۱۳۹۲ مرداد ۲۶, شنبه

ڕێوشوێنی دادگایی کردن

چوارەم: ڕێوشوێنی دادگایی کردن وەک سەرچاوەی مافە بنەڕەتیەکان
لە هەندێ لە وڵاتاندا یاسای بنەڕەتی لە لایەن دادگاکانەوە شرۆڤە دەکرێ لە ئاکامدا بیردۆزێک کە لە شرۆڤەی دادگاکان لە یەک بنەما یان گرووپ واژەی یاسای بنەڕەتی دێتە کایەوە دەبێتە ڕێوشوێنی دادگایی کردن.[1] و لە ئاکامدا ڕێوشوێنی دادگایی کردن دەبێتە سەرچاوەیەک لە مافە بنەڕەتیەکان زۆرێک لە بابەتەکان لە پێوەندی لەگەڵ بنچینەکانی حکومەت یان دەسەڵاتە باڵاکانی وڵات یان پێوەندیدارن بە ماف و ئازادیەکان و سنوورەکانیان لە دادگاکاندا بڕیارگەڵێک دەدریت و بە تێپەربوونی کات دەبێتە ڕیوشوێنی دادگایی کردن و لە ئاکامدا لەگەڵ سەرچاوەکانی مافە بنەڕەتیەکان گرێ دەدریت.
بێ گومان پێویست نیە کە لە ڕێگای بەکارهێنان و جێ بەجێ کردنی ڕاستەوخۆی یاسای بنەڕەتی لە دادگاکاندا ڕێوشوێنی دادگایی کردن جێگای باس بێتەکایەوە.
گەڕانەوە و پشت بەستن بۆ یاسا ئاساییەکانی پێووەندی دار بە ئازادیە جۆراوجۆرەکان و مافە گشتیەکان و ئەرکەکانی دەوڵەت و دوبارەبوونەوەی لە بابەتە وەک یەکەکان لە ئاستە جیاوازەکانی دادگاییەکان دەبێتە هۆی ڕێوشوێن گەڵێکی دادگای کردن کە تەنانەت دەتوانێ وەک تێگەیشتنی دروست و ورد لە بنەماکانی یاسای بنەڕەتی بە ئەژمار بێت.
یاسا بە رێورەسمی تایبەت و لە سەر بنەمای بەرژەوەندی کۆمەڵگا بەو شێوەیە کە نوێنەرانی گەڵ دیاری دەکەن پەسەند دەکرێت و دەخریتە بواری جێبەجێ کردنەوە، بەڵام ڕێوشوێنی دادگایی کردن بە تیپەر بوونی کات لە دەسەڵاتی دادوەری دا فۆڕم دەگرێت. ڕێوشوێنی دادگایی کردن و یاسا هەردووکیان لە سەرچاوەکانی مافە بنەڕەتیەکان بە ئەژمار دێن. هەر لەو کاتەدا لەو وڵاتانەی کە یاسای نووسراویان هەیە ڕێوشوێنی دادگایی کردن دەبێ پشت ئەستوور بە یاسا بێت زۆرجار ڕێوشوێنی دادگایی کردن پرسە ناڕوون و شاراوەکان و بێ دەنگی یاسا بە درێژایی کات یەکلا دەکاتەوە و هەرکاتێک یاسادانەر لەگەڵ ئەو رێوشوێنە دادگایی کردنەی کە لەگەڵ یاسا لێک گرێ دراوە هاوڕا نەبێ و بە پێچەوانەی ئامانجەکانی خۆی بزانێ بە دانانی یاسا کاڕێگەری ڕێوشوێنی دادگایی کردن ناهێڵێت. لە رووی هەڵسەنگاندن و لە رووی زانستیەوە گرینگی ڕێوشوێنی دادگایی کردن لە یاسا کەمتر نیە.



[1] . شێوەی گشتی بڕیاری دوبارەو چەند بارەی دادگایی کردنە کە لە بابەتی وێکچوودا لە رووی ناچارکردنی مەعنەوی و یان ناچار کردنی یاسایی دەبێتە بنەمای بڕیار و حوکمی سەرچاوەی دادگایی کردن، رێوشوێنی دادگایی کردنە. کەواتە یەکەم ڕێوشوێنی دادگایی کردن شێوەی گشتی بڕیاری دادگایی کردنە واتە لەگەڵ دەنگی دادگایی کردن جیاوازی هەیە دادوەر لە هەر کێشەیەک دا جا ئەو کێشەیە یاسایی بێت یان تاوانکاری بڕیاری جۆراوجۆر دەدات. فەرمانی ئیداری دەدات. جۆرەکانی قەرار دەردەکات و لە کۆتایی دا دەنگی کۆتایی خۆی لەسەر کێشەکە لەو قۆناخە لە یەکلا کردنەوەی کێشەکە دادەخات هەموو ئەو بڕیارانە پێوەندی بە کێشەیەکەوە هەیە، بەڵام هیچ کام لەم کارانە نابنە رێوشوێنی دادگایی کردن. هەموو بیروبۆچونەکان و فەرمانەکانی دادوەر لە کێشەکەدا پێوەندی تەنیا بەم کێشەیەوە هەیە. رێوشوێنی دادگایی کردن شێوەیەکی گشتی هەیە وەکوو ریسایی یاسایی و یاسا کە پێوەندی تەنیا بە کێشەیەکەوە نیە، رێوشێنی دادگایی کردنیش تەنیا تایبەت نیە بە کێشەیەکەوە.
دووهەم رێوشوێنی دادگایی کردن شێوەی گشتی بڕیاری دووبارە بۆوەی دادگایی کردنە، رێوشوێنی دادگایی کردن تەنیا لەگەڵ شێوەی گشتی نایەتە کایەوە، پێوەندی بە دەنگێک و بریارێکی دادگاوە نیە دەنگ و بڕیاری دادوەر دەبێ لە بابەتی وەکوو یەکدا دووپاتە بێتەوە. بنەمای رێوشوێنی دادگایی کردن دەنگ و بۆچوون و فەرمانی پشت ئەستوور بە یاسای دادوەرەوە نیە. بەڵام نەک یەک دەنگ. کەواتە ئەگەر دەنگیدادوەر لە کێشەیەکدا بگشتێنین و لە بابەتی وێکچوودا کەڵکی لێوەرگرین دەگەینە رێوشوێنی دادگایی کردن.
سێهەم بوونی شێوەی ناچار کردنە، لە رێوشوێنی دادگایی کردن شێوەی ناچارکردن بوونی هەیە. واتە رێوشوێنی دادگایی کردن دەبێ خاوەنی وەها بایەخێکی زانستی و یان دادپەروەری بیت کە لە کێشەی هاوشێوەدا دادوەر ویستی و مەیلی بۆ بچێت و ناچارکردنی مەعنەوی بێنێتە کایەوە و بەکاری بێنێت و یان یاسا زۆر لێکردنی لە کەڵک لێوەرگرتن لێی دانابێت کەواتە شێوەی ناچار کردن بە یەکێک لە دوو شێوە لە رێوشوێنی دادگایی کردن خۆی دەنوێنێت. ناچار کردنی مەعنەوی بەو واتایە کە دادوەرانی دیکە وەک بەڵگە بەکاری بێنن و ناچار کردنی یاسایی وکوو دەنگی یەکگرتووی رێوشوێنی دادگای باڵای وڵات کە وەکوو یاساکان پەیرەوی لێ کردنی پێویستە.


نوسینی سید جلال الدین حسینی
و. چیا عەبدوڵڵاپوور

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر