۱۳۹۱ تیر ۲۴, شنبه

رێکخراوی چاوەدێری مافی مرۆڤ: ''کەبودوەند ئازاد بکەن''


کەبودوەند لە زیندان دا بە دەست نەخۆشی‌یەوە دەناڵێنێت
 و رێگەی پێنادرێت چارەسەری پێویستی بۆ بکرێت
رێکخراوی چاوەدێری مافی مرۆڤ داوای لە کۆماری ئیسلامی کردوە کە دەست بەجێ "محمد صدیق کبودوند'' و ''احمد امویی'' ئازاد بکەن. و هەروەها داواشی کردوە ئەو دوو رۆژنامە نووسە ناسراوەی ئێران چارەسەری پزیشکیان بۆ بکرێت.

شایانی باسە محەمەد سدیق کەبودوەند کە بە باوکی مافی مرۆڤی کوردستان ناسراوە بە تاوانی هەوڵدان بە دژی ئاسایشی نەتەوەیی لە رێگای پێک هێنانی ''رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان'' و چالاکی کردن لەم رێکخراوەدا دە ساڵ و هەروەها بانگەشە بە دژی سیستەمی کۆماری ئیسلامی یەک ساڵ  سزای بەندیخانەی بۆ بڕاوەتەوە.
رۆژی ١٠ی مانگی پووشپەر لە لایەن کوردەکانی لە فەیس بووک دا کەمپەینێکی بەرین بۆ پشتیوانی لە کەبودوەند پێک هات و لە زۆر وڵات چالاکی مانگرتن بەم بۆنەوە ئەنجام دران.
هەروەها ئەحمەد ئەموویش لە دوای نووسینی راپۆرتگەڵێکی رخنە گرانە لە کردەوەی ئابووری دەوڵەت رەوانەی بەندیخانە کرا و هەنووکە لە زیندانی ''رجایی شهر''دایەو کە دوو رۆژ لەمەوبەر دوای تێپەڕ کردنی ٢٠ رۆژ لە ژووری تاکەکەسی دا گواستراوەتەوە بۆ ژووری گشتی بەندیخانە.

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر