حیزبی سیاسی بەرهەمی پێشکەوتنی گەشەکردنی کلتووری دێموکراتیانە لە کۆمەڵگادا و
کلتووری حیزبیش وەک بەشێک لە سەرمایە و دەستکەوتەکانی هەر وڵاتێک ئەژمار دەکرێت.
هەڵبژاردنی پارلمانی نۆهەم لە ئێراندا لە کاتێک دا بەرێوە دەچێت کە زۆربەی رێکخرا
و حیزبەکان "بە تێکدەرو پێشێلکەری یەکیەتی نەتەوەیی" ناسێندراون.
ئەسڵی ٢٦ی یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی
دەڵێ: "حیزبەکان، کۆمەڵەکان، رێکخراو و دامەزراوە سیاسیو سینفی یەکان یان
کەمایەتیە ئایینیەکان ناسراو و ئازادن. بەو مەرجەی کە لەگەڵ بنەماکانی سەربەخۆیی،
ئازادی، یەکیەتی نەتەوە، رێوشوێنە ئیسلامیەکان بێنەوە و بنەمای کۆماری ئیسلامی لە
ژێر پێ نەنێن. ناتوانرێ رێگری لە بەشداری کردنی هیچ کەس بگیرێ تێیایاندا یان بەزۆر
بەشداری پێ بکردرێ تێیاندا.