۱۳۹۲ مرداد ۱۹, شنبه

بڕیارو راسپاردەکانی سەرۆکی وڵات

بڕیارو راسپاردەکانی سەرۆکی وڵات وەک سێهەم سەرچاوەی مافە بنەڕەتیەکان
بڕیار و راسپاردەکانی سەرۆکی وڵات یان رێبەر و هەر کەسێکی کە لە سەرووی هێرەمی دەسەڵات دا بێت لە سەرچاوەکانی مافە بنەڕەتیەکانە. هەڵبەت بڕیار و راسپاردەکانی سەرۆکی وڵات نابێ لەگەڵ یاسای بنەڕەتی و یاسا ئاساییەکان دژایەتی هەبێت،
بەڵام دەبێ بزانین جگە لەمە لە هەندێک وڵات لە کاتی شەڕ یان شۆڕشی ناوخۆیی سەرۆکی وڵات دەتوانێ بە شێوەی کاتی ئامرازی راسپاردەی ڕێسایی دابنێ یان جێبەجێ کردنی یاساکان راگرێت، بەڵام بەکارهێنانی ئەم مافە لە کاتێک دا ڕێگە پێدراوە کە یاسای بنەڕەتی ئەم مافەی بە سەرۆکی وڵات دابێت. لەگەڵ ئەوەشدا لە هەندێک لە وڵاتاندا سەرۆکی وڵات لە نەبوونی پاڕلمانەکانی یاسادانان دا دەتوانێ لە ڕێگای بڕیاڕەوە قانوون دابنێ بە مەرجێک بڕیارەکان هەر لەگەڵ پێکهاتنی دانیشتنە فەرمیەکانی پاڕڵمان پەسەند بکرێت و لە کاتی پەسەند نەکرانیان لە لایەن پارڵمانەوە ئەو بڕیار و ڕاسپاردانەی کە لەلایەن رێبەر یان سەرۆکی وڵاتەوە دەرچوون متمانە و بایەخی یاساییان نامێنێ.

نوسینی سید جلال الدین حسینی
و. چیا عەبدوڵڵاپوور

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر