ئەم رووداوە لە هێڵی ئاسمانی TAM روویدا
![]() |
ژنێکی سپی پێست کە نزیکەی پەنجا ساڵ دەبوو لە ناو فرۆکەدا کاتێک گەیشتە
کورسیەکەی دیتی لە موسافیری لای ئەو پیاوێکی رەشپێستە. بە تووڕەیەوە بانگی خزمەتکارەکەی کرد، خزمەتکارەکە هات و لێی پرسی "بەرێز کێشەتان چیە"؟
ژنە سپی پێستەکە وتی:
"ناتوانی ببینی"؟ کورسیەکیان بۆ داناوم کە لەلای پیاوێکی رەشپێستە، من
ناتوانم لە لای دانیشم، ئێوە دەبێ کورسیەکەم بۆ بگۆڕن!
خزمەتکارەکە وتی: "بەرێز
لەسەرەخۆ بن ، بەداخەوە تەوای کورسیەکان پڕن. بەڵام من دووبارە چاوێک لێدەکەمەوە
تاکوو بزانم کورسی بەتاڵمان هەیە یان نا".
خزمەتکارەکە رۆیشت و چەند
خولەکی دیکە گەرایەوە و وتی: "بەرێز، هەروەکوو پێم وتی بەداخەوە تەواوی
کورسیەکان لە بەشی ئابووریەدا پڕن، بەڵام من لەگەڵ کاپیتانەکەشم قسە کرد و ئەویش
وتی کە تەواوی کورسیەکان لە بەشی ئابووری پڕن، ئێمە تەنیا کورسی بەتاڵمان لە بەشی
دەرەجە یەک هەیە."
و بەر لەوەی کە ژنە سپی پێستەکە
شتێک بڵێ میواندارەکە درێژەی پێدا: "دەزانی چیە زۆر باو نیە کە کۆمپانیەیەکی
فرۆکەوانی ئیزن بە موسافیرێکی بەشی ئابووری بدات کە لەسەر سەندەڵی بەشی دەرەجە یەک
دابنیشێ، لەگەڵ ئەوەشدا، و بە سەرنجدان بەو بارودۆخە کاپیتانەکە وا بیر دەکاتەوە
کە دانیشتنی موسافیرێک لە لای موسافیرێکی بێتام
زۆر ناخۆشە."
و دوایی خزمەتکارەکە رووی لە
پیاوە رەشپێستەکە کرد و وتی: "بەرێز ئەمە بەو واتایەیە کە ئێوە کیفەکەتان
هەڵگرن و وەرن بۆ بەشی دەرەجە یەک کە بۆمان لەبەرچاو گرتوون..."
تەواوی موسافیرەکان دەورووبەری
کە ئەم دیمەنەیان دیت راچلەکان و لە کاتێک دا کە چەپڵەیان لێدەدا لە جێگای خۆیان
هەستان.
نا بۆ راسیسم و رەگەزپەرەستی
سەرچاوە: فەیسبووک
babeteki JWAN U SERNJ RAKESH BO!
پاسخحذفDASTAN XOSH BET KAKA CHIYA GYAN,
خاهیش دەکەم کاکە کوردیش. زۆر سپاس بۆ تۆش کە سەردانی وێبلاگە ساوایەکەت کردم.
حذف