۱۳۹۱ آذر ۲۰, دوشنبه

رۆژی جیهانی مافی مرۆڤ

Anna Eleanor Roosevelt
(ئانا ئلێنور رۆزڤێلت،
 هاوسەری فرانکلین روزڤێلت
سەرۆک کۆماری ئەمریکا)


لە رۆژی ١٠ی دێسامبری ساڵی ١٩٤٨ی زایینی (١٩ی سەرماوەزی ١٣٢٧ی هەتاوی) جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤ لە لایەن کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە زۆرینەی زۆری دەنگ پەسەند کرا.

ئەو جاڕنامە جیهانیە لە ئاکامی ئەو هەموو ماڵوێرانی و کوشت و کوشتارەی کە بە هۆی شەری جیهانی یەکەم و دووهەم تۆشی مرۆڤایەتی ببوو، وڵاتانی جیهانی هێنایە ئەو بڕوایە کە بۆ پێشگرتن لە دووبارە بوونەوەی شەڕ و چارەسەر کردنی ناکۆکیەکان رێکخراوێکی نێودەوڵەتی دامەزرێنن کە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیان دامەزراند و ماف و ئازادیەکانی مرۆڤیش لە لایەن دەوڵەتانی ئەندامی ئەو رێکخراوەوە زیاتر کەوتە بەر سەرەنج و کۆمیسیۆنێکی تایبەتیان بە ناوی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان دامەزراون و ئەو کۆمیسیۆنەش دوای هەوڵ و بەدواداچوونێکی زۆر و بە مەبەستی بە جیهانی کردنی مافەکانی مرۆڤ گەلالەیەکی بە ناوی مافەکانی مرۆڤ ئامادە کرد و ئەو گەلالەیەش لە رێکەوتی ١٠ی دێسامبری ساڵی ١٩٤٨ی زایینی (١٩ی سەرماوەزی ١٣٢٧ی هەتاوی) لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بە ٤٨ی دەنگی ئەرێنی و ٨ دەنگی سپی پەسەند کرا. و وەک جارنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ ناسرا.
بە دوای بەرفراوان بوونی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و پەیوەست بوونی زۆربەی زۆری ولاتانی جیهان ئەوا ئەو وڵاتانەش جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤیان واژۆ کردوە کە ئەو وڵاتانەش کە کوردستانیان بەسەر دا دابەش کراوە لەو وڵاتانەن کە ئەو جارنامەیان واژۆ کردووە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر