۱۳۹۲ شهریور ۹, شنبه

بیرو بۆچوونەکانی زانایانی یاسا

شەش: بیرو بۆچوونەکانی زانایانی یاسا وەک سەرچاوەی مافە بنەڕەتیەکان
لێکۆڵینەوەکان، بیرۆبۆچوونەکان و بەرهەمەکانی زانایانی یاساش وەک سەرچاوەیەک لە سەرچاوەکانی مافە بنەڕەتیەکان چاویان لێ بکرێت.
دیارە کە بۆچوونەکانی زانایانی یاسا بە پێچەوانەی ئەو سەرچاوانەی ئاماژەمان پێکردن گرنگی و بایەخی مەعنەویان هەیە بەم شێوەیە کە ناوەندە دادوەریەکان یان بەرپرسەکان ناچار نین کە پەسەند بکەنی و وەریبگرن، بەڵام کاتێک بۆچوونەکانی ئەو زانایانە لە وانەی کالێجەکانی یاسا هاتە بەر باس یان وێڕای بابەتەکان چاپ کرا. دەتوانرێ لە لایەن ناوەندە دادوەریەکان یان دەسەڵاتی یاسادانان و ناوەندەکانی بەڕێوەبەری وڵات کەڵکی لێ وەرگیردرێت. ئەو شرۆڤانەی کە لە بنەماکانی یاسای بنەڕەتی دەکرێت، زۆربەری جار رەنگدانەوەی بۆچونەکانی ئەو زانایانەیە.

نوسینی سید جلال الدین حسینی
و. چیا عەبدوڵڵاپوور

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر