۱۳۹۲ مهر ۱۲, جمعه
راپۆرتی ئاماری پیشێلکاری مافەکانی مرۆڤ لە ناوچە کوردنشینەکانی رۆژھەڵاتی کوردستان لە ماوەی سێ مانگی وەرزی ھاوینی سالێ (1392 )ی ھەتاوی
۱۳۹۲ مهر ۹, سهشنبه
یەکیەتی نیشتمانی و هەڵوێستێکی دەگمەن!
لەم رۆژانەدا ئاکامی هەڵبژاردنی ئەندامانی پارڵمانی کوردستان ڕاگەیەندرا کە ئاکامەکەی هەرچیەک بێت خواستی خەڵکە و دەبێ رێزی لێ بگیردرێت، لەبەر ئەوەی کە رێز گرتن لە ئاکامی هەڵبژاردن رێزگرتنە لە دێموکڕاسی ویستی خەڵک.
هەموو لایەنە سیاسیەکانی هەریمی
کوردستان بە بێ جیاوازی و بێ بەربەستی یاسایی کاندیدی خۆیان هەبوو لە هەڵبژاردن
و خەڵکی هەریمی کوردستانیش ئازادانە دەنگی
خۆیان خستە ناو سندوقەکانی دەنگدانەو لە ژێر چاوەدێری وردی چاوەدێرانی نێودەولەتی
و هەروەها لایەنەکان هەڵبژاردنێکی زۆر باش بەرێوە چوو کە وڵاتانی دەوروبەر و
راگەیەنە گرینگەکانی جیهانیش باسیان لەم ئەزمونی دێموکراسیەی هەریم کرد کە لە
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا زۆر کەم دەبیندرێت. ئەگەر ئێران لەم بوارەدا بە نمونە
بێنینەوە ئەوا هەم کاندیداکان و هەمیش خەڵک وەکوو خەڵکی هەریمی
کوردستان ناتوانن ئازادانە خۆیان بپاڵێون
یان نوێنەری ڕاستەقینەی خۆیان هەڵبژێرن.
۱۳۹۲ مهر ۷, یکشنبه
بیردۆزی الهیون
لە پۆلێنێکی گشتی دا لایەنگرانی بیردۆزی ئیلاهی حیکمەتی ئیلاهی
و ویستی خوا بە سەرچاوەی دەوڵەت دەزانن و دەڵێن کە کارگێڕی کاروبارەکان لە لایەن
خواوە دەنێردرێن و بە نوێنەرایەتی ئەو کۆمەڵگاو خەڵک بەڕێوەدەبەن. بیردۆزی ئیلاهی
لە هێزی گەڕان بە دوای خوا لە لایەن مرۆڤەوە سەرچاوەی گرتووە لە وڵاتە کۆنەکاندا
وەکوو میسر، چین، ئاشور و تەنانەت لە یونان و ئێران و رومدا باوبووە.
۱۳۹۲ شهریور ۳۱, یکشنبه
ناسینی سەرچاوەی دەوڵەت
١ـ هێنانە بەرباسی بابەتی سەرچاوەی دەوڵەت
لە بابەتەکانی مافە
بنەڕيتیەکاندا زۆر قسە لە دەوڵەت کراوە. سەرەتا دەبێ وەبیربێنینەوە کە لە فارسی دا
وشەی ''دەوڵەت'' بە واتای جۆراوجۆر بەکار هاتووە هەندێ جار دەوڵەت بە واتای وڵات
بەکار هاتووە و مەبەستیش یەکەی سیاسیە کە خاوەنی خەڵک و هەرێم و هێزی دەسەڵات و
سەربەخۆییە بۆ نموونە کاتێک دەگوترێت دەوڵەتی پاکستان ئەندامی نەتەوە یەکگرتوەکانە
واتە وڵاتی پاکستان بە تەواوەتی ئەم ئەندامیەتیەی هەیە.
۱۳۹۲ شهریور ۱۶, شنبه
پێڕەوی ناوخۆیی پارڵمان
بنەماکانی یاسای بنەڕيتی گشتین و وردەکاریەکان بۆ یاسا ئاساییەکان
جێ دەهێڵدرێن. پارڵمانەکانی یاسادانان پێرەوی ناوخۆ بۆ خۆیان پەسەند دەکەن کە بەو پێی
ئەم پێڕەوە ناوخۆییە ئەرکەکانیان و بۆ نمونە یاسا دادەنێن. ئەم پێڕەوانە درێژەی
بنەماکانی یاسای بنەڕەتیە و یا دەربڕو شێ کەرەوە و تەواو کەری ئەو بنەمایانەیە.
۱۳۹۲ شهریور ۹, شنبه
۱۳۹۲ شهریور ۲, شنبه
خوخدە، داب و نەریت
یەکێک لە
سەرچاوەکانی مافە بنەڕەتیەکان داب و نەریتە کە تەنانەت لەوڵاتانەش کە یاسای نووسراویان
هەیە گرینگی زۆری هەیە. بۆ نموونە بە پێێ یاسای بنەڕەتی نەنووسراوی ئینگلیز، پاشا
مافی ئەوەی هەیە کە خۆی لە واژۆ کردن و ڕاگەیاندنی
ئەو یاسایانەی کە ئەنجومەنی خەڵک و لۆردەکان پەسەندیان کردوە پارێزێت،
ئاڵا و سروودی نیشتیمانی کوردستان
ههموو گهلانى سهر
رووى ئهم زهمینه، ئهوانهى سهربهستن یان به شێوهیهكى فیدرال دهژین خاوهنى
ئاڵاى خۆیانن، ئاڵاى كوردستانیش ئاڵاى كوردستانى فیدراڵه و له تهواوى ئهو ناوچانهى
له ژێر دهسهڵاتى حكوومهتى ههرێمى كوردستان دان، له داموو دهزگا حكوومییهكان
و ئۆرگانه ڕسمییهكان شهكاوهیه.
۱۳۹۲ مرداد ۲۷, یکشنبه
کۆمەڵگای پێشکەوتوو و کۆمەڵگای دواکەوتوو
یەکەم جار کە لە یونان خۆم لە ناو کۆمەڵگایەکی ئەوروپی دا دیت و ئەو هەموو
مرۆڤە جۆراو جۆر و جیاوازەم دیت لە رووی نەتەوە، کلتوور، ئایین، ڕەنگی پێست و
بۆچوونەوە زۆر زۆر سەرنجی ڕاکێشام شتێک کە لە کۆمەڵگای کوردستان دا نەم دیتبوو. لەو
کاتەوە زۆرر بیرم لەوە کردۆتەوە کە چون و چی وای کردووە کە ئەم هەموو مرۆڤە بە جیاوازیەکی
زۆری نەتەوەیی، کلتووری، ئایینی و رەنگی پێست
و بیرو بۆچوونەوە لێرە وێک هەڵدەکەن و چێژ
لە ژیان وەردەگرن و دەسەڵاتیش ئەوە بە کۆڵکە زیرینەیەک بەشوبهێنێت کە کۆمەڵگا جوان
دەکات و بەرەو پێشەوەی دەبات، بەڵام لە وڵاتانی
۱۳۹۲ مرداد ۲۶, شنبه
ڕێوشوێنی دادگایی کردن
چوارەم: ڕێوشوێنی
دادگایی کردن وەک سەرچاوەی مافە بنەڕەتیەکان
لە هەندێ
لە وڵاتاندا یاسای بنەڕەتی لە لایەن دادگاکانەوە شرۆڤە دەکرێ لە ئاکامدا بیردۆزێک
کە لە شرۆڤەی دادگاکان لە یەک بنەما یان گرووپ واژەی یاسای بنەڕەتی دێتە کایەوە دەبێتە
ڕێوشوێنی دادگایی کردن.[1]
و لە ئاکامدا ڕێوشوێنی دادگایی کردن دەبێتە سەرچاوەیەک لە مافە بنەڕەتیەکان زۆرێک
لە بابەتەکان لە پێوەندی لەگەڵ بنچینەکانی حکومەت یان دەسەڵاتە باڵاکانی وڵات یان پێوەندیدارن
بە ماف و ئازادیەکان و سنوورەکانیان لە دادگاکاندا بڕیارگەڵێک دەدریت و بە تێپەربوونی
کات دەبێتە ڕیوشوێنی دادگایی کردن و لە ئاکامدا لەگەڵ سەرچاوەکانی مافە بنەڕەتیەکان
گرێ دەدریت.
اشتراک در:
پستها (Atom)