۱۳۹۲ اردیبهشت ۳۰, دوشنبه

شۆڕای چاوەدێری(شورای نگهبان)


ن. پرویز دستماڵچی 
و. چیا عەبدوڵڵاپوور
شۆرای چاوەدێری یەکێکە لە دامەزراوە چاوەدێریەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کە شەش فەقیه و شەش مافناس ئەندامەکانی پێک دێنن.
شۆرای چاوەدێریە لە لایەن چ کەسێک یان کەسانێک هەڵدەبژێردرێن و دەسەڵاتەکانی چین پێگەی ژنان لەم دامەزراوەیەدا، ئەم بابەتە بە کورتی باس لەو بابەتانە دەکات.
شۆڕای چاوەدێری یەکێک لە گرینگترین دامەزراوەکانی حکومەتە . ئەرکەکانی ئەم شۆڕایە بریتین لە:
ئاـ پارێزگاری لە حوکمە ئیسلامیەکان و یاسای بنەڕەتی لە رووی ناتەبایی لەگەڵ پەسەند کراوەکانی شۆڕای ئیسلامی لەگەڵ ئەوان (بنەمای ٩١)
ب ـ شرۆڤە کردنی یاسای بنەڕتی
پ ـ  چاوەدێری کردن لەسەر هەڵبژاردنی شۆڕای شارەزایانی ڕێبەری، سەرۆک کۆماری، پارلمای شۆڕای ئیسلامی و گەرانەوە بۆ دەنگی گشتی و ڕاپرسی (٩٩) هەروەها پەسەند کردنی شیاویەتی ئەو کەسانەی کە خۆیان بۆ ئەم پۆستانە  کاندید دەکەن.
هەروەها ئەمەیکە " پارڵمای شۆڕای ئیسلامی بەبێ بوونی شۆڕای چاوەدێری متمانەی یاسایی نیە" (٩٢)، و "هەموو پەسەندکراوەکانی پارڵمانی شۆڕای ئیسلامی دەبێ بنێردرێن بۆ شۆڕای چاوەدێری (٩٤).
ئەندامانی ئەم شۆڕایە چۆن دیاری دەکرێن؟ شۆڕای چاوەدێری خاوەن دوازدە ئەندامە کە بۆ ماوەی شەش ساڵ هەڵدەبژێردرێن و دابەش دەبن بەسەر دوو گرووپ دا:
١ـ ''شەش کەس لەوان فەقیهـەکانی دادپەروەرو ئاگا بە رووداوەکانی رۆژگارو رووداوەکانی رۆژە، کە ئەم چەند کەسە لە لایەن ڕێبەرەوە هەڵدەبژێردرێن.''
٢ـ شەش کەس یاساناس، لە بەشە جۆراوجۆرەکانی یاسا دا، لە نێوان ئەو یاساناسە موسڵمانانەی کە لە لایەن سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری  بە پارڵمانی شۆڕای ئیسلامی دەناسرێن و بە دەنگی پارڵمان هەڵدەبژێردرێن.'' (٩١)
کەواتە، لە کۆی ئەندامانی شۆڕای چاوەدێری شەش کەسی یەکەم فەقیهـن کە لە لایەن ڕێبەر (فەقیهـ و موجتەهید) هەڵدەبژێردرێن. ئەم بەشە لە بنچینەدا ژنان ناگرێتەوە، لەبەر ئەوەی کە ئەوان فەقیهــ و موجتەهید نین. شەش کەسەکەی دیکە دەبێ "یاساناسی موسڵمان" بن و ئەوانیش سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری (کەسێکی موجتەهیدە و رێبەر هەڵی دەبژێرێ) دەیان ناسێنێت. "یاساناسانی موسڵمان'' بەتەواوەتی ناروونە. دەتوانرێ مەبەست لە "یاسا"، یاسای ئیسلامی پێناسەو شرۆڤە بکرێ یان نەکرێ. ئەگەر یاسای ئیسلامی (فقه) پێناسە و شرۆڤە بکرێت، ژنان بە تەواوەتی بە پێی یاسا، لەو دامەزراوەیە وەلا دەنرێن. بە پێچەوانەوە  لەوانەیە بتوانن بێنە ناو ئەو دامەزراوەیەوە. کردەوەی سی و چەند ساڵەی کۆمەری ئیسلامی پێچەوانەی ئەو گریمانەیە پێشان دەدات. واتە ژنان، تاکوو هەنووکە، لە مافی بەشداری کردن لە شۆڕای چاوەدێریدا بێ بەش بوون. وای دابنێن کە ژنان ئیزنی بەشداریان لەو دامەزراوەیەدا هەبێت. واتە سەرۆکی دەسەڵاتی دادوەری (کە بۆخۆی موجتەهیدە) لە نێو ئەو "یاساناسە موسڵمانان"نانەی کە بە پارڵمان دەناسێنێت ژن (یان ژنانێک) یش دەناسێنێ و پارڵمانش ئەو پێشنیارە پەسەند دەکات.
