆن ماندێلا'' لە پێش هەموو شتێکدا خۆی دەنوێنێت.
٢ـ پابەند بوون بە بنەماو بایەخە مرۆییانەی کە باوەڕی پێ بوون لە هەموو کاتەکاندا چ ئەو کاتەی کە لە زیندان بوو چ ئەوکاتەی بوو بە ڕێبەر، ئەو ئامانجی ئاشتی و نەهێشتنی هەڵاواردنی رەگەزی بوو کە لە ئامانجەکانیشی دا سەرکەوتوو بوو. ئەو بۆ بە دەستەوە گرتنی دەسەڵات خەباتی نەکرد ئەوەشی بەوە سەڵماند کە دوای ئەوەی کە بوو بە سەرۆک کۆمار دوای تەواو بوونی وادەکەی وازی لە دەسەڵات هێنا و وەک کەسایەتیەکی ئەفریقای باشوور مایەوە.
٣ـ لێبوردەیی یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی ماندێلا بوو بە شێوەیەک کاتێک لە زیندان ئازاد بوو و لەو پەری هێز و دەسەڵات دابوو هەموو نەیارەکانی خۆی و وڵاتەکەی (ئەفریقای باشوور) بەخشی.
٤ـ خۆڕاگری: یەکێکی دیکە لە تایبەتمەندیەکانی خۆڕاگری بوو ئەو ماوەی بیست و حەوت ساڵ لە زیندان دا بوو بەڵام هەرگیز کۆڵی نەدا  و ئەوە ئەو بوو کە نەیاران و دەسەڵاتی ئاپارتایدی بە چۆک داهێنا
٥ـ خەڵکی بوون: ماندێلا هەمیشە وەک کەسێکی ئاسایی دەجوڵایەوە و خۆی جیا نەدەکردەوە لە خەڵکەکەی خۆشەویستی ئەو لە ناو خودی خەڵکی وڵاتەکەی و جیهان سەڵمێنەری ئەو راستیانەن.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر