ئەمڕۆ دوای پازدە
مانگ خولێکی دیکە لە وتوویژی ئەندانانی
گرووپی پێنج کۆ یەک (١+٥)لەگەڵ نوێنەرانی ئێرانی لە ئەستەمبوڵ دەستی پێ کرد، ئەوە
لە کاتێک دایە کە چەندین مانگ لە وە پێش گەمارۆکانی سەر ئێران لە لایەن ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی زۆر توندتر لە جاران
بوونەتەوە و ئەگەری هێرشی سەربازیش بۆسەر ئێران زۆر زیادی کردوە.
ئەمریکا هەر لەم
ماوەیەدا ناوێکی گەورەی دیکەی فرۆکە هەڵگری لە کەنداوی فارس دا جێگیر کردوە، ئەوە
لە کاتێک دا بوو کە دوای هەڕەشەی بەستنی گەرووی هورمز لە لایەن ئێرانەو ئەمریکا
ناوێکی دیکەشی بۆ ئەو کەنداوە بەڕێ کرد و بە
بێ کێشە لە گەرووی هورمزیش دا تێپەر بوو.