۱۳۹۱ فروردین ۲۶, شنبه

دوایین شانسی ئێران بۆ چارەسەری ئاشتیانەی پرسی ناوەکیەکەی


 چیا کورستانی

ئەمڕۆ دوای پازدە مانگ خولێکی دیکە لە وتوویژی  ئەندانانی گرووپی پێنج کۆ یەک (١+٥)لەگەڵ نوێنەرانی ئێرانی لە ئەستەمبوڵ دەستی پێ کرد، ئەوە لە کاتێک دایە کە چەندین مانگ لە وە پێش گەمارۆکانی سەر ئێران لە لایەن  ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی زۆر توندتر لە جاران بوونەتەوە و ئەگەری هێرشی سەربازیش بۆسەر ئێران زۆر زیادی کردوە.
ئەمریکا هەر لەم ماوەیەدا ناوێکی گەورەی دیکەی فرۆکە هەڵگری لە کەنداوی فارس دا جێگیر کردوە، ئەوە لە کاتێک دا بوو کە دوای هەڕەشەی بەستنی گەرووی هورمز لە لایەن ئێرانەو ئەمریکا ناوێکی دیکەشی بۆ ئەو کەنداوە بەڕێ کرد و بە  بێ کێشە لە گەرووی هورمزیش دا تێپەر بوو.

هەروەها هەڕەشەی گوڕەشەکان هەر بەردەوامن و مەترسی هێڕشی سەربازی بۆ سەر ئێران هەر لە ئاڕادایە، لە لایەکی دیکەشەوە زۆر حیزب و کەسایەتی و رووناکبیری دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران کە خۆیان قوربانی سیاسەتە چەوتەکانی کۆماری ئیسلامین بە شیوەی جۆراوجۆر نیگەرانیان سەبارەت بە هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران و ئاسەوارەکانی ئەم شەڕ دەربڕیوە.
منیش وەک خۆم دژبەری شەڕم و هاریکاری کردنی هێزو لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی و فشاری زیاتری ئەمریکاو هاوپەیمانەکان و بە گشتی کۆمەڵگای نێونەتەوەییم پێ باشترە. بەڵام ئێستا هێزو لایەنەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی لەوپەری بێ هێزی خۆیان دان و کۆمەڵگای وڵاتی ئێرانیش بە هۆی جۆراوجۆری و نەتەوەیی و ئاینی و... هەروەها ئەو ئەزمونەی لە شۆرشی ساڵی ١٣٥٧ هەیانە و هەروەها بە هێز بوونی دەستی سەرکوت و کۆشتاری خەڵک لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە و کۆمەڵێک هۆکاری دیکە لەو پێناوەدا ساردمان دەکاتەوە کە بەوە دڵ خۆش بکەین کە خەڵکی ئێران بەو شێوەیە بتوانێ کۆماری ئیسلامی بەچۆک دابێنێ و نەمامی ئازادی و دێموکراسی لە ئێراندا بچێنن.
ئەگەر چاو لەو راستیەکیش بکەین کە ئەو زیانانەی کە تاکوو ئێستا کۆماری ئیسلامی لە هەموو خەڵكی ئێران بە گشتی و نەتەوەژێردەستەکان بە تایبەتی دواوە و هەنووکەش بەردەوامە روونیش نیە تاکەی درێژەی دەبێت زۆر زیاترن لە و ئاسەوارانەی کە شەڕێکی وا دەیهێنێتە کایەوە و نکۆڵیش لەوە ناکرێ، خەڵکی ئێران بە گشتی ئەو راستە باش دەزانن.
لە لایەکی دیکەش ئەگەر چاو لێ بکەین کە لە ئەگەری روودانی شەرێکی وادا بزانین کە بەرپرسیارە بێ گوومان ئەوا دەسەڵاتدارانی ئێرانی گەرەترین پشکیان بەر دەکەوێ، لەگەڵ ئەوەی کە  بەرپرسانی ئێران هەموو کات پێداگری لەسەر ئەوە دەکەن کە بەرنامە ناوەکیەکانیان بۆ مەبەستی نا سەربازی بەکار دێنن و هەمیشە پێداگری لەسەر ئەوە دەکەن کە ئەوەش مافی رەوای خۆیانە بەڵام ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دردونگن لە نیەت پاکی کۆماری ئیسلامی  و ئەوان کاتێک چاو لێدەکەن ئێران دەستی لە ئاژاوە نانەوەو سەرنەکەوتنی پرۆسی ئاشتی نێوان فەلەستینیەکان و ئیسرائیلیەکاندایەو هەروەها پشتیوانی دەرەجە یەکی حیزبوڵڵای لوبنانە و دەستیشی لە پشێویەکانی ئێراق دا هەیە و پشتیوانی لە گرووپە تیرۆریستیەکان لە زۆربەی وڵاتانی ناوچەکە دەکا وپشتیوانی راستەخۆ لە بەشار ئەسەد دەکات و ... هتد و هەروەها سەرۆک کۆمارەکەی بە ئاشکرا داوای سڕینەوەی ئیسرائیل لەسەر نەخشە دەکات ئاوا باوەر کردن بە وەها بانگەشەیەک قورسە و زۆر جێگای گومانە.
ئێران جیا لە پرسی بەرنامە ناوەکیەکەی دەگەڵ کۆمەلێک کێشەی تر بەرەو روویە کە یەکێک لەوان پرسی پێشێل کردنی مافی مرۆڤە لە ئێران دا  و ئەو پرسەش زیاتر لە کۆتاییەکانی ٢٠١١ زایینی و سەرەتای ساڵی نوێی زایینی لە لایەن کۆمەڵگای جیهانی  بە گشتی و نەتەوە یەکگرتوەکان بە تایبەتی گرینگی زیاتری پێ دراوە کە ئەویش خۆی لەوە دا بینیەوە کە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەحمەد شەهیدی وەک رێپۆرتێی شۆرای  مافی مرۆڤ ئەو رێکخراوە دیاری کردو بەرپرسایەتیەکەشی بەم دوایانە لە بارەی پرسی مافی مرۆڤ لە ئێران دا درێژی پێ درا، بەڵام ئەوەی راستی بیت مەسەلەی ناوەکی ئێران لە ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی گرینگی زیاتری پێ دەدرێ و لەو بارەوە ئێران زیاتر لە ژێر فشار داوێن.
دەتوانین ئەم خولە لە توویژەکان وەک دوایین شانس چاو لێ بکەین بۆ چارەسەری ئاشتیانەی بەرنامەی ناوەکی ئێران و لە ئەگەری سەرنەکەوتنی ئەم خۆلە لە وتووێژانە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی چیتر چاوەرێ ناکەن کە کۆماری ئیسلامی کات بکوژێ و بە مەبەستەکانی بگات و ئەوا ئەگەری روودانی شەڕ هەر ئان لە ئارا دا دەبێ و بەرپرسانی ئێرانیش لەو پێوەندیەدا خەتاباری سەرەکین.

۱ نظر: