۱۳۹۰ بهمن ۲۳, یکشنبه

چیرۆکێک سەبارەت بە راسیسیم

ئەم رووداوە لە هێڵی ئاسمانی TAM روویدا

ژنێکی سپی پێست کە نزیکەی  پەنجا ساڵ دەبوو لە ناو فرۆکەدا کاتێک گەیشتە کورسیەکەی دیتی لە موسافیری لای ئەو پیاوێکی رەشپێستە. بە تووڕەیەوە  بانگی خزمەتکارەکەی کرد، خزمەتکارەکە  هات و لێی پرسی "بەرێز کێشەتان چیە"؟


ژنە سپی پێستەکە وتی: "ناتوانی ببینی"؟ کورسیەکیان بۆ داناوم کە لەلای پیاوێکی رەشپێستە، من ناتوانم لە لای دانیشم، ئێوە دەبێ کورسیەکەم بۆ بگۆڕن!
خزمەتکارەکە وتی: "بەرێز لەسەرەخۆ بن ، بەداخەوە تەوای کورسیەکان پڕن. بەڵام من دووبارە چاوێک لێدەکەمەوە تاکوو بزانم کورسی بەتاڵمان هەیە یان نا".
خزمەتکارەکە رۆیشت و چەند خولەکی دیکە گەرایەوە و وتی: "بەرێز، هەروەکوو پێم وتی بەداخەوە تەواوی کورسیەکان لە بەشی ئابووریەدا پڕن، بەڵام من لەگەڵ کاپیتانەکەشم قسە کرد و ئەویش وتی کە تەواوی کورسیەکان لە بەشی ئابووری پڕن، ئێمە تەنیا کورسی بەتاڵمان لە بەشی دەرەجە یەک هەیە."
و بەر لەوەی کە ژنە سپی پێستەکە شتێک بڵێ میواندارەکە درێژەی پێدا: "دەزانی چیە زۆر باو نیە کە کۆمپانیەیەکی فرۆکەوانی ئیزن بە موسافیرێکی بەشی ئابووری بدات کە لەسەر سەندەڵی بەشی دەرەجە یەک دابنیشێ، لەگەڵ ئەوەشدا، و بە سەرنجدان بەو بارودۆخە کاپیتانەکە وا بیر دەکاتەوە کە دانیشتنی موسافیرێک لە لای موسافیرێکی بێتام  زۆر ناخۆشە."
و دوایی خزمەتکارەکە رووی لە پیاوە رەشپێستەکە کرد و وتی: "بەرێز ئەمە بەو واتایەیە کە ئێوە کیفەکەتان هەڵگرن و وەرن بۆ بەشی دەرەجە یەک کە بۆمان لەبەرچاو گرتوون..."
تەواوی موسافیرەکان دەورووبەری کە ئەم دیمەنەیان دیت راچلەکان و لە کاتێک دا کە چەپڵەیان لێدەدا لە جێگای خۆیان هەستان.
نا بۆ راسیسم و رەگەزپەرەستی
سەرچاوە: فەیسبووک

۲ نظر:

  1. babeteki JWAN U SERNJ RAKESH BO!

    DASTAN XOSH BET KAKA CHIYA GYAN,

    پاسخحذف
    پاسخ‌ها
    1. خاهیش دەکەم کاکە کوردیش. زۆر سپاس بۆ تۆش کە سەردانی وێبلاگە ساوایەکەت کردم.

      حذف