۱۳۹۲ شهریور ۹, شنبه

بیرو بۆچوونەکانی زانایانی یاسا

شەش: بیرو بۆچوونەکانی زانایانی یاسا وەک سەرچاوەی مافە بنەڕەتیەکان
لێکۆڵینەوەکان، بیرۆبۆچوونەکان و بەرهەمەکانی زانایانی یاساش وەک سەرچاوەیەک لە سەرچاوەکانی مافە بنەڕەتیەکان چاویان لێ بکرێت.

۱۳۹۲ شهریور ۲, شنبه

خوخدە، داب و نەریت

پێنجەم: خوخدە، داب و نەریت وەک سەرچاوەی مافە بنەڕەتیەکان
یەکێک لە سەرچاوەکانی مافە بنەڕەتیەکان داب و نەریتە کە تەنانەت لەوڵاتانەش کە یاسای نووسراویان هەیە گرینگی زۆری هەیە. بۆ نموونە بە پێێ یاسای بنەڕەتی نەنووسراوی ئینگلیز، پاشا مافی ئەوەی هەیە کە خۆی لە واژۆ کردن و ڕاگەیاندنی ئەو یاسایانەی کە ئەنجومەنی خەڵک و لۆردەکان پەسەندیان کردوە پارێزێت،

ئاڵا و سروودی نیشتیمانی کوردستان

ئاڵای كوردستان
هه‌موو گه‌لانى سه‌ر رووى ئه‌م زه‌مینه‌‌، ئه‌وانه‌ى سه‌ربه‌ستن یان به‌ شێوه‌یه‌كى فیدرال ده‌ژین خاوه‌نى ئاڵاى خۆیانن، ئاڵاى كوردستانیش ئاڵاى كوردستانى فیدراڵه‌ و له‌ ته‌واوى ئه‌و ناوچانه‌ى له‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دان، له‌ داموو ده‌زگا حكوومییه‌كان و ئۆرگانه‌ ڕسمییه‌كان شه‌كاوه‌یه‌.

۱۳۹۲ مرداد ۲۷, یکشنبه

کۆمەڵگای پێشکەوتوو و کۆمەڵگای دواکەوتوو

یەکەم جار کە لە یونان خۆم لە ناو کۆمەڵگایەکی ئەوروپی دا دیت و ئەو هەموو مرۆڤە جۆراو جۆر و جیاوازەم دیت لە رووی نەتەوە، کلتوور، ئایین، ڕەنگی پێست و بۆچوونەوە زۆر زۆر سەرنجی ڕاکێشام شتێک کە لە کۆمەڵگای کوردستان دا نەم دیتبوو. لەو کاتەوە زۆرر بیرم لەوە کردۆتەوە کە چون و چی وای کردووە کە ئەم هەموو مرۆڤە بە جیاوازیەکی زۆری  نەتەوەیی، کلتووری، ئایینی و رەنگی پێست و بیرو بۆچوونەوە  لێرە وێک هەڵدەکەن و چێژ لە ژیان وەردەگرن و دەسەڵاتیش ئەوە بە کۆڵکە زیرینەیەک بەشوبهێنێت کە کۆمەڵگا جوان دەکات و بەرەو پێشەوەی دەبات، بەڵام لە وڵاتانی

۱۳۹۲ مرداد ۲۶, شنبه

ڕێوشوێنی دادگایی کردن

چوارەم: ڕێوشوێنی دادگایی کردن وەک سەرچاوەی مافە بنەڕەتیەکان
لە هەندێ لە وڵاتاندا یاسای بنەڕەتی لە لایەن دادگاکانەوە شرۆڤە دەکرێ لە ئاکامدا بیردۆزێک کە لە شرۆڤەی دادگاکان لە یەک بنەما یان گرووپ واژەی یاسای بنەڕەتی دێتە کایەوە دەبێتە ڕێوشوێنی دادگایی کردن.[1] و لە ئاکامدا ڕێوشوێنی دادگایی کردن دەبێتە سەرچاوەیەک لە مافە بنەڕەتیەکان زۆرێک لە بابەتەکان لە پێوەندی لەگەڵ بنچینەکانی حکومەت یان دەسەڵاتە باڵاکانی وڵات یان پێوەندیدارن بە ماف و ئازادیەکان و سنوورەکانیان لە دادگاکاندا بڕیارگەڵێک دەدریت و بە تێپەربوونی کات دەبێتە ڕیوشوێنی دادگایی کردن و لە ئاکامدا لەگەڵ سەرچاوەکانی مافە بنەڕەتیەکان گرێ دەدریت.

۱۳۹۲ مرداد ۱۹, شنبه

بڕیارو راسپاردەکانی سەرۆکی وڵات

بڕیارو راسپاردەکانی سەرۆکی وڵات وەک سێهەم سەرچاوەی مافە بنەڕەتیەکان
بڕیار و راسپاردەکانی سەرۆکی وڵات یان رێبەر و هەر کەسێکی کە لە سەرووی هێرەمی دەسەڵات دا بێت لە سەرچاوەکانی مافە بنەڕەتیەکانە. هەڵبەت بڕیار و راسپاردەکانی سەرۆکی وڵات نابێ لەگەڵ یاسای بنەڕەتی و یاسا ئاساییەکان دژایەتی هەبێت،

۱۳۹۲ مرداد ۱۲, شنبه

یاسا ئاساییەکان سەرچاوەی دیکەی مافە بنەڕەتیەکان

زۆرێک لە یاسا[1] ئاساییەکان بە بەشێک لە سەرچاوەکانی مافە بنەڕەتیەکان دێنە ئەژمار. یاسای بنەڕەتی باس لە بنەما گشتیەکان دەکات و ئەو پرسانەی کە گرینگیان کەمترە بۆ یاسای ئاسایی جێ دەهێلێت.


بۆ نموونە سەبارەت بە پێک هێنانی دەسەڵاتی یاسا دانان یاسای بنەڕەتی بنەمای هەڵبژاردنی گشتی و ڕاستەوخۆ پەسەند دەکات، بەڵام ئەمە کە دابەش کردنی ناوەندەکانی هەڵبژاردن لە وڵات دا چۆن بێت،

۱۳۹۲ مرداد ۵, شنبه

تایبەتمەندی پێویست بۆ یاسای بنەڕەتی

لە رووی پیشەیی و شێوازی رێکخستن و شێوە و ناوەڕۆک یاسای بنەڕەتی دەبێ مەرج و تایبەتمەندیەکی هەبێت کە یاساناسانی شارەزا پێداگری لەسەر دەکەنەوە لەوانە:
ئا ـ گشتی بوون: یاسای بنەڕەتی نابێ بچێتە ناو وردەکاریەکانەوە، وردەکاری پرسەکان کاری یاسا ئاساییەکانە. بەبەت گەڵێک وەکوو شێوەی دادگایی کردنەکان، رێکخراوی وەزارەتەکان، شێوەی رێکخستنی ئۆرگانەکان، ڕێگاکانی دابین کردنی پێداویستیەکان و چارەسەر کردنی کەموکورتیەکان، ئەرک و دەسەڵاتەکانی بەرپرسانی بەڕێوەبەری وڵات نابێ لە یاسای بنەڕەتی دا بێتە بەر باس. هێنانی وەردەکاریەکان، یاسای بنەڕەتی لە شێوەی بنچینەیی دێنێتە دەرێ و لە تەمەنی کەمدەکاتەوە و هەلی گونجانی یاسای بنەڕەتی نادات لە گەڵ هەلومەرجی تازەدا.

۱۳۹۲ تیر ۲۹, شنبه

هەموار کردن یان پێداچوونەوە بە یاسای بنەڕەتی

لە بنچینەدا یەکێک لە خەسلەتە باشەکانی یاسای بنەڕەتی بەردەوامیەتی. یاسا نابێ بۆ ماوەیەکی کورت پەسەند بکرێت. خەسڵەتی هەمیشەیی بوون بۆ یاسای بنەڕەتی زۆرتر دەخریتە بەر سەرەنجەوە. لەگەڵ ئەوەشدا چوونکە نووسینی یاسا لە لایەن مرۆڤەوەیە هەرچەندە کە دوارۆژ لەبەرچاو بگرێت،  دوای  ماوەیەک یاسا پێویستی بە چاکسازی و گۆرانکاری دەبێت. تەنیا یاسای ئیلاهیە کە لە رووی دەسەڵاتی خوڵقێنەر لەسەر ژیانی جیهان، هەتا هەتاییە. شێوەی پێداچوونەوە لە یاسای بنەڕەتیدا لەگەڵ یاسای ئاسایی جیاوازی هەیە. بۆ گۆرینی یاسای بنەڕەتی دەبێ مەرج و تەشریفاتێکی زۆر تایبەت هەبێت تاکوو بە سانایی یاسای بنەڕەتی نەخرێتە بەر چاکسازیەوە. چۆنیەتی و شێوەی چاکسازی لە هەندێک لە یاسا بنەڕەتیەکاندا نەهاتووە و بێ دەنگی لێکراوە.

۱۳۹۲ تیر ۲۲, شنبه

بنەمای بەرزی یاسای بنەڕەتی لە سەر یاسا ئاساییەکان

وا باوە و بنەما ئەوەیە کە تەواوی یاسا ئاساییەکانی وڵاتێک و هەموو پەسەند کراوەکانی دەوڵەت (نامەپەسەندکراوەکان، ئایین نامە، بەرنامەو پێڕەو، بڕیارو ڕێساکان) لەگەڵ یاسای بنەڕەتی بێنەوە و ئەمە ئەکامی بەرزی یاسای بنەڕەتیە. ئەگەر یاسای ئاسای بتوانێ یاسای بنەڕەتی پێشێل بکات پلە بەندی و هیرارشیەتی یاسایی و بەرزی بۆ یاسای بنەڕەتی نامێنێتەوە لەم کاتەدا یاسای بنەڕەتی هەروەکوو یاسای ئاساییە.