۱۳۹۱ مرداد ۲, دوشنبه

دوو برای کورد خەڵاتی ''ئێلیزابێت تایلۆر''یان وەرگرت


ڕۆژی دووشەممە لە مەراسمێکدا کە بە بۆنەی نۆزدەیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی ئایدز لە واشینگتۆن گیرا خەڵاتی ''ئێلیزابێت تایلۆر'' درا بە دوو برای  دوکتۆری کورد بە ناوەکانی ''ئارەش و کامیار عەلایی'' .
ئەم خەڵاتە بەشێوەی هاوبەش لەلایەن دامەزراوەی نێودەوڵەتی ئایدز و بونیادی لێکۆڵینەوە لە ئایدز پێشکەش دەکرێ و ئەمساڵ یەکەمین ساڵی پێشکەش کرانی بوو.
بەرێز ''ئارەشی عەلایی'' وتی: کە وەک دوکتۆرێک، زۆر دڵخۆشم کە دەبینم کەسانی جۆراوجۆر بە رۆڵی کۆمەڵایەتی جۆراوجۆر لە بوای ئایدز دا چالاکی دەکەن. هەروەها بەرێز ''کامیار عەلایی''ش لە وتەکانی دا بەبۆنەی وەرگرتنی ئەم خەڵاتە وتی: کە سانی گیرۆدە بوو دەبێ  بە دادپەروەری، سەربڵندی، رێزو سۆزەوە چارەسەر بکرێن. هەروەها ئاماژەی بەوە کردوە کە دەبێ ''هەموو ئەو کەسانەی کە تووشی ئایدز بوون بە ژیان مافی یەکسانیان هەیە.''

''ئارەش و کامیار عەلایی'' کە خەڵکی شاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستانن چەند ساڵە لە وڵاتی ئەمریکا دەژین و هەردووکیان لە بواری ناساندنی نەخۆشی ئایدز و کۆنترۆڵ کردنی سەربەخۆیانە چالاکیان کردوە، هەروەها جێگای ئاماژەیە کە ئەم دوو برایە لە لە ساڵی ٢٠٠٨ بە تاوانی هەوڵدان بۆ روخاندنی کۆماری ئیسلامی لە ئێران دەستبەسەر کران و هەر کامە لە "ئارەش عەلایی" شەش ساڵ و "کامیار عەلایی" سێ ساڵ زیندانیان بۆ بڕایەوە.

جێگای ئاماژەیە کە ئەو دوو برا کوردە ساڵی ڕابردووش خەڵاتی مافی مرۆڤ و تەندروستی رێکخراوی نێودەوڵەتی تەندروستیان لە ئەمریکا وەرگرتووە .

سەرچاوە: بی بی سی فارسی














هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر