ئەحمەد شەهید راپۆرتێری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ رەوشی مافی مرۆڤ لە ئێراندا |
ئەگەر ئاوڕێکی کورت لە پێشینەی دیاری کردنی
راپۆرتێری تایبەت لە لایەن رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بدەینەوە سەبارەت بە مافی
مرۆڤ لە ئێراندا ئەوە سێ هەمین جارە کە لەم پێویەندیەدا رێکخراوی نەتەوە
یەکگرتوەکان راپۆرتێری تایبەت سەبارەت بە پرسی مافی مرۆڤ لە ئێراندا دیاری دەکات. کە
یەکێک لەو راپۆرتێرانە ''موریس کاپیتۆرن''
بوو کە لە ساڵی ١٩٩٥ تاکوو ساڵی ٢٠٠٢ ئەو
ئەرکەی لە ئەستۆ بوو ناوبراو لەو ماوەیەدا یەکجار لە پێوەندی لەگەڵ کارەکەی دا
سەردانی ئێرانی کرد، بەڵام رێگری لێدەکرا کە بە ئازادانە لە گەڵ خەڵک بدویت و
سەردانی ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئێران بکات.