۱۳۹۲ مرداد ۲۷, یکشنبه

کۆمەڵگای پێشکەوتوو و کۆمەڵگای دواکەوتوو

یەکەم جار کە لە یونان خۆم لە ناو کۆمەڵگایەکی ئەوروپی دا دیت و ئەو هەموو مرۆڤە جۆراو جۆر و جیاوازەم دیت لە رووی نەتەوە، کلتوور، ئایین، ڕەنگی پێست و بۆچوونەوە زۆر زۆر سەرنجی ڕاکێشام شتێک کە لە کۆمەڵگای کوردستان دا نەم دیتبوو. لەو کاتەوە زۆرر بیرم لەوە کردۆتەوە کە چون و چی وای کردووە کە ئەم هەموو مرۆڤە بە جیاوازیەکی زۆری  نەتەوەیی، کلتووری، ئایینی و رەنگی پێست و بیرو بۆچوونەوە  لێرە وێک هەڵدەکەن و چێژ لە ژیان وەردەگرن و دەسەڵاتیش ئەوە بە کۆڵکە زیرینەیەک بەشوبهێنێت کە کۆمەڵگا جوان دەکات و بەرەو پێشەوەی دەبات، بەڵام لە وڵاتانی
رۆژهەڵات و یەک لەوان لە کوردستان دا لە گەڵ ئەوەشدا کە هەموومان لە یەک نەتەوەین و جیاوازیەکی روالەتی و زۆر کەممان لە رووی کلتور، ئایین، رەنگی پێست و بیرو بۆچونەوە هەیە، بەڵام کۆمەڵگاکەمان پڕە لە ناکۆکی و ناتەبایی و هەوڵی یەکتر سرینەوە.
ئەوەش بڵێم کە ئەوەی کە مرۆڤێکی پێشکەوتوو لە مرۆڤێکی دواکەوتوو جیا دەکاتەوە بە بڕوای من چەند شتن کە ئاماژە بە چەند دانەیان دەکەم.
١ـ رێز گرتن لە مافی یەکتر.
٢. پاراستن و رێزگرتن لە ژینگە.
٣. رێگرتن لە یاسا

٤. مایە دانان لە خۆی بۆ بەرژەوەندی گشتی.
٥. بێدەنگ نەبوون لە هەمبەر پێشێلکاری مافەکانیان.
٦. هەست کردن بە بەرپرسایەتی و دەروەست بوون بەرامبەر یەکتر.


با ئەوەش بڵێم کە ئەم پرسانە وا نین کە هەموو لەسەداسەد وا بن، بەڵام لایەنی زۆری ئەوە لەبەرچاو دەگرێت راست بە پێچەوانی وڵاتانی دواکەوتوو کە لایەنێکی کەمی تاکەکانی کۆمەڵگا ئەوە لە بەرچاو دەگرن کارەکانی ئەوانیش بە هۆی ئەوەی کە زۆربەی کۆمەڵگای لەبەرچاوی ناگرێت ئەوا کاریگەریەکی ئەوتۆی نابێت.

ئێمە خۆمان لە لاوازی و نەبووونی یەکتر دا دەبینینیەوە، بەڵام ئەوان خۆیان لە نەبون و لاوازی تۆدا نابینەوە و بگرە بە بوونی و بەهێزی بەرامبەرەکانیان دڵخۆشیشن و دەیکەنە هۆکار بۆ سەرکەوتنی خۆشیان.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر