۱۳۹۲ آبان ۲۰, دوشنبه

بیردۆزی ئابووری بنچینەو سەرچاوەی دەوڵەت

لایەنگرانی ئەم بیردۆزە لەسەر ئەو باوەڕەن کە ناکۆکیە چینایەتیەکان و جیاوازی نێوان فەقیر و دەوڵەمەند لە هۆکارەکانی پێک هاتنی دەوڵەتە. ناودارترین لایەنگری ئەم بیردۆزە ئینگێلس (Frederich Engels) نووسەری ناوداری ئاڵمانیە کە باوەڕی وایە بۆ مانەوەو بەردەوام بوونی مرۆڤ و بۆ بەردەوام بوونی ژیانی مرۆڤ دەوڵەت پێویست نیە،
 بەڵکوو ئەوەی کە پێویستی بوونی دەوڵەت دێنێتە کایەوە جیاوازی دۆخی ئابووری تاکەکانە ئێنگلس بانگەشە دەکات کە دەوڵەمەندەکان و خاوەن سامانەکان بە دامەزراندنی دەڵەت و دابین کردنی هێزە مادیەکان لە ئەرتەش و دادگستری و دابین کردنی چەکوچۆڵ لە ڕاستی دا ویستوویانە ماڵی خۆیان لە هەمبەر فەقیرەکاندا بپارێزن و ئەگەر رۆژێک جیاوازی ماڵێ لەناو بچێت و یەکسانی ماڵی لە ناو مرۆڤەکاندا هەبێت و یان بە دەڕبڕینێکی دیکە هەموو لە  رووی مادیەوە لە یەک ئاست دابن دەوڵەت هەر بۆخۆی لەناو دەچێت.

۱۳۹۲ آبان ۵, یکشنبه

بیردۆزی زاڵ بوون (غلبە)

لایەنگرانی بیردۆزی زاڵبوون و کە گۆمپلوویچ (Ludwig Gumplovich) یەکێک لەو لایەنگرانەیە لەسەر ئەو بڕوایەن کە پێکهاتنی دەوڵەت لە ئاکامی سەرکەوتن و زاڵبوونی ویلایەت و قەومە بەهێزەکان بەسەر ئەقوام و ویلایەتە لاوازەکاندایە دەڵین کاتێک کە مرۆڤ چۆتە ژێر چەتری تایفە و ویلایەتی جۆراجۆرەوە پێکدادان و شەڕی زۆری هەبووە تاکوو بەرژەوەندی زۆرتر بۆ خۆی بەدەست بێنێت و ئەم شەڕانەش بۆنەتە هۆی زاڵبوونی ئیل و قەبیلەی بەهێزتر و ئەم گرووپە زاڵ و سەرکەوتووەی شەڕ هەوڵیانداوە کە رێکخستنێک پێک بێنن کە بەردەوام هیزی خۆی بپارێزێت و زاڵبوونەکەیان بەردەوام بێت.

۱۳۹۲ مهر ۲۸, یکشنبه

بیردۆزی گرێبەستی کۆمەڵایەتی

بیردۆزی گرێبەستی کۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە بۆ سەدە نوێیەکان ئەوەڵێن جار هۆگۆگرۆسیوسی هۆلەندی هێنایە بەر باس و دواتر زۆرێک لە فەیلەسوفان و زانایانی یاسای سەدەی ١٧ و ١٨ پشتیوانیان لەو بیردۆزە کرد و وردەکاریەکانیان شی کردنەوە.
لایەنگرانی بیردۆزی گڕێبەستی کۆمەڵایەتی باوەڕیان وایە کە تاکەکانی مرۆڤ سەرەتا بە تەنیا دەژیان و لەناو کۆمەڵدا نەدەژیان لەو کاتەدا هەموو کەس ئازادی تەواوی هەبوو و ملکەچی هیچ هێزیكی مرۆیی نەبوو لەوەها دۆخێک دا ناچار بوو لەگەڵ هێزەکانی سرووش بەربەرەکانی بکات، بە ژیانی سرووشتی نەیدەتوانی بەسەر هێزەکانی سروشت دا زاڵ بێت لەبەر ئەوە مرۆڤەکان کۆبوونەوەو گرێبەستێکیان بەست و دەوڵەتیان پێک هێنا. لایەنگرانی گڕێبەستی کۆمەڵایەتی سەبارەت بە بەستنی گرێبەستی کۆمەڵایەتی دەبنە دوو لایەن.

۱۳۹۲ مهر ۲۱, یکشنبه

بیردۆزی گەشەسەندن

لایەنگرانی بیردۆزی گەشەسەندن باوەڕیان وایە لەگەڵ پەرەسەندن و گەشەسەندی بنەماڵە دەوڵەت پێک دێت. بنەماڵەی لانکەی دەوڵەتە، دەڵێ تەمەنی مرۆڤ کورتە، بەڵام بە پێکهێنانی ژیانی هابەش و پێک هێنانی بنەماڵە و خستنەوەی نەوە بنەماڵە نەتەنیا بەردەوام دەبێت، بەڵکوو پەرەش دەستێنێت. نەوەکانی ئەم بنەماڵەیە بۆخۆیان بە پێک هێنانی ژیانی هاوبەش بنەماڵەی نوێ پێک دێنن. لە کاتێک دا کە پێوەندی بنەماڵە نوێیەکان لەگەڵ بنەماڵەی سەرەکی ناپچڕێت.

۱۳۹۲ مهر ۱۴, یکشنبه

بیردۆزی سروشتی بوونی دەوڵەت

بیردۆزی سرووشتی بوونی دەوڵەت یەکەم جار لە لایەن فەیلەسوفانی یونانیەوە هاتۆتە بەرباس. ئەرەستوو دەڵێت ژیانی کۆمەڵایەتی نەتەنیا بۆ سرووشتی مرۆڤ گرینگە، بەڵکوو زۆرێک لە ئاژەلەکانیش سرووشتی ئەوەیان تێدایە کە بە کۆمەڵ ژیان بکەن. مێرولە و هەنگ بەرچاوترین نموونەی ئەم قسەیەن.

مرۆڤ سەرەڕای کۆمەڵایەتی بوون هێزی قسەکردنی هەیە و مرۆڤ لە ڕێگای قسە کردن و بە هاوکاری و هەرەوەزی لەگەڵ یەک پێویستیەکانی خۆی دابین دەکات. ئەرەستوو دەڵێت کۆمەڵی مرۆڤایەتی کێشەی جۆراوجۆری هەیە. بنەماڵە، فەوجی چەکداران،  کۆمەڵە ئایینیەکان و نموونەکانی وەک ئەو پێک دێت تاکوو یارمەتی یەکتر بدەن. دەوڵەت بە بڕوای ئەرەستوو کۆمەڵێکی تەواو سەربەخۆ زۆر باشە، ئەرەستوو  دەڵێت کە بەبێ دەوڵەت تاکەکان بەختەوەری و بەختیاری بەخۆیانەوە نابینن.

۱۳۹۲ مهر ۱۲, جمعه

راپۆرتی ئاماری پیشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە ناوچە کوردنشینەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان لە ماوەی سێ مانگی وەرزی ھاوینی سالێ (1392 )ی ھەتاوی

راپۆرتی ئاماری سەبارەت بە پیشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە لایەن کۆماری ئیسلامی لە ناوچە کوردنشینەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان لە ماوەی سێ مانگی وەرزی ھاوینی سالێ (1392 )ی ھەتاوی . راپۆرتی ئاماری ناوەندی رۆژھەلات بۆ توێژینەوەی کۆمەلایەتی " سەبارەت بە پیشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە لایەن کۆماری ئیسلامی لە ماوەی سێ مانگی وەرزی ھاوینی سالی (1392 ) ی ھەتاوی ، بە پێ ئەو ئاماروداتایانەی کە لە بەردەست ناوەندی رۆژھەڵات بون .

۱۳۹۲ مهر ۹, سه‌شنبه

یەکیەتی نیشتمانی و هەڵوێستێکی دەگمەن!


لەم رۆژانەدا ئاکامی هەڵبژاردنی ئەندامانی پارڵمانی کوردستان ڕاگەیەندرا کە ئاکامەکەی هەرچیەک بێت خواستی خەڵکە و دەبێ رێزی لێ بگیردرێت، لەبەر ئەوەی کە رێز گرتن لە ئاکامی هەڵبژاردن رێزگرتنە لە دێموکڕاسی ویستی خەڵک.
هەموو لایەنە سیاسیەکانی هەریمی کوردستان بە بێ جیاوازی و بێ بەربەستی یاسایی کاندیدی خۆیان هەبوو لە هەڵبژاردن و  خەڵکی هەریمی کوردستانیش ئازادانە دەنگی خۆیان خستە ناو سندوقەکانی دەنگدانەو لە ژێر چاوەدێری وردی چاوەدێرانی نێودەولەتی و هەروەها لایەنەکان هەڵبژاردنێکی زۆر باش بەرێوە چوو کە وڵاتانی دەوروبەر و راگەیەنە گرینگەکانی جیهانیش باسیان لەم ئەزمونی دێموکراسیەی هەریم کرد کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا زۆر کەم دەبیندرێت. ئەگەر ئێران لەم بوارەدا بە نمونە بێنینەوە ئەوا هەم کاندیداکان و هەمیش خەڵک وەکوو خەڵکی هەریمی کوردستان ناتوانن ئازادانە خۆیان بپاڵێون یان نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان هەڵبژێرن.

۱۳۹۲ مهر ۷, یکشنبه

بیردۆزی الهیون

لە پۆلێنێکی گشتی دا لایەنگرانی بیردۆزی ئیلاهی حیکمەتی ئیلاهی و ویستی خوا بە سەرچاوەی دەوڵەت دەزانن و دەڵێن کە کارگێڕی کاروبارەکان لە لایەن خواوە دەنێردرێن و بە نوێنەرایەتی ئەو کۆمەڵگاو خەڵک بەڕێوەدەبەن. بیردۆزی ئیلاهی لە هێزی گەڕان بە دوای خوا لە لایەن مرۆڤەوە سەرچاوەی گرتووە لە وڵاتە کۆنەکاندا وەکوو میسر، چین، ئاشور و تەنانەت لە یونان و ئێران و رومدا باوبووە.

۱۳۹۲ شهریور ۳۱, یکشنبه

ناسینی سەرچاوەی دەوڵەت

١ـ هێنانە بەرباسی بابەتی سەرچاوەی دەوڵەت
 لە بابەتەکانی مافە بنەڕيتیەکاندا زۆر قسە لە دەوڵەت کراوە. سەرەتا دەبێ وەبیربێنینەوە کە لە فارسی دا وشەی ''دەوڵەت'' بە واتای جۆراوجۆر بەکار هاتووە هەندێ جار دەوڵەت بە واتای وڵات بەکار هاتووە و مەبەستیش یەکەی سیاسیە کە خاوەنی خەڵک و هەرێم و هێزی دەسەڵات و سەربەخۆییە بۆ نموونە کاتێک دەگوترێت دەوڵەتی پاکستان ئەندامی نەتەوە یەکگرتوەکانە واتە وڵاتی پاکستان بە تەواوەتی ئەم ئەندامیەتیەی هەیە.

۱۳۹۲ شهریور ۱۶, شنبه

پێڕەوی ناوخۆیی پارڵمان

حەوتەم: پێڕەوی ناوخۆیی پارڵمان وەک سەرچاوەی مافەبنەڕەتیەکان
بنەماکانی یاسای بنەڕيتی گشتین و وردەکاریەکان بۆ یاسا ئاساییەکان جێ دەهێڵدرێن. پارڵمانەکانی یاسادانان پێرەوی ناوخۆ بۆ خۆیان پەسەند دەکەن کە بەو پێی ئەم پێڕەوە ناوخۆییە ئەرکەکانیان و بۆ نمونە یاسا دادەنێن. ئەم پێڕەوانە درێژەی بنەماکانی یاسای بنەڕەتیە و یا دەربڕو شێ کەرەوە و تەواو کەری ئەو بنەمایانەیە.