
بە بڕوای من ئەگەر بمانهەوێ کۆمەڵگاکەمان پێش
بکەوێ دەبێ ژن ئازاد بێت و هەست بە ئازادی بکات بەشدار بێت لە لە هەموو بوارەکانی
کۆمەڵگادا چونکە هەموو مرۆڤەکان لە لایەن ژنانەوە پەروەدە دەکرێن لانی کەم لە
قۆناغی لەدایک بوون دا تاکوو دەگاتە قۆناغی خوێندن هەرچەند ئەو دەورانە لە
کۆمەڵگای ئێمە دا زۆر زیاترە. جا بۆیە منداڵێک لە لایەن ژنێک یان دایکێک پەروەردە
بکرێت کە هەست بە چاوەساوەیی بکات و خوێندەواری نەبێت ئاوا بە رادەیەکی زۆر ناتوانێ
منداڵێکی ئازاد و سەربەخۆ بێت و باوەڕی بە
خۆی و تواناکانی هەبێت.
لە
رۆژی هەشت مارس دا داوا لە کچان و ژنانی وڵاتەکەم دەکەم کە هەوڵ بدەن لە
پێناو وەدیهێنانی یەکسانی و مافی وەک یەک لە گەڵ پیاوان و لەو پێناوەدا نەترسانە
بێنە مەیدان و بۆ ئەوە چاو لەدەستی پیاوان نەبن.
هەمدیسان داوا لە ژنان دەکەم کە لە جیاتی خۆ
خەریک کردن بە کارە لاوەکیەکان هەوڵ بدەن گرینگی بە کارە سەرەکیەکان بدەن وەک
بەشداری سیاسی.
پیرۆز بیت رۆژی ژنان
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر