۱۳۹۲ مرداد ۱۲, شنبه

یاسا ئاساییەکان سەرچاوەی دیکەی مافە بنەڕەتیەکان

زۆرێک لە یاسا[1] ئاساییەکان بە بەشێک لە سەرچاوەکانی مافە بنەڕەتیەکان دێنە ئەژمار. یاسای بنەڕەتی باس لە بنەما گشتیەکان دەکات و ئەو پرسانەی کە گرینگیان کەمترە بۆ یاسای ئاسایی جێ دەهێلێت.


بۆ نموونە سەبارەت بە پێک هێنانی دەسەڵاتی یاسا دانان یاسای بنەڕەتی بنەمای هەڵبژاردنی گشتی و ڕاستەوخۆ پەسەند دەکات، بەڵام ئەمە کە دابەش کردنی ناوەندەکانی هەڵبژاردن لە وڵات دا چۆن بێت،
لە هەر پارێزگایەک بە چ نیسبەتێک نوێنەر هەڵبژێردرێت، مەرجەکانی دەنگدەران چی بێت، بانگەشە چۆن بەڕێوە بچێت، ریزبەندی پێک هاتنی ئەنجوومەنەکانی هەڵبژاردن چی بێت و چ تەمەنێک بۆ هەڵبژاردن و هەڵبژێران پێویستە لە ئەستۆی یاسا ئاساییەکانە. ئەو یاسا ئاساییانە لە سەرچاوەکانی مافە بنەڕەتیەکانن. یان بۆ نموونە یاسای بنەڕەتی ماف و ئازادی تاکەکان رادەگەیەنێ، بەڵام ئەمە کە ئەم ماف و ئازادیانە لە چ ئاستێک و چۆن جێبەجێ بکرێن لە لایەن یاسا ئاساییەکانەوە دیاری دکرێت کەواتە لە خوێندنەوەی مافە بنەڕەتیەکاندا گەرانەوە بۆ هەندێک لە یاسا ئاساییەکانیش پێویستە. لە هەر وڵاتێک دا یاسای ئاسایی بە ڕێورەسمێکی پێشبینی کراو، لە لایەن دەسەڵاتی یاسادانانەوە پەسەند دەکرێت.[2] لە وانەیە دەسەڵاتی یاسا دانان لە یەک ئەنجومەن یان دوو ئەنجومەن پێک هاتبێت. دەسەڵاتی یاسادانان لەوانەیە بۆ پەسەند کردنی یاسای ئاسایی ئازادی ڕەهای هەبێ و هیچ بەند و مەرجێک سنوورداری نەکات و لەوانەیە چوارچێوەیەکی قورسی بۆ ئەم سنوورداریەتیە دابین کرابێت بۆ نموونە لە یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامیدا بنەمای ٤ ئیزنی پەسەند کرانی هەر یاسایەک بە پارڵمان نادات. پەسەند کرانی یاسا ئاساییەکان لە هەر وڵاتێک دا قۆناخ و سەرەتایەکی هەیە و بە پێێ سیستمی وڵاتان قۆناخەکان و ڕێوشوێنەکانی یاسای ئاسایی جیاوازە. [3]





[1] . یاسا لە بنچینەدا وشەیەکی یونانیە بە واتای رێسا، لە زمانی یونانیدا هاتۆتە ناو زمانی عەرەبی و بە عەرەبی کراوە و لە عەرەبی دا هاتۆتە ناو زمانی فارسیەوە. یاسا بە شێوەی گشتی بریتیە لە پێوەندیەکی جێگیر کە لە نیوان شتەکاندا هەیە لە زانستی یاسادا یاسا هەندێ جار بە واتای گشگیرتر و هەندێک جار بە واتای تایبەتی تر بەکار بردراوە، قانون بە واتای گشتگیر هەر رێسا یان فەرمانێکی گشتیە کە لە لایەن دەسەڵاتی وڵاتەوە دەربکرێت و رێز لێ گرتن و مل بۆ کەچ کردنی بە زۆرێ بێت بەم شی کردنەوەیە یاسا لە واتای گشتگیری دا یاسای بنەڕيتی، یاسای پەسەند کراوی پارڵمان و پەسەندکراوەکانی دەستەی دەوڵەت دەگریتەوە. یاسا بە واتای تایبەت لە لایەن دەسەڵاتی یاسادانانەوە دادەندرێت. واتە پارڵمان بەو رێوشوێنە تایبەتیانەی کە لە پێڕەوی ناوخۆی پارڵمان دا هاتووە.
[2] . لە هەندێ وڵاتاندا لەوانەیە کە بۆ پەسەند کرانی هەندێ لە یاساکان ناوەندگەلێکی جیا لە دەسەڵاتی یاسادانان پێشبینی کرابن. ئەم یاسایانەش یاسای ئاسایین و لەوانەیە لە رووی ئەو دۆخە تایبەتە زیاتر پێوەندی لەگەڵ سەرچاوەکانی مافە بنەڕەتیەکان پەیدا بکات بە دەربرینێکی تر ئەو یاسا تایبەتانە کە یاسای بنەڕەتی پەسەند کرانی ئەوانەی بە دۆخێکی تایبەت دیاری کردوە لە ریزی یاساکانی پارڵمانن و وەک سەەرچاوەکانی مافە بنەڕەتیەکان بە ئەژمار دێن.
[3] . بۆ پەسەند کرانی یاسا، لە دەسەڵاتی یاساداناندا خۆناخگەلێک هەیە. یاساکانی وڵاتان ئەم قۆناخەیان بە تەواوی وردەکاریەکانەوە دیاری کردووە. شوێنێک کە گەڵاڵە یان پرۆژە ئامادە دەکرێت، بیروبۆچوونی کارناسی کە وەردەگیردرێت، پێشێنەیەک کە دێتە بەر باس، ئەو وەزارەتانەی کە دەبێ پێشنیارەکان بێننە بەر باس دوایین قۆناخ بەر لە پێشکەش کردنی گەڵالەکە بە پارڵمان، دەستەی وەزیرانە کە دەبێ گەڵالەکە پەسەند بکات لە دوای پێدانی گەڵاڵەکە بە پارڵمان قۆناخی راگەیشتن لەم کۆمیسیۆنەدایە چاکسازیەک کە لەوانەیە پێشنیار بکرێت. 

۱ نظر: