ژنانی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەر لەسەر دەمی کۆماری کوردستان دا
چالاکیان کردوە بۆ مافەکانیان بەڵام بە هۆی دۆخی دواکەوتووی ئەو سەردەمی کوردستان نەتوانرا
بەشێوەیەکی باش ژنان بەشدار بکەن و بە دوای رووخانی کۆماری کوردستانیش خەباتی ژنان
کۆتایی پێ هات و دوای شۆرشی گەڵانی ئێرانیش ژنانی کوردستان چالاکیان لە ناو حیزبەکان
دا دەست پێ کرد، بەڵام ئەوی جێگای سەرنجە کە خەباتی ژنان بۆ وەدەست هێنانی مافەکانیان
لە نێو خەباتی نەتەوەی ون بووە و دەتوانرێ کە بڵێین پەراوێزیش خراوە و ژنان لەو رێکخراوانەدا
هەوڵیان داوە کە زیاتر گرینگی بە خەباتی گشتی بدەن و لەو نێوەش دا ئەگەر هەلیان بۆ
رەخسابێ ئەوا پرسی مەفەکانی خۆیان هێناوەتە بەرباس. و بەگشتی پرسی ژنیان بە لاوەکی
چاو لێ کردووە و گرنگیان بە پرسی نەتەوەیی داوە و وایان داناوە کە وەدی هاتنی مافە
نەتەوەیەکان مافەکانی ژنانیش تێدا دەستەبەر دەبن.
۱۳۹۰ اسفند ۲۰, شنبه
۱۳۹۰ اسفند ۱۷, چهارشنبه
٨ی مارس رۆژی ژن پیرۆز بێت
٨ مارس رۆژی ژن، رۆژی ژیان، رۆژی ئازار،
ئازارێک کە هەموو ئێمە بۆ چاوهەڵێنانمان بە دنیا لە ژنمان دا پێک هێنا کاتێک لە
دایک بوویین. رۆژی باوەش و سۆز، سۆزێک کە بە لە دایک بوونی هەر یەک لە ئێمە لێی
بەهرەمەند بوویین.
بە بڕوای من ئەگەر بمانهەوێ کۆمەڵگاکەمان پێش
بکەوێ دەبێ ژن ئازاد بێت و هەست بە ئازادی بکات بەشدار بێت لە لە هەموو بوارەکانی
کۆمەڵگادا چونکە هەموو مرۆڤەکان لە لایەن ژنانەوە پەروەدە دەکرێن لانی کەم لە
قۆناغی لەدایک بوون دا تاکوو دەگاتە قۆناغی خوێندن هەرچەند ئەو دەورانە لە
کۆمەڵگای ئێمە دا زۆر زیاترە. جا بۆیە منداڵێک لە لایەن ژنێک یان دایکێک پەروەردە
بکرێت کە هەست بە چاوەساوەیی بکات و خوێندەواری نەبێت ئاوا بە رادەیەکی زۆر ناتوانێ
منداڵێکی ئازاد و سەربەخۆ بێت و باوەڕی بە
خۆی و تواناکانی هەبێت.
لە
رۆژی هەشت مارس دا داوا لە کچان و ژنانی وڵاتەکەم دەکەم کە هەوڵ بدەن لە
پێناو وەدیهێنانی یەکسانی و مافی وەک یەک لە گەڵ پیاوان و لەو پێناوەدا نەترسانە
بێنە مەیدان و بۆ ئەوە چاو لەدەستی پیاوان نەبن.
هەمدیسان داوا لە ژنان دەکەم کە لە جیاتی خۆ
خەریک کردن بە کارە لاوەکیەکان هەوڵ بدەن گرینگی بە کارە سەرەکیەکان بدەن وەک
بەشداری سیاسی.
پیرۆز بیت رۆژی ژنان
٨ مارس روز زن مبارک باد
٨ مارس روز زن، روز
زندگی، روز درد، دردی کە همە ما قبل از چشم گشودن بە دنیا در زن بی وجود آوردیم
وقتی کە بە دنیا آمدیم، روز آغوش و محبت، محبتی کە با بە دنیا آمدن هر کدوم ما ازش
بهرە بردیم کە مادرانمان بۆ ما بخشیدند.
بە
نظر من اگە بخواهیم جامعەمان پیشرفت کند باید زن ئازاد باشد و احساس کند کە آزاد
است، پیشرفت جامعە وابەستە بە آزادی زن است، در جامعەی کە زن ازاد نباشد ان جامعە
نیمی از تواناییهای خود را برای پیشرفت جامعە از دست می دهد و بخش دیگر جامعە بە
دلیل فشار زیاد کارها نمیتواند بە اندازە کافی و و در شرایطی آرام زندگی کند.
در روز هشت مارس از دختران و زنان ملتم تقاضا
میکنم کە تلاش کنند برای تحقق برابری و حقوق برابر با مردان بی باکانە بە میدان
بیایند و در این راستا چشم براه مردان نباشند.
رۆز زن مبارک باد
۱۳۹۰ اسفند ۱۳, شنبه
سەرەنجێک لەسەر کۆمەڵکوژییەکەی ''شێرناخ''
چیا کوردستانی
کوردستان جوگرافیایەکە کە لە سەدەی شازدەهەمەوە دابەش کراوە و ئەو جوگرافیایە بەسەر چوار وڵات ئێران، تورکیە، ئێراق و سوریەدا دابەش کراوە و چەندین سەدەیە خەڵکی ئەم جوگرافیایە لە پێناو وەدەست هێنانی مافی نەتەوەیی خەبات دەکەن بەڵام، جیا لە باشووری کوردستان بەشەکانی دیکە هەر لە ژێر داگیرکاری دان. بەشی هەرە زۆری ئەو جوگرافیایە لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی تورکیە دایە.
۱۳۹۰ اسفند ۳, چهارشنبه
رۆژی زمانی زگماكی و ئهركی لاوان
چیا
21 فێوریه بهرامبهر
به 2ی رهشهمه یازدهههمین ساڵرۆژی زمانی زكماكی بوو، به پێشنیاری بهنگلادیش
یازده ساڵ لهمهوبهر یونێسكۆ رۆژی 21ی فێوریهی به رۆژی زمانی زكماكی ناساند
و ئهو ناو لێنان و ناساندنه له رووداوێك دا كه له 21ی فێوریهی ساڵی 1952
رووی داوه سهرچاوهی گرتووه كه لهوهها رۆژێك دا پێنج خوێندكاری بهنگلادیشی
له خهبات له پێناوی به فهرمی ناساندنی زمانی زكماكی واته زمانی بهنگالی
له وڵاتی "پاكستانی رۆژههڵات"ی ئهو كاتو بێنگلادشی ئێستا گیانیان
لهدهست دا.
۱۳۹۰ بهمن ۲۳, یکشنبه
۱۳۹۰ بهمن ۱۶, یکشنبه
پێناسەی ماف و مافی مرۆڤ
چیا عەبدوڵلاپوور
ماف
وشەی ماف Droit لە زمانی فەرەنسی، Right لە زمانی ئینگلیزی، Recht لە زمانی ئاڵمانی و Dirritio لە زمانی ئیتالیایی و هتد. وەک خوازە (میتافۆر)
یان شێوەیەکی ئەندازیارییە کە واتایەکی ئاکاری و دوایی یاسایی بەخۆوە گرتووە.
Le Droit واتە هێلێکی راست لە بەرامبەر هێڵگەلێی چەماوە بە
واتایەکی درووستتر، راشکاوی و راستی و یەک روویی لە پێوەندیە مرۆییەکاندا بەکار
دێت. (١)
لە زمانی چینیدا وشەی مافیان بە "دەسەڵات" (Power - Quan) وەرگێراوەتەوە کە لەوانەیە مەبەستیان لەو وتەیە
بێت کە "دەسەڵات مافت دەداتێ"یە کە وتەیەکە لە رۆژهەڵات و رۆژئاوا
باوە.
۱۳۹۰ مهر ۲۰, چهارشنبه
گۆڤاری لاوان ژمارە ٤٤
گۆڤاری ''لاوان'' ژمارە ٤٤
فایلی ژمارە: پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستاندا
گۆڤاری لاوان گۆڤاری لاوان ژمارە ٤٤
فایلی ژمارە: پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستاندا
گۆڤاری لاوان گۆڤاری لاوان ژمارە ٤٤
۱۳۸۹ اسفند ۲۶, پنجشنبه
رێکخراوە ناحکوومییەکان لە سەردەشت
چالاکی رێکخراوە ناحکوومییەکان بە گشتی لە رۆژهەڵاتی کوردستان نوێیە و هەمووی ناگاتە دە ساڵ، بەڵام لەم ماوە کورتەش دا لە زۆربەی شارەکانی کوردستان رێکخراوی ناحکوومی لە لایەن رووناکبیران و خوێندکارانی خەم خۆری نیشتمانەوە دامەزراون و رۆڵێکی زۆر باشیان بینیوە لە وشیار کردنەوەی خەڵک و بەرز کردنەوەو بڕهو پێدانی کلتووری کاری بە کۆمەڵ و یەک خستنی تواناکان بۆ بەڕێوەبردنی کاری هەرەوەزی لەو پێناوانەی کە بۆیان دامەزراون.
اشتراک در:
پستها (Atom)