بنەمای نەوەدو شەشی یاسای بنەڕيتی دەڵێت: "دیاری کردنی نەبوونی ناتەبایی پەسەند کراوەکانی پارڵمانی شۆڕای ئیسلامی لەگەڵ حوکمە  ئیسلامیەکان لە ئەستۆی زۆرینەی زانایانی شۆڕای نیگابان و دیاری کردنی نەبوونی دژایەتیان لەگەڵ یاسای بنەڕەتی لە ئەستۆی زۆربەی زۆری هەموو ئەندامانی شۆڕای چاوەدێریە."
لە پێش دا وتمان کە ئەندامانی شۆڕای چاوەدێری شەش کەس زانا و شەش کەس یاساناسی ئیسلامین. گریمانەی یەکەم ئەوە کە لە شەش کەسی دووهەم هیچکامیان "زانا" نەبێت. لەم کاتەدا "دیاری کردنی نەبوونی ناتەبایی پەسەند کراوەکانی پارڵمانی شۆڕای ئیسلامی لەگەڵ حوکمە ئیسلامیەکان" لەدەست شەش زانای شۆڕای چاوەدێری دایە کە لە لایەن ڕێبەرەوە دادەنرێن. واتە، لەم شێوەیەدا تەنیا چوار کەس لەو زانایانە بڕیار دەدەن. بە بێ ژنان. و دوایی هاتوە کە " دیاری کردنی نەبوونی دژایەتیان لەگەڵ یاسای بنەڕەتی لە ئەستۆی زۆربەی زۆری هەموو ئەندامانی شۆڕای چاوەدێریە."
بەڵام بنەمای چوارەم دەڵێت کە یاسای بنەڕەتی، و هەموو یاساکانی وڵاتیش تەنیاو تەنیا لە چوارچێوەی "رێوشوێنە ئیسلامیەکان" دا بایەخیان هەیە. واتە هەر بابەتێک لە یاسای بنەڕتیش (تاکوو ئەو شوێنەی کە لەگەڵ رێوشوێنە ئیسلامیەکان بێتەوە) دەتوانێ لە پێوەندی لەگەڵ "حوکمە ئیسلامیەکان" دا شرۆڤە بکرێت و لە ئاکامدا مافی بڕیار دان سەبارەت بەوان تەنیا مافی زانایانی شۆڕای چاوەدێریە (زۆربەی ئەوان، ٤ زانا). دەبێ ئەوەمان لەبەر چاو بێت کە شرۆڤەی یاسای بنەڕەتیش لە مافەکانی شۆڕای چاوەدێریە. ئەگەر گریمانە بکەین کە تەواوی ئەندامانی "یاساناسانی موسڵمان" دژبەری بۆچوونی زاناکان لە شۆڕادا بن، لەم کاتەدا هیچ بابەتێک، بەبێ راکێشانی رەزامەندی یەکێک لە زاناکان پەسەند ناکرێت. بەڵام بە کردەوە وەها نیەو ئەزموونی سی و چەند ساڵەی کۆماری ئیسلامی نیشانی داوە کە ژمارەی زاناکانی شۆڕای چاوەدێری هەمیشە  زۆرتر بووە لەو شەش کەسەی کە لە لایەن ڕێبەرەوە دادەنرێن.
لێرەدا دەگەمە گریمانەی دووهەم کە لە گەڵ راستی و کردەوەی کۆماری ئیسلامی هاوتەریبە. واتە لانی کەم یەک کەس لە شەش کەسی دووهەم، واتە "یاساناسانی موسڵمان" زانا بێت. واتە پێکهاتەی شۆڕای چاوەدێری حەوت کەس زانا (شەش کەس کۆ یەک)و پێنج کەس "یاساناسی موسڵمان" بێت. لەم کاتەدا بۆچوونی ئەم حەوت زانایە لە تەواوی بابەتەکاندا چارەنوس سازە. چ لە پێوەندی لەگەڵ دیاری کردنی نەبوونی ناتەبایی پەسەند کراوەکانی پارڵمانی شۆڕای ئیسلامی لەگەڵ ئەحکامەکانی  ئیسلام چ لە پێوەندی لەگەڵ  نەبوونی دژایەتیان لەگەڵ یاسای بنەڕەتی. واتە پێکهاتە، هەڵبژاردن و دانانی ئەندامانی شۆڕای چاوەدێری بە شێوەیەکە کە وای دابنێین کە بۆنمونە ژن یان ژنانێک لە ژێر ناوی "یاساناسانی موسڵمان" سەرکەوتوو بن لەوەی بێنە ناو شۆڕای چاوەدێریەوە، بە کردەوە لە بڕیارە کۆتایەکان و یەکلاکەرەوەو کاریگەرەکان لە پێوەندی لەگەڵ پەسەند کرانی یاساکان بێ بەش دەبن. ئەم بابەتە سەبارەت بە پیاوانی نازانا (غیر فقیه) ش راستەو ئەوانیش دەگرێتەوە.



هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر