۱۳۹۰ اسفند ۱۳, شنبه

سەرەنجێک لەسەر کۆمەڵکوژییەکەی ''شێرناخ''

چیا کوردستانی

کوردستان جوگرافیایەکە کە لە سەدەی شازدەهەمەوە دابەش کراوە و ئەو جوگرافیایە بەسەر چوار وڵات ئێران، تورکیە، ئێراق و سوریەدا دابەش کراوە و چەندین سەدەیە خەڵکی ئەم جوگرافیایە لە پێناو وەدەست هێنانی مافی نەتەوەیی خەبات دەکەن بەڵام، جیا لە باشووری کوردستان بەشەکانی دیکە هەر لە ژێر داگیرکاری دان. بەشی هەرە زۆری ئەو جوگرافیایە لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی تورکیە دایە.




تورکیەی نوێ لە دوای لەبەر یەک هەڵوەشای ئیمپراتۆری عوسمانی لە لایەن کەماڵ ئاتاتورک دامەزرا کە رووناکبیرانی کورد دەورێکی کاریگەریان هەبوو هاوکاری کردنی کەماڵ ئاتاتۆرک وهاورێیانی لە پێناو دامەزراندنی تورکیەدا بەڵام، ناوبراو هەر دوای بەهێز بوونی دەوڵەتەکەی خیانەتی لە کوردان کردو پشتی لە بەڵێنەکانی کردو کوردانی بەتوندی خستە ژێر فشارو سەرکوتی کردن. لەو کاتەوە کوردەکانی ئەو بەشەی کوردستان لە پێناو بەدەست هێنانی مافە نەتاوەتیەکانیان خەباتیان کردو چەندین شۆرشیان بەرپا کردن کە هەر جارەی بە توندی لە لایەن دەوڵەتی شۆڤێنیستی تورکیەوە سەرکوت دەکرا کە دیار ترینیان شۆرشی دەرسیم بوو کە هەموو خەباتکارەکانی و تەنانەت زۆربەی دەرسیمیەکانیش کۆمەڵ کوژ کران کە دوای ئەو هەموو ساڵە تازە سەرۆک وەزیرانی تورکیە بە مەبەستی پروپاگەندە بۆ حیزبەکەی، باس لەو کۆمەڵ کوژیە دەکات!

هەروەها بەر لە شۆرشی دەرسیمیش بەشێوەیەکی رێکخراو زیاتر لە یەک ملیۆن ئەرمەنیان جینۆساید کرد کە تاکوو هەنووکەش نکۆڵی لێ دەکەن و تەنانەت هەر وڵاتێکیش کە باس لە جینۆساید کردنی ئەرمەنیەکان دەکات بەتووندی لە روووی دیپلۆماسیەوە بەرەو رووی دەبنەوە وهەوڵ دەدەن پێش بەوە ببگرن کە پرسی جینوساید کردنی ئەرمەنیەکان لە و وڵاتە بەفەرمی بناسرێ، کە تازە ترینیان پەسەند کرانی قانونی تاوانکاری "نکۆڵی کردن لە کوشتنی بەکۆمەڵی ئەرمەنیەکان" لە پارلمانی فەرانسە بوو کە دەوڵەتی تورکیە هەموو هەوڵی دا کە پێش بە پەسەند کردنی ئەو قانونە بگرێ لە پارڵمانی فەرانسە دا بەڵام، نەیتوانی و ئەو قانونە پەسەند کراو هەرەک چاوەروان دەکرا حکومەتی تورکیە بەتووندی هەڵوێستی گرت سەفیری خۆی لە فەرانسە کشاندەوە و راگەیەنە ناوخۆییەکانی تورکیەش بە تووندی هێرشیان کردە سەر دەوڵەتی فەرانسە، دواتریش شۆڤێنیستانی تورک سایتی ئەو کەسەیان هەک کرد کە پێشنیاری ئەو قانونەی کردبوو بە پارلمانی فەرانسە ئەوەەش ئاماژەیە بەوە کە هەستی شۆڤێنیستی لە تورلیە هەنووکەش چالاکە و ئەوەش وەک هەمیشە بۆ خۆی مەترسیەکی گەورەیە بۆسەر کوردان لەم وڵاتەدا.

لە دوایین کردەوەی دژە مرۆییەیاندا لە ساڵی ٢٠١١ دا خەڵکی گوندێکیان لە شێرناخ کۆمەڵکوژ کرد و بەوە نیشانیان دا کە هەرکات بیانهەوێ دەتوانن کۆمەڵ کوژی بکەن و پەسەند کرانی قانونی تایبەت یان بە فەرمی ناسرانی جینۆساید کردنی ئەرمەنیەکان لە پەرڵمانی وڵاتان دا ناتوانێ هەستی شۆڤێنێستیان لەبەین بەرێت.

کاتێک دەوڵەتی تورکیە رادەگەیەنێ کە ئەوانەی کوژراون قاچاغچی بووون مەبەستی ئەوەیە کە گەورەیی تاوانەکە بشارێتەوە و بەشێوەیەک رەوایی بدات بە تاوانەکە. هەروەها دەسەڵات دارانیش تەنیا بەدەربری پەژارەی خۆیان دەیان هەوێ ئاو بەئاگرەکە دابکەن بەڵام لە ژێرەوە هەرەشە لە کەس و کاری شەهیدەکان دەکەن کە بە نهێنی و تەنیا کەسوکارەکانیان بنێژن، ئەوەش ئاماژەیە بەوەی کە ئەوان ترسیان هەیە و نایان هەوێ دنیای دەرەوە بەو پرسە بزانێ بەڵام، بەخۆشیەوە بە هۆی پێشگەوتنی ئامرازەکانی گەیاندن زۆر بەخێرایی جیهانی دەرەوەیان لێ ئاگادار کردووە و ئەگەر وا نەبایە وەک زۆر جنایەتی دیکەی شپڤێنیستانی تورد لە دژی کوردان پەدە پۆش دەکراو یان بە سادەیی رایان دەگەیاند کە کۆمەلێکی زۆریان لە شۆڕشگێرانی ''پ ک ک'' کوشتووە هەروەها لە هەندێ سەرچاوە خوێندمەوە کە ئەو کەسانەی کە کوژراون کەس و کاری چەکدارانی لایەنگری دەوڵەتی تورکیە بوون ، ئەوەش نیشانە و ئاماژەیەکی گرینگە بۆ ئەو کوردانەی کە لایەنگری لە دەوڵەتی تورکیە دەکەن کە باش بزانن کە شۆڤێنیستانی تورک تەنیا مەبەستیان ئەوەیە کە کورد لە ناو بەرن جا بۆیان گرینگ نیە ئەو کوردە دژیانە یان لایەنگریانە بەڵام، ئەوەی پێوەندی بە کوردانی باکووری کورستانەوە هەیە ئەوەیە کە دەبێ زیاتریەکگرتوو بن و دنیای دەرەوەی لێ ئاگادار کەنەوە و نەهێڵن لە چوار چیوەی هەواڵیک دا خۆی ببینێتەوە کە ئەوە رووداوێکە کە لە دەرەنجامی هەڵە رووی داوە، وەک ئەوەی کە ئەرتەشی تورکیە ئاماژەیان پێداوە. بەڵکوو ئەوە کردەوەیەکی رەگەز پەرەستانە و شۆڤێنیسیانەیە کە هەر کات ئەو مەترسیەیان لەسەرە لە لایەن ئەرتەشی تورکەوە کە ئەوەش رێکەوتنێکی نهێنیەڤلە نێوان دەوڵەت و ئەرتەشی تورک سەبارەت بە کوشتاری کوردان.

لە کۆتاییدا دەمهەوێ ئاماژە بەوە بکەم کە حیزبی دەسەڵاتداری ''AKP'' کە حیزبێکی ئیسلامیە هەمیشە رایگەیاندوە و بە شک و گومانەوە چاوی لە موسڵمان بوونی کوردەکان کردوە و ئەوەش رەوایی بەخشینە بە کۆمەڵکوژی کوردان بە شێوەیەکی ناراستەوخۆ لە لایەن ئەرتەشی تورکیەوەو هێزە ئیسلامیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و باشووری کوردستانیش وەک هەمیشە لە بەرامبەر ئەو هەڵوێستەی دەوڵەتی تورکیە و هەروەها کۆمەڵکوژیەکەی شێرناخ بێ دەنگیان هەڵبژارد کە ئەوەش گومانی سەربەخۆبوونی ئەو هێزانە لە جاران زیاتر دەکات. هەروەها دەوڵەتی تورکیە بەم کردەوەیەیی کە لە دواین رۆژەکانی ساڵی ٢٠١١ ئەنجامی دا بە دنیای دەرەوەیان نیشان دا کە بەڵگەنامەکان و قانونە نێودەوڵەتیەکانی تایبەت بە مافی مرۆڤیان بۆ گرینگ نیە و بە بێ بایەخیش چاو لەو قانونانە دەکەن کە لە پارڵمانی وڵاتان سەبارەت بە فەرمی ناساندنی جیناسایدی ئەرمەنەکان دەردەچێت و کاریگەریان لە سەر کردەوەکانی داهاتوویان و هەستی شۆڤێنیستیان نابێ.
تێبینی :
ئەو بابەتە ماوەیەک بەر لە روودانی کۆمەڵکوژیەکە نووسراوە

هیچ نظری موجود نیست:

ارسال یک نظر