ئەو خۆپێشاندانە کە لە بەردەم باڵوێزخانەی کۆماری
ئیسلامی لە شاری هێلسینکی بەرێوە چوو کە کۆمەڵیک لە چالاکانی سیاسی دانیشتووی
وڵاتی فینلاند تێی دا بەشدار بوون، و بە وتنەوەی دروشمی ''زندانی سیاسی آزاد باید
گردد" و ''کەبەدوەند آزاد باید گردد'' دەستی پێ کرد و دواتر راگەیەندراوی کۆمیتەی
پشتیوانی لە کەبودوەند بە هەردوو زمانی کوردی و فارسی خوێندرایەوە. کە لەودا سەڕەڕای
ئاماژە کردن بە بارودۆخی نالەباری ''کەبودوەند'' کرابوو و هەروەها داوا لە دەوڵەتی
فینلاند و رێکخراوە نێودەوڵەتیەکانی مافی مرۆڤ کرا بوو کە رۆڵ و نەخشی خۆیان بگێرن
لەو پێوەندیەدا.
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر