۱۳۹۲ اردیبهشت ۲۷, جمعه

مامۆستام شەهید فەرزاد کەمانگەر


لەو کاتەوە و ئێستاش و تاکوو هەمیشەش کە ئەم وێنەیەو زۆرێک لە وێنەکانی شەهید مامۆستا فەرزاد کەمانگەر لەگەڵ قوتابیەکانیدا دەبینم بەبێ ئەوەی کە بە دەست خۆم بێت لە منداڵێ خۆم دەگڕێم لە ناو قوتابیەکاندا و خۆم لە زۆرێک لە قوتابیەکاندا دەبینەوە و دڵم پڕ دەبێت و دەمگەڕێنێتەوە بۆ سەردەمێک کە خۆشم قوتابی بووم.
 ئەو کاتەم وەبیر دێتەوە کە زۆربەی مامۆستا کوردەکان سەڕەڕای زۆر مەترسی هاوکات لەگەڵ  وانە پێکوتن دا چەندە دڵسۆزانە وانەی نیشتیمان پەروەری و گەڵ دۆستیشیان فێر دەکردین و دڵسۆزانە رێنوێنیان دەکردین کە باوەڕمان بە خۆمان بێت و بخوێنێن. کە شەهید فەرزاد کەمانگەر ئاوێنەی باڵا نەوێنی ئەو مامۆستایانەیە.  ئەو کاتەم وەبیر دێتاتەوە کە زۆرێک لەو مامۆستایانەی کە کورد نەبوون چەندە نا مرۆڤانە لە قوتابیەکانیان دەدا و هیچ سۆزێک و دڵسۆزیەکان نەبوو بە نیسبەی ئێمەی قوتابی کوردەوە.
بۆیە لەو کاتەوە و ئێستاش و تاکوو هەمیشە ئەو مامۆستای شەهیدم، تۆ نە تەنیا مامۆستای ئەو پۆە قوتابیانەی بەڵکو مامۆستای من و هەزاران کەسی وەک منی. قوتابیەکانت ناو یاد و رێبازی ئازادی خوازی و نیشتمان پەروەریت لەیاد ناکەن.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر