۱۳۹۱ فروردین ۱۷, پنجشنبه

حیزبەکان و هەڵبژاردن لە ئێراندا


ئامادە کردن و وەرگێڕان: چیا کوردستانی
حیزبی سیاسی بەرهەمی پێشکەوتنی گەشەکردنی کلتووری دێموکراتیانە لە کۆمەڵگادا و کلتووری حیزبیش وەک بەشێک لە سەرمایە و دەستکەوتەکانی هەر وڵاتێک ئەژمار دەکرێت. هەڵبژاردنی پارلمانی نۆهەم لە ئێراندا لە کاتێک دا بەرێوە دەچێت کە زۆربەی رێکخرا و حیزبەکان "بە تێکدەرو پێشێلکەری یەکیەتی نەتەوەیی" ناسێندراون.
ئەسڵی ٢٦ی یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی دەڵێ: "حیزبەکان، کۆمەڵەکان، رێکخراو و دامەزراوە سیاسی‌و سینفی یەکان یان کەمایەتیە ئایینیەکان ناسراو و ئازادن. بەو مەرجەی کە لەگەڵ بنەماکانی سەربەخۆیی، ئازادی، یەکیەتی نەتەوە، رێوشوێنە ئیسلامیەکان بێنەوە و بنەمای کۆماری ئیسلامی لە ژێر پێ نەنێن. ناتوانرێ رێگری لە بەشداری کردنی هیچ کەس بگیرێ تێیایاندا یان بەزۆر بەشداری پێ بکردرێ تێیاندا.
ئەم ئەسڵە کە لە قسەکانی زۆرێک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی دەردەکەوێ بۆ رازی کردنی یاساییانەی رێکخراو و حیزبەکان داندراوە، تاکوو ئێستا زۆرتر بۆ هەڵوەشاندنەوەی حیزبەکان و رێکخراوەکان یان مەحکوم کردنی هەوڵدەرەکانیان بەکار هاتووە.
مەرجی پابەندبوون بە '' رێوشوێنە ئیسلامیەکان'' لە یاسای بنەڕەتیدا، هەر مەیل، ویست و داخوازێکی نا ئیسلامی یان داب و نەریتی لە دامەزراندنی حیزب بێبەش دەکات. پپێناسەی ''بنەمای کۆماری ئیسلامیش'' روون نیە. هێندێک '' دەسەڵاتداریەتی بێ سنووری زاناکان'' (ولایت مطلقە فقیه) بە بنەما و بنەرەتی کۆماری ئیسلامی دەزانن و رخنەگران و دژبەرەکانی ئەم ئەسلە لە مافی دامەزراندنی حیزب یان هەبوونی هەر رێکخراو و کۆمەڵەیەک بێ بەش دەکات.
مەرجی "یەکیەتی نەتەوە" ش ناروونە هەر رخنەیەک لە سیاسەتی دەرەوە، بەرگری و ئاسایشی دەوڵەت دەتوانرێ بە ''تێکدەری یەکیەتی نەتەوە" بناسێنین.
چالاکی حیزبی لە کۆماری ئیسلامیدا زۆربەی جار بە هەرەشەیەک بۆ دەر یەکیەتی نەتەوە زانراوە. ئەم روانگە ئاسایشیە بە تایبەت لە سەردەمانێک وەک شەڕ لەگەڵ ئێراق یان چونەسەری قەیرانی ناوەکی پڕرەنگتریش بووە.
کۆمیسیۆنی بەندی ١٠ و چاوەدێری ئیستسوابی
بە پێی مادەی ١٠ی یاسای حیزبەکان، چاوەدێری لەسەر حیزبە سیاسیەکان لە ئێراندا لە ئەستۆی کۆمیسیۆنێکە کە پێک هاتوە لە ''نوێنەری دادوەری هەموو وڵات، نوێنەری شۆرای بەرزی دادوەری، نوێنەری وەزارەتی وڵات و دوو نوێنەری پارلمان کە پارلمانی شۆرای ئیسلامی هەڵیاندەبژێرێ و ناو نوسی و بە فەرمی ناسینیان لە گرەوی رەزامەندی ئەم کۆمیسیۆنە دایە.
ئەمە لە کاتێک دایە کە هیچ شوێنێک بۆ نوێنەرانی دامەزراوە نا حکومیەکان و کۆمەڵگەی مەدەنی لەم کۆمیسیۆنەدا لەبەرچاو نەگیراوە و دەسەڵاتی دادوەری و دەسەڵاتی بەرێوەبەری بە تاوەتی دەستیان بەتەواوەتی کراوەیە لە رەزامەندی دەربڕین یان دژایەتی کردن لە گەڵ دامەزراندنی حیزبێک و گرووپ و رێکخراوێک یان یاساغ کردن و هەڵوەشاندنەوەیان.
بە مردنی ئیمام خومەینی و پێکهاتنی شۆڕای چاوەدێری (شورای نگهبان)، بازنەی بیانووپێ گرتنەکانی کۆمیسیۆنی بەندی ١٠ لە حیزبەکان را گەیشتە تاکەکان. بە گونجاندنی "چاوەدێری بەباش زانین" پێویست بووو کە شایستەیی و شیاوی کاندیدەکاانی هەڵبژاردن بەر لە پەسەند کردن و دەنگی خەڵک، لە پاڵوێنەو چاوی شۆرای چاوەدێریش تێپەڕبێت.
کەشی سیاسی سنووردار و بێ بەربەرەکانی ئێران دوای هەڵبژاردنەکانی دەورەی دەهەمی سەرۆک کۆماری لەجاران داخراوترە و دوو حیزبی گەورەو ناسراوی ریفۆرمخواز واتە ''جەبهەی موشارەکەتی ئیسلامی و رێکخراوی موجاهدینی ئیسلامی هەڵوەشاوە راگەیەندراون و رێبەرەکانیان لە زیندان دان.
کەمتر لە دوو مانگ ماوە بۆ هەڵژاردنی پارلمانی نۆهەم، بەڵام زۆرێک هەر لە ئێستا را ئاکامەکەی دەزانن. ناونووس کردنی خوازیارەکانی کاندید بوون تەواو بووە و هەوڵدانی وەزیری وڵات بۆ پاساو دانی کەمکردنەوەی کاندیدەکان وا نیشان دەدات کە هەڵبژاردن تاکوو چ رادەیەک لە لایەن خەڵکەوە پێشوازی لێکراوە.
کلتووری حیزبی و هەڵبژاردن
چالاکی ئازاد و بەرپرسانەی حیزبەکان و راگەیەنەکان، بە یەکێک لە باشترین و کاریگەرترین ئامرازەکانی چاوەدێری کردن لە سەر کردەوەی دەوڵەتەکان و حکومەتەکان دادەنرێ. ئەم چاوەدێریە بە واتای هەرەشە و روخاندن نیە، بەڵکوو لە زۆر بوار دا لایەنی هاریکاری و پاراستنیشی هەیە.
بەڵام پێکهاتەی سیاسی ناوەندخواز لە ئێراندا سەرەکیترین هۆکاری دروست نەبوونی حیزبە سیاسیەکانن. ئەم پێکهاتەیە جیا لە دەسپێکی "مەشروطە"دا  و لە نێوان ساڵەکانی ١٣٢٠ تاکوو ١٣٣٢ پالەپەستۆی خستۆتە سەر کۆمەڵگای ئێران و بۆتە هۆکاری لاوازی لە پێوەندی راستەوخۆی نێوان دامەزراوەکان و جەماوەری خەڵک.  لە لایەکی دیکەوە حیزبەکانی ئێران بە چاوپۆشی لە کارکردی ئەرێنی یان نەرێنیەکانی خۆیان بە هۆی سەرکوتی سیستەمی دەسەڵاتخواز قەت نەیانتوانیوە ببنە حیزبی پارلمانی و یاسایی.
حیزبی سیاسی لە سەردەمی پەهلەویدا سەرەتا یاساغ بوو و ترس و بێدەنگی دوای کودەتای ٢٨ی گەڵاوێژیش بوو بە هۆی پێک هاتنی رێکخراو نهێنیە سیاسیەکان.
حیزبی کۆماری ئیسلامی یەکەم ئەزموونی بەرپرسانی دەوڵەتی تازە لە دامەزراندنی حیزب بوو، بەڵام ئەم حێزبە دوای ماوەیەک لە بەر ئەوی کە دەسەڵات خۆی لە خۆیدا لای دامەزرێنەران و پەرپرسان دابەش کرابوو، هەڵوەشایەوە. رێکخراوەکان و کۆمەڵە نەهێنیە جۆراو جۆرەکانی کە دوای شۆرش دەستیان بە چالاکی کردبوو، لە دەیەی شێست یەک لە دوای یەک سەرکووت کران. لەگەڵ ئەوەشدا چاوەدێران دەڵێن کە بۆشایی حیزبە سیاسیەکان لە تەمەنی سی و سێ ساڵەی کۆماری ئیسلامیدا قەت بە رادەی ئەو چەند ساڵەی دوایی هەست پێنەکراوە.
هەڵبژاردنەکانی دەورەی نۆهەمی پارڵمانی شۆرای ئیسلامی
لە سەرەتای هەڵبژاردنەکانی دەورەی نۆهەمی پارڵمانی شۆرای ئیسلامی جیا لە بەربەستە بنەمایەکان، بەشی دەسترۆیشتووی دەسەڵات هیچ نەرمیەکی بە نیسبەت  وەرگرتنی پێویستیەکانی هەڵبژاردنێكی ئازاد و دادپەرەرانە لە خۆی نیشان نەداوە. ئەو مەرجانەی کە پێش مەرجگەلێکی وەک دەستراگەیشتنی ئازادی هاوڵاتیان بە زانیاریەکان یان زانیاری گەیاندنی دوو لایەنە و ئازادی ئەوان بە حیزبەکان و گرووپەکان، مافی هەلبژێردرانی تەواوی هاوڵاتیان، دەسەڵاتی دادوەری سەربەخۆ یان بێ لایەنی و دوور کەوتنەوەی چەکدارەکان لە پرۆسەی هەڵبژاردن لە ئێرانی ئێستادا مەرجگەڵێکن کە دەست وێراگەیشتنیان دوورە.
سرینەوەی دامەزراوەی حیزب لە ژیانی سیاسی کۆمەڵگەی ئێران دا تەنیا بە سەرکووت و یاساغ کردنی حیزبە ناخودی و ریفۆرمخوازە مەزهەبیەکان سنوور دار نەبۆتەوە. باڵە کۆنە پارێز و بنەما خوازی بەشدار لە دەسەڵاتیش لە دامەزراندنی حیزبهایەکی وەڵامدەر بە بەرنامەیەکی روون خۆیان پاراستووە و دامەزراوە سیاسیەکانی خۆیان لە چوارچێوەی یەکگرنگەڵێکی وەک "جبهەی ایستادگی"، ''جمعیت ایثارگران"ی شۆڕشی ئیسلامی  و جمعیت آبادگران ئێرانی ئیسلامی پێکیان ‌هێناون.
شرۆڤە کارانی سیاسی دەڵێن کە بەردەوامی و خۆراگری ئیستبدادو سەرەڕۆیی سیاسی، گەشە نەکردنی چینەکان و کۆمەڵگەی ئێران لە ئابووری پشت ئەستوور بە دابەش کردنی داهاتی نەوەت، نەبوونی کلتووری دێکوکراتیک لە کۆمەڵگا دا، دەولەتی بوونی حیزبە سیاسیەکان بەشێک لە هۆکارەکانی سەنەکەوتنی حیزبەکانن لە ئێراندا.
ئەوان درێژە بە قساکانیان دەدەن و دەڵێن کە هەڵبژاردن لە ئێران دا  نا ئازاد، نا دادپەروەرانە، فێڵاوی و ناتەندروستە ئەو گونجانەی تێدا نیە کە دەسەڵات بگوازرێتەوە بە شێوەیەکی راستەقینە.
کەسانێک کە تاکوو بەر لەمە پشتیوانیان لە بەشداری کردن لە هەڵبژاردن دەکرد وەک رێگا یان کوێرە رێگایەک بەرەو دێموکراسی، هەنووکە باس لە بایکوتی هەڵبژاردن دەکەن و گەیشتن بە "دموکراسی حداقلی" دێموکراسیەکی کەم بە گۆرانکاری لە یاسای بنەڕەتی و پێکهاتەی ئەرایی لێک دەدەنەوە.
سەرچاوە: ئەنتەرنێت

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر