۱۳۹۱ دی ۸, جمعه

چەمکی ئۆمەت و پرسی شێوەی دەسەڵات لە مەزهەبی سوننی و شیعەدا



لە ئیسلامدا ئۆمەت جێگای چەمکی نەتەوە دەگرێتەوە، چەمکی نەتەوە کە لەسەر بنەمای هابەشی‌یە مێژوویی، کولتووری نەژادی و زمانی پێک دێت، بەڵام ئۆمەت کە تەنیا پێوەندی بە لایەنی باوەڕەوە هەیە و سنووری نێوان ئۆمەتەکان جوگرافیایی نیە، بەڵکوو سنووری بیروباوەڕە هەرکەس ئیمانی بە تاک وتەنیایی خواو پەیامبەری موسڵمانان محەممەد هەبوو و باوەڕی بە ڕێوشوێنەکانی قورئان و سوننەتی پەیامبەر هەبوو ئەندامی ئۆمەتی ئیسلامیە.
ئۆمەتی ئیسلامی هەموو عەبدی خودان. دەوڵەتی ئیسلامی کە بەم تایبەتمەندیانە لە سەردەمی ژیانی پەیامبەر دا پێک هات لە دوایی کۆچی دوایی پەیامبەری موسڵمانان، لەسەر جێگرەوەی پەیامبەر ناکۆکی دروست بوو گرووپێک لە سەقیفە بنی ساعدە ئەبوبەکریان بۆ خەلافەت هەڵبژارد و بەیعەتیان پێ کرد و گرووپێکی دیکە عەلیان بە وەسی و جێگری پەیامبەر دانا و وەک یەکەمین ئیمامی موسڵمانانیان ناساند. بە باوەڕی سونیەکان خەلافەت و ئیمامەت بە پێی هەڵبژاردنە، بەڵام بە بۆچوونی شیعە ئیمامەت وتەزایەکی جیایە لە خەلافەت، دەسەڵاتی ئیلاهی وەکوو راسپێدراوێکە لە لایەن پەیامبەر بە ئیمامی یەکەم گەیشتووە بە خواستی ئیلاهی و تاکوو ئیمامی دوازدەیەم ئەم ئیمامەتە درێژەی کێشاوە و ئیمامی دوازدەیەم بە پێی ویستی خوا نادیارە و هەر کاتێک کە خوا بیهەوێت دەردەکەوێ و حکومەتی جیهانی ئیسلامی لە سەر بنەمای دادپەروەری پێک دێنێت، بەم شێوەیە ئیمامەت شتێک نیە کە بە ئارەزوو ویست خەڵک و بە پێی هەڵبژاردن پێک بێت ئیمام خاوەن پەسنێكی داوێن پاکی و خۆپارێزیە و بە پێچەوانەی پێرەوانی سوننی کە ئیمامەت لە ریزی خەلافەت دا دادەنێن بە پێی بۆچوونی شیعە ئیمامەت بەتەواوی لایەنی ئیلاهی هەیە و دەسەڵات و حکومەتی خولەفا و ئەمیرەکان لە گەڵ ئەو بەراورد ناکرێت.

نوسینی سەید جەلالەدین حوسێنی
وەرگێڕانی مرۆڤایەتی

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